بەشی ئەندازیاری کارەبایی 

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-07-01-17:58:00 - کۆدی بابەت: 5702
بەشی ئەندازیاری کارەبایی 

ناوه‌ڕۆك

ئەندازیاری کارەبایی چییە؟

ئەندازیاری کارەبایی یەکێکە لە لقەکانی ئەندازیاری، ئەم لقە گرنگی دەدات بەهەموو ئەو شتانەی پەیوەندییان بە تەکنەلۆژیای کارەباوە هەیە، وەک پێکهاتە و ئامێر و سیستەمە جۆراوجۆرەکان، ئەم بوارە لە زانستی کۆمپیوتەری وردبینەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە وێستگە گەورەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، ئەم پسۆڕییە بە بەشێک لە ئەندازیاری دادەنرێت و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەی زایینی.

یەکێک لە دیارترین سەرکردە و کەسە بەناوبانگەکانی بوارەکە ''تۆماس ئەدیسۆن''ـی داهێنەری گڵۆپی کارەباییە، هەروەها نیکۆلا تێسلای داهێنەر، ئەم زانایانە و زانایانی دیکەش کاریان لەسەر داهێنانی ئامێرە کارەباییەکان کردووە لە ڕێگای بەکارهێنانی کرداریی بۆ بنەماکانی ئەندازیاریی کارەبایی، ئەمە بووەتە هۆی دروسکتردنی کاریگەرییەکی گەورە بۆ پێشکەوتنی بوارەکە و ژیانی مرۆڤایەتیش.

ئەندازیاری کارەبایی بریتییە لەو بەشەی ئەندازیاری کە مامەڵە لەگەڵ تەکنەلۆژیای کارەبادا دەکات، لە دیارترین کەسەکانی بوارەکە تۆماس ئەدیسۆن و نیکۆلا تێسلان 

دیارترین بەشەکانی ئەندازیاریی کارەبایی چین؟

ئەندازیاری کارەبایی پشت دەبەستێت بە بنەما سەرەکییەکانی زانستی بیرکاری و فیزیا بۆ دیزاینکردن و پەرەپێدانی کەرەستە و سیستەمە کارەباییە نوێکان و چارەسەرکردنی کێشە جۆراوجۆرەکان، لە دیارترین لقەکانی ئەندازیاری کارەبایی ئەمانەن:

  • ئەندازیاری کۆمپیوتەر Computer Engineering: ئەو لقەیە کە بەرپرسە لە زانست و ئەندازیارییەکانی کۆمپیوتەری ئەلیکترۆنی.
  • ئەندازیاری وزەی کارەبایی Electrical Power Engineering: ئەو لقەیە کە گرنگی دەدات بە ڕووناکی و وزەی کارەبایی و بەکارهێنانەکانی، ئەم بوارە دیزاینکردن و دروستکردنی تۆربین و بەرهەمهێنە کارەباییەکان و هێڵەکانی گواستنەوە و محاویلە و بزوێنەرە کارەباییەکان و سیستەمەکانی ڕووناککردنەوە و ئامێرە کارەباییەکان و چاککردنەوەیان دەدات.
  • ئەندازیاری پەیوەندییەکان Telecomunnications Engineering: بریتییە لەو لقەی کە گرنگی بە هەموو ئەو شتانەوە دەدات کە پەیوەستن بە پەیوەندیی دوور مەوداوە، هەروەها پەوەندیی لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکان و گواستنەوەی دەنگ و داتاکان بە ڕێگە جۆراوجۆرەکان، وەک گواستنەوەی لە ڕێگەی ئاماژەکانی لەیزەر لە ڕێی تۆڕەکانی فایبەر ئۆپتیک (ڕیشاڵە بیناییەکان).
  • ئەندازیاری ئەلیکترۆنی (Electronics Engineering): ئەو لقەیە کە پەیوەندیی بە سووڕی کارۆموگناتیسی و هەموو ئەو شتانەی پەیوەندییان بە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە هەیە، وەک بازنە تەواوەکان و ترانزیستەرەکان و هیتر، لەگەڵ پەرەپێدان و دیزاینکردن و چاککردنەوەیان.
  • ئەندازیاری سیستەمەکانی بۆشایی Space Systems Engineering: لقێکە کە پەیوەندیی بە دیزاینکردنی کەشتییە ئاسمانییەکانەوە هەیە، لێرەدا ئەندازیاری کارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەندازیاری میکانیک و ئەندازیاری فڕۆکەوانی و هیتردا کار دەکات بۆ دروسکردن و بەڕێوەبردنی کەشتییە ئاسمانییەکان.
  • چارەسەرکردنی ئاماژەکان Signal Processing: ئەو لقەیە کە گرنگی دەدات بە دروسکتردنی سیستەمە تایبەتەکان بە وەرگرتن و ناردنی ئاماژەکان و دەرهێنانی زانیاری لێیان، وە دووبارە بنیاتنانەوەی پێکهاتەکانیان و هێنانەوەیان و تێکەڵکردنی ئاماژە و زانیارییەکان و هیتر، نموونەی ئەو ئاماژانەی کە دەستکاری دەکرێن وەک: ئاماژەکانی وێنە و ڤیدیۆ و دەنگ و هیتر.
  • ئەندازیاری سیستم و کۆترۆڵکردن Systems and Control Engineering: ئەم لقە بیردۆزەکانی کۆنترۆڵکردنی سیستەمەکان جێبەجێ دەکات تا وایان لێبکات هەڵسوکەوت و بەکارهێنانێکی دیاریکراویان هەبێت، وەک کۆنترۆڵکردنی سیستمی خێرایی ئۆتۆمبێل، هەروەها هەڵدەستێت بە دیزاینکردن و ڕێکخستن و چاککردنەوەی هەندێک سیستم و تەکنەلۆژیا، وەک ڕۆبۆت و ئۆتۆمبێل و بزوێنەری فڕۆکە و ژێردەریایی و هێڵی هەڵبەستن (‌هێڵی بەرهەمهێنان لە کارگەکاندا).
  • لە دیارترین لقەکانی ئەندازیاری کارەبایی: ئەندازیاری کۆمپیوتەر، ئەندازیاری پەیوەندییەکان، ئەندازیاری ئەلیتکرۆنی، ئەندازیاری وزەی کارەبایی و ئەندازیاری بۆشایی و هتد.

چاوەڕێ دەکرێت داهاتووی ئەندازیاری کارەبایی چۆن بێت؟

زانیارییەکان لە ئیستادا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە داهاتووی ئەندازیاری کارەبایی بوارە تەکنەلۆژییە فراوانەکانی وەک ''تەکنەلۆژیای نانۆ'' لەخۆدەگرێت، هەروەها چارەسەرکردنی وێنە و ڕووناکییە ئەلیکترۆنەکان و ڕیشاڵە بیناییەکان (فایبەر ئۆپتیک) و هیتر، ئەمە واتا بەرەوپێشچوونێکی زیاتر و فراوانتر لەم بوارە ئەندازیارییە پلە بەرزەدا، بۆیە هەر بیرۆکەیەکی نوێ دەربارەی کارەبا و بوارە ئەلیکترۆنییەکان ژیان بەرەوپێشتر دەبات و بەم شێوەیەش گرنگیی زانستەکە زیاتر دەبێت و داهاتووی پسپۆڕی بوارەکەش گەشتر.

هەروەها بەکارهێنانی ڕۆژانەی گرنگ هەن بۆ ئەندازیاری کارەبایی، لە مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرەکانی ناوماڵەوە بۆ ئامێرە پزیشکییەکان، ئەمە مانای وایە ئەندازیاری کارەبایی بە بەشێکی جیانەبووەوە لە ژیانی ڕۆژانە دادەنرێت، پسپۆڕی بوارەکەش بەرپرس دەبێت لە بەردەوامیی چەرخی کۆمەڵگای پێشکەوتوو و پێشکەشکردنی چارەسەری نوێ و داهێنەر بۆ داهاتوویەکی گەشتر و کاراتر.

ئەندازیاریی کارەبایی داهاتوو ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە پەرەپێدانی ئەو ئامێر و تەکنەلۆژیا پزیشکییانەی کە گرنگیی دەدەن بە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان لەڕێگەی ئەو ئەندازیارییەی کە پسپۆڕانی بوارەکە شارەزان تیایدا، وەک پەرەپێدانی کاتژمێرێکی دەستیی کە هەبوونی نەخۆشیی شەکرە دەستنیشان دەکات لە کاتی بەکارهێنانیدا.

ئەندازیاری کارەبایی داهاتوویەکی گەشی هەیە، لەبەر ئەوەی پسپۆڕییەکە لەگەڵ چەندین کاری ڕۆژانەدا ئاوێتەیە، ئەم بوارە لە داهاتوودا چەندین زانستی تەکنەلۆژی دەگرێتەوە، وەک تەکنەلۆژیای نانۆ و هتر.

داتای ئەندازیارە کارەباییەکان چەندە؟

ناوەندی مووچەی ئەندازیاری کارەبا لە جیهاندا دەگاتە 99,070 دۆلاری ساڵانە، واتە 47 دۆلار لە کاتژمێرێکدا، ئەم ژمارەیەش بە ڕێژەی 7% زیاد دەکات، هەروەها ناوەندی مووچەی ئەندازیاری کارەبا دەگاتە 97 هەزار دۆلاری ساڵانە لە ویلایەتە یەکگرتووەکاندا، لە ئەمریکادا مووجەی ئەو کەسانە لە 62,000 دۆلارەوە دەستپێدەکات و دەگاتە 150,000 دۆلار، لێرەدا ناوەندی داهاتی ساڵانەی ئەندازیارانی کارەبا لە وڵاتە جیاوازەکاندا دەخەینەڕوو:

ناوەندی داهاتی ساڵانەی ئەندازیاری کارەبا لە جیهاندا دەگاتە 99,070 دۆلار.

گرنگترین ئەو زانکۆیانەی کە بەشی ئەندازیاری کارەبای لێدەخوێنرێت

دهۆك
سەڵاحەدین 
زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی


سەرچاوەکان



4262 بینین