میک زەمینی - لاند کرۆزەر 70

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-07-11-18:32:00 - کۆدی بابەت: 5843
میک زەمینی - لاند کرۆزەر 70

ناوه‌ڕۆك

میک زەمینی

میک زەمینی یاخود تۆیۆتا لاند کرۆزەری جیلی ٧٠ (بە ئینگلیزی: Toyota Land Cruiser 70 Series)، یەکێکە لە جیلەکانی ئۆتۆمبێلی لاند کرۆزەری کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی.

مێژووی

لە ساڵی ١٩٨٤ـەوە هەتا ئەمڕۆ ئەم ئۆتۆمبێلە بەردەوامە لە بەرهەمهێنان و جێگرەوەی جیلی پێش خۆیەتی کە بە جیلی ٤٠ دەناسرێت و لە هەرێمی کوردستان بە (شلەخەجێ) بەناوبانگ بوو، هەرچەند شێوە و ئەندازەیان دوورە لە یەکەوە بەڵام لەسەر هەمان بنەما و توانا و ئامانج درووستکراوە.

هەریەک لە جیلەکانی ٦٠ و ٨٠ و ١٠٠ و ٢٠٠ زیاتر جەخت لەسەر ئارامی و جوانی و ئاسوودەییان کرایەوە لە کاتی درووستکردنیان، بەڵام جیلی ٧٠ بە بەهێزیەکەی لە ڕێگا سەخت و دژوارەکاندا بەناوبانگە و ئۆتۆمبێلێکی تەمەن درێژە.

شێوازەکەی

ئەم ئۆتۆمبێلە بە هەردوو شێوەی دوو دەرگا و چوار دەرگا بەردەستە و بە هەردوو شێوازی تایەی درێژ و شێوازی گواستنەوەی مامناوەندیش بەردەستە، جگە لەوەی ئۆتۆمبێلێکی پیکابی بارکردن و گواستنەوە بێت، لە هەندێک وڵات لەناو دەزگا حکوومییەکاندا بەکاردەهێنرێت، وەک ئۆتۆمبێلی پۆلیس و ئاسایش و هێزی دژی تیرۆر و ئاگرکوژێنەوە.

لە ناوەڕاست و باشووری کیشوەری ئەفریقا بەشێوەیەکی بەرچاو ئەم ئۆتۆمبێلە بەدیدەکرێت لەبەر ئەو ڕێگا سەختانەی لەو وڵاتەدا هەن، هەروەها لە وڵاتانی نیمچەدوورگەی عەرەبی ئۆتۆمبێلێکی خۆشەویست و بەرچاوە و خەڵکێکی زۆر هەن کە جوانکاری بۆ دەکەن بۆ ئەوەی نمایشی بکەن.

لە جیهاندا بازرگانی بەم ئۆتۆمبێلەوە دەکرێت جگە لە وڵاتانی هیندستان و مەکسیک و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆریا و بەڕازیل کە دەبێت بە شێوەیەکی تایبەت داوا بکرێت و پێی دەوترێت طلب خاص واتە داواکردن بە تایبەت.

میک زەمینی کۆتایی هێنا بە حووکمی ٢٥ ساڵەی جیلی ٤٠ـی پێش خۆی، مۆدێلی جیلی ٧٠ بۆ  ٧٤ لە شێوەی دوو دەرگای تایە بچووکی جەستە مامناوەند درووستدەکران و ئۆتۆمبێلێکی بچووکی داخراو بوون، بەڵام مۆدێلەکانی ٧٥ بۆ ٧٩ لەسەر شێوازی تایە درێژ درووستکران کە لە جۆری پیکاب بوون و خاوەنی دوو دەرگابوون و هەموویان داخراوبوون جگە لە جۆری J79 کە دوای ئۆتۆمبێلەکە کراوە بوو و شوێنی بارکردنی زیاترە چونکە ئەندازەیەکی دیاریکراوی سنوورداری نییە.

هۆکاری دەستپێکی ناوەکەی بە شێوەی جیاواز

وەک لە زۆرینەی ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی لاند کرۆزەردا هەیە، یەکەمین پیتەکان دەگەڕێنەوە بۆ جۆری بزوێنەرەکەیان، جۆری بزوێنەری ئۆتۆمبێلی جیلی ٧٠ جۆری 3Fـە وەک مۆدێلی (ئۆتۆمبێلی FJ70)، هەروەها جۆری بزوێنەری 22R وەک مۆدێلی (RJ70 – RJ73)، هەروەها جۆری بزوێنەری 1FZ وەک مۆدێل:

  • FZJ70
  • FZJ71
  • FZJ73
  • FZJ74
  • FZJ75
  • FZJ76
  • FZJ78
  • FZJ79

مۆدێلی 1PZ وەک:

  • PZJ70
  • PZJ73
  • PZJ77

یان مۆدێلی 1HZ وە:

  • HZJ70
  • HZJ71
  • HZJ73
  • HZJ74
  • HZJ75
  • HZJ76
  • HZJ77
  • HZJ78
  • HZJ79


سەرچاوەکان



1206 بینین