بەشی پزیشکی ددان

بەشی پزیشکی ددان

له‌لایه‌ن: ئیسڕا بورهان - به‌روار: 2021-07-24-18:33:00 - کۆدی بابەت: 6031
بەشی پزیشکی ددان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەشی ددانسازی (بە ئینگلیزی: Dentistry) لقێکی سەرەکییە لە پزیشکی بەڵام بەشێکی سەربەخۆیە و بە جیا دەخوێنرێت، لە دوای پزیشکی گشتی لە ئاستی دووەمە لەسەر کۆلێژ و بەشەکانی تر، کاری سەرەکی ئەم بەشە پەیوەستە بە دیاریکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانی دەم و ددان و چەناگە و شەویلگە، هەروەها خستنەڕووی ڕێگای هەمەجۆر و گونجاو بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی و ڤایرۆسەکانی دەم و ددان.

ئەم بەشە دڵخوازی بەشێك لە خوێندکارانە و پێگە و ڕۆڵیێکی بەرزی هەیە لە کۆمەڵگەدا. 

تایبەتمەندی و سیفاتی پزیشکی ددانی سەرکەوتوو 

پزیشکی ددان پێویستە چەند تایبەتمەندییەكی هەبێت تا پزیشکێکی لێهاتوو و بەتوانا بێت لەوانە: 

مەرجە زانستییەکانی خوێندنی ئەم بەشە

-  بەدەستهێنانی کۆنمرەیەکی بەرز لە ئامادەیی.
- لە بابەتەکانی زیندەزانی و کیمیا و بیرکاری بەتوانا بێت.
- توانا و لێهاتوو بێت لە لەبەرکردن و تێگەیشتنی بابەتەکان.
- بەتوانا بێت لە زمانی ئینگلیزیدا. 

سیفات و تایبەتمەندیی کەسایەتی 

- هەستکردن بە بەرپرسیارێتی.
- پشوو درێژی و ئارامیی لەگەڵ نەخۆشدا.
- وردکار و گرنگیدان بە بچوکترین وردەکارییەکان. 
- پەیوەست بوون بەکاتەوە.
- لێهاتوو بێت لە مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشی جۆراوجۆر.
- توانای کارکردنی بە کۆمەڵی هەبێت.

لێهاتوویی و تایبەتمەندی لە کاتی کارکردن

- توانای مامەڵەکردن و بەکارهێنانی ئامێرە پزیشکییە وردەکانی هەبێت، وردبین و ڕاگرتنی هاوسەنگی دەست و پەنجەکان تا زۆر بەئاسانی مامەڵە لەگەڵ نەخۆشدا بکرێت.
- پێویستە پەیوەندی لەگەڵ پزیشکەکانی تر پتەو و بەهێز بێت بەتایبەتی پزیشکە پسپۆڕییەکانی ددان وەکوو پزیشکانی تاقیگەی دەم و ددان و تیشك.
- بوونی توانای شیکارکردن و چارەسەرکردنی کێشەکان. 

قۆناغەکانی خوێندنی پزیشکی ددان 

خوێندن لەم بەشە پێنج ساڵە بە تیۆری و کردارەکی وانە دەخوێنرێت و بە زمانی ئینگلیزییە.

قۆناغی یەکەم و دووەم و سێیەم

قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م بەشێوەیەکی گشتی ئەو وانانه‌ ده‌خوێنرێن کە تیۆریین پێیان ده‌وترێ (Basics)، وانەکان بنچینەیین و وەکوو دەستپێك و سەرەتایەك وان بۆ پزیشکی ددان، په‌یوه‌ندییان به‌ ده‌م و ددانه‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌ندێك وانه‌ی په‌یوه‌ندیداریش به‌ پزیشكی گشتی له‌م دوو قۆناغه‌ و قۆناغی سێیه‌م به‌تایبه‌تی ده‌خوێنرێت و لە قۆناغی سێیەم وانەکان بەشێوەیەکی چڕ و پڕتر دەخوێنرێت.

قۆناغی چوارەم و پێنجەم

لەم دوو قۆناغەدا خوێندکار ڕاستەوخۆ مامەڵە دەکات لەگەڵ نەخۆش، هەروەها وانە تیۆرییەکان و پسپۆڕییەکان لە کلینیکەکانی زانکۆ بە کردارەکی لەسەر نەخۆشەکان جێبەجێ دەکات.
لە دوای کۆتایی هاتنی ئەم پێنج ساڵە خوێندکار پلەی بەکالۆریۆس بەدەستدەهێنێت، پاشان بۆ ماوەی ساڵێك لە نەخۆشخانەکان و سەنتەری ددانەکان وەکوو پزیشکی یاریدەدەر/ نیشتەجێ (مقيم) دەست بەکاردەکات، دواتر بۆ ماوەی ساڵێك وەکوو پزیشکی پایە پلەبەند (متدرج) لە شارۆچکەکان دەست بەکاردەکات.

پسپۆڕییەکانی پزیشکی ددان 

‎هەندێك پێيان وايە پزیشکی ددان تەنها یەک بەشە و ناتوانی پسپۆڕیی تێدا وەرگری، بەپێچەوانەوە دەتوانیت لە دوای تەواوکردنی ماوەی پلەبەند (تدرج) دەست بە خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا) بکەیت بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامە لەبوارێکی تایبەت و پسپۆڕیی وەرگرتن،

بەشە پسپۆڕییەکانی پزیشکی ددان

کوردی ئینگلیزی
نەشتەرگەری شەویلگە و ڕوو Maxilofacial Surgery
پزیشکی ددانی کۆمەڵگە Community dentistry
  پووک و دەورووبەری ددان Periodontal
  درووستکردنی ددان Prothodontic
ڕاستکردنەوەی ددان Orthodontic
پزیشکی ددانی منداڵان Pedodontic
 پزیشکی دەم Oral Medicine
تیشک تایبەت بە ددان X-Ray

وانە سەرەکییەکانی بەشی پزیشکی ددان  

کوردی ئینگلیزی
توێكاری لەش Clinical Anatomy
توێكاری ددان  Dental Anatomy 
كيميا  General chemistry 
زیندەزانی  Biology 
 بنەماکانی ددانسازی Dental informatics
فیزیا  Physics
زاراوەی ئینگلیزی  Terminology 
کیمیای زیندەزانی   Biochemistry
فسیۆلۆجی Physiology 
دروستکردن و تەکنیکی ددان Prothetics
کەرەستەکانی ددانسازی Dental Metrial 
شانەزانی Histology 
شانەزانی دەم  Oral Histology 
مایکرۆبایۆلۆجی Microbiology 
دەرمانزانی  Pharmacology 
 نەشتەرگەری  Surgery
 نەشتەرگەری دەم و ددان Oral Surgery
پاراستنی دەم و ددان  Conservative
تەندروستی کۆمەڵ  Community 
پزیشکی گشتی  General Medicine 
پاسۆلۆجی Pathology 
دروستکردنی ددان Prothetics 
ڕاستکردنەوەی ددان Orthodontucs
تیشك  Radiology 
نەخۆشیەکانی دەم  Oral Pathology 
 پزیشکی دەم Oral Medicine
دروستکردنی ددان Pedodontics
پزیشکی منداڵان  Prevention 

ئەمانە وانە سەرەکییەکانن لە زانکۆیەکەوە بۆ زانکۆیەکی تر دەگۆڕێت، وانەی لاوەکی تریش هەن کە پێویستە بخوێنرێت. 

لایەنە ئەرێنییەکانی خوێندنی پزیشکی ددان

- پزیشکی ددان پێگە و ڕۆڵی تایبەتی هەیە لە کۆمەڵگەدا.
- بە پێی کات و ئەزموون مووچە و داهاتی بەرزی دەستدەکەوێت.
- یارمەتیدانی هاوڵاتیان.
- پیشەی پزیشکی ددان پیشەیەکی جێگیرە. 

لایەنە نەرێنییەکانی خوێندنی پزیشکی ددان 

- ماندووبوون و بێزاری بەهۆی  درێژی کاتی کارکردنی.
- ماوەی خوێندن درێژ و ماندووکەرە و پێویستی بە پشوودرێژی هەیە. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت 


سەرچاوەکان

910 بینین