بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری - IT

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-07-01-18:28:00 - کۆدی بابەت: 5703
بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری - IT

ناوه‌ڕۆك

تەکنەلۆژیای نوێ

تەکنەلۆژیای نوێ دەکرێت بەوە پێناسە بکرێت کە ئەو زانستەیە گرنگی دەدات بە لێکۆڵینەوە لە هەر شتێک مرۆڤ تیایدا پێشکەوتووە، وەک بەرنامە و تەکنەلۆژیا نوێکان کە خزمەتی مرۆڤایەتی دەکەن بە شێوەیەکی گشتی، لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا تەکنەلۆژیای زۆر تەشەنەی سەندووە، ئەمەش وەک بەرهەم و دەرەنجامێکی شۆڕشی پیشەسازی، چەمکی تەکنەلۆژیای زۆر فراوان کراوە تا هەموو بوارەکانی ژیانی ڕۆژانە بگرێتەوە، تەکنەلۆژیا هەر شتێکە کە مرۆڤ زیادی کردووە بۆ خەرمانی زانیارییەکانی تا کارەکانی ژیانی ئاسان بکات، لێرەوە پێویستی خوێندنی تەکنەلۆژیای زانیاری لە زانکۆ و کۆلێژەکان دروست بووە.

پسپۆڕیی تەکنەلۆژیای زانیاری

پسپۆڕیی تەکنەلۆژیای زانیاری IT  بریتییە لەو پسپۆڕییەی کە گرنگی بە خوێندنی کۆمپیوتەر و بەکارهێنانی دەدات لە هەڵگرتنی زانیاری و چارەسەرکردن و گواستنەوەی و بەکارهێنانی لە کاتی پێویستیدا، پسپۆڕیی تەکنەلۆژیای زانیاری یەکێکە لە پسپۆڕییەکانی سەر بە ئەندازیاری کۆمپیوتەر، ئەم پسپۆڕییە فراوانە و بازنەکەی هەموو ئامێرە زیرەکەکان دەگرێتەوە، لە نێوانیشیاندا پڕۆگرامکردنی بەرنامەکانی ئەو ئامێرانە و پەرەپێدانیان، چەمکی تەکنەلۆژیای زانیاری بۆ یەکەمجار لە وتارێکی گۆڤاری هارڤارد بزنس ڕیڤیو لە ساڵی 1959ـدا باسی لێوەکراوە، زانستی تەکنەلۆژیای زانیاری باس لە تەکنیکەکانی چارەسەرکردن و بەکارهێنانی شێوازەکانی سەرژمێری و بیکاری دەکات لە پڕۆسەکانی پڕۆگرامسازی لە ڕێگەی بەرنامەکانی کۆمپیوتەرەوە، هەروەها تەکنیکی دابەشکردنی زانیاریی لەسەر ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و تەلەفۆن دەگرێتەوە، هەروەها ئەو خزمەتگوزاریانەی کە تەکنەلۆژیای زانیاری پێشکەشیان دەکات پەیوەندییان بە ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و ئامێرەکانی پەیوەندی و چەمکی بازرگانی ئەلیکترۆنییەوە هەیە، بەرەوپێشچوونی ئەم پسپۆڕییە بە چوار قۆناغدا تێپەڕ بووە، کە بریتین لە قۆناغی پێش میکانیک، کە لە پێش زایینەوە دەستی پێکردووە هەتا سەدەی چواردە، پاشان قۆناغی میکانیکی کە لە سەدەی چواردەوە بووە تا سەدەی هەژدە، پاشان سەردەمی کارۆمیکانیکی کە تا سەدەی نۆزدە بەردەوام بووە، پاشان کۆتا قۆناغ کە بریتییە لە قۆناغی ئەلیکترۆنی  و ئێمە ئێستا لەو سەردەمەیداین و سوود لە پیشکەوتنەکانی دەبینین، پسپۆڕیی تەکنەلۆژیای زانیاری پێشوازییەکی فراوانی لێدەکرێت لە لایەن ملیۆنان کەس لە جیهاندا لەبەر ئەو گرنگییەی لە ژیانی ڕۆژانەماندا هەیەتی.

بوارەکانی تەکنەلۆژیای زانیاری

پسپۆڕیی لە تەکنەلۆژیای زانیارییدا یەکێکە لە دە بە بەهاترین پسپۆڕییەکان لە بازاری کاردا، لەبەر ئەوەی کە لە پلەی چوارەمدایە لە ڕیزی ئەو پسپۆڕیانەی زۆرترین داواکارییان لەسەرە، پێشبینی دەکرێت لە داهاتووی نزیکدا زیاتر لە 1.3 ملیۆن هەلی کار لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاریدا هەبێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەکرێت ئەم بوارە بخوێندرێت بەم شێوەیە:

  • هەندێک کەس لە بوارەکەدا هەڵدەستن بە خوێندنی بواری داتابەیس و تۆڕەکانی ئینتەرنێت و سیستەمە کۆمپیوتەرییەکان، زۆر کەس نازانن کە ئەم بوارە چەندە سەختە و چۆن کار دەکات سەرەڕای ئەوەی بوارێکی زۆر ئاڵۆزە، لەبەر ئەوەی پسۆڕانی بوارەکە لە ڕووناکیدا کار ناکەن لەبەر سەلامەتیی هەموو سیستەمەکانی زانیاری.
  • خوێندنی دیزاینکردنی سیستەمەکانی زانیاری و پڕۆگرامکردنی بەپێی داواکاری ئەو ڕێکخراوانەی کاری پێدەکەن، هەروەها شیکردنەوەی یاسا و داتا و تۆڕ و سیستەمەکانی زانیاری.
  • دەکرێت بواری تەکنەلۆژیای زانیاری لە پەرەپێدانی ئامێرە تەکنەلۆژی و ئەو بەرنامانەی کە کاری پێدەکەن بخوێنرێت، ئەم کارە بۆ بەهێزکردن و پشتپێبەستراوتر بن، ئەوەی لە بوارەکەدا کار دەکات دەبێت ئەندازیارێکی ئامێرە زیرەکەکان بێت و ئەندازیاری پڕۆگرامسازی بێت.
  • هەندێک کەس لە بوارەکەدا پەرەپێدانی ئینتەرنێت و وێب و دیزاینکردنی ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییە جیاوازەکان دەخوێنێت لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، ئەمە بۆ ئەوەی شێوەیەکی باشتر بدەن بە ماڵپەڕە ئەلیکترۆنییەکان و کارێک بکەن بەکارهێنانی ئەو سیستمانە ئاسان و سادە و کارا بێت.

پلەکانی خوێندنی تەکنەلۆژیای زانیاری

دەکرێ بواری تەکنەلۆژیای زانیاری لە کۆلێژ و پەیمانگا و زانکۆکاندا بخوێنرێت و بڕوانامەکەی باوەڕپێکراوی تێدا بەدەستبێت، وە بۆ زیادکردنی هەلی بەدەستهێنانی کار لە بوارەکەدا هەندێک پلە و پسپۆڕی هەن کە دەکرێت بەدەستبێن:

  • پلەی کەسی تەکنیکی (هونەری): ئەم پلەیە و بڕوانامەکەی لە کاتی خوێندنی پسپۆڕیی تەکنەلۆژیای زانیاری لە کۆلێژەکا و قوتابخانە پیشەییەکاندا بۆ ماوەی دوو ساڵ بەدەستدێن، بەڵام لە کاتی بەدەستهێنانی پلەکەدا داهات و مووچەی کەسەکە نزم دەبێت.
  • پلەی بەکالۆریۆس: ئەم پلەیە لە کاتی خوێندن لە زانکۆکاندا بۆ ماوەی 4 ساڵ بەدەستدێت، هەلی بەدەستهێنانی کار لەم پلەیەدا 20 جار زیاترە لە کەسی تەنکیکی.
  • پلەی ماجستێر: تەواوکەری پلەی بەکالۆریۆسە و خوێندنی بۆ ماوەی دوو ساڵ دەخایەنێت، ئەم پلەیە هەلی دامەزراندنی لە پلەی بەرزتر یان پلەی جێبەجێکاردا ئاسان دەکات، لەبەر ئەوەی خاوەنی پلەکە ئەزموونی زیاترە و تایبەتمەندیی زێدەترە.
  • پلەی دکتۆرا: بریتییە لە تەواوکردنی هەردوو پلەی بەکالۆریۆس و ماجستێر، ماوەی خوێندن لەم پلەیەدا نزیکەی پێنج ساڵی پێدەچێت، ئەم پلەیە یەکێکە لە بەرزترین پلە و بڕواناماکان و بەم شەهادەیە کار و دامەزراندنی ڕاقی و بەرز دەستدەکەوێت.
  • پلەی کەسی شارەزا لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە (ئۆنلاین): دەکرێت پلەیەکی زانستی لە پسپۆڕییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاریدا بەدەستبێت لە ڕێگەی ئامادەبوونی خولەکانی ئینتەرنێت بۆ ماوەی دوو ساڵ یان زیاتر لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکاندا، ئەم شێوازە لە کاتێکدایە کە بەربەستی ماددی و تێچووی زۆر هەبێت لە خوێندنی زانکۆکاندا، بەم شێوەیە کەسەکان خوێندنی ئۆنلاین ‌هەڵدەبژێرن، لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە نەرمیی تێدایە و بۆ هەمووان بەردەستە کە بخوێنن تیایدا و بڕوانامەیەکی باوەڕپێکراوی تێدا بەدەستبێنن.

ئەو کارانەی پسپۆڕانی تەکنەلۆژیای زانیاری دەتوانن بیکەن

ئەو کەسانەی هەڵگڕی بڕوانامەن لە پسپۆڕییەکانی تەکنەلۆژیای زانیاریدا دەتوانن هەلی جۆراوجۆری کارکردنیان دەستکەوێت، لەبەر ئەوەی ئەم پسپۆڕییە داواکاریی زۆری لەسەرە بەهۆی ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژیەی جیهان بەخۆیەوە دەیبینێ، هەلی کار لەم بوارەدا گەشە دەکات و ڕێژەی گەشەکردنی زیاترە لە 31%، داهات و مووچەی ئەو کەسانەی لە پسپۆڕییەکەدا کار دەکەن زۆر بەرزە و لەوانەیە بگاتە نزیکەی 90,000 دۆلار لە ساڵێکدا (9 دەفتەر)، هەلی کار لە بوارەکەدا بەم شێوەیە:

  • پەرەپێدانی تۆڕەکان
  • بەڕێوەبردنی سیستەمی تۆڕەکانی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەر.
  • پلەی بەرپرس لە داتابەیس
  • پلەی ڕاوێژکار لە تەکنەلۆژیای زانیاریدا.
  • لێکۆڵینەوەی شەرعی (ڕێگەپێدراو) بۆ کۆمپیوتەرەکان.
  • ئەندازیاری پڕۆگرامسازی.
  • دیزاینکردنی نموونەی زانیارییەکان.
  • پەرەپێدانی بەرنامەی مۆبایلە زیرەکەکان.
  • بەڕێوەبردنی پڕۆژەکانی دیزایکردنی زانیارییەکان.
  • دیزاینکردنی پەڕەکانی ئینتەرنێت.


سەرچاوەکان



17618 بینین