ناوهڕۆك
سەرەتا
پردی ئاوی (بە عەرەبی جسور المائیة، بە ئینگلیزی: Water bridges, Aqueducts) بنیاتنانێکی ئەندازەییە و لەسەر ڕووبەرە ئاوییەکانی وەکوو دەریا و ڕووبار و ئۆقیانووسەکان دروست دەکرێت، ئامانجی سەرەکی لە بنیاتنانی بریتییە لە ئاسانکاریکردن و فەراهەمکردنی چەند سوودێکی گرنگ بۆ مرۆڤ، نموونەی ئاسانکردنی پەڕینەوە و هاتوچۆکردن و بەیەکگەیاندنی شوێنە دوورەکان، بە شێوەیەکی گشتی چەندان تەکنیکی سەرەکی هەیە بۆ بنیاتنانی ستوونی پردە ئاوییەکان، نموونەی تەکنیکی بۆکسی کۆگاکردنی ئاسنی، تەکنیکی هەڵکەندن و چەندان شێوازی تر.
هەروەها گرنگترین ئەو فاکتەرانەی کە هەڵبژاردنی جۆری تەکنیک و شێوازی بنیاتنانی پردەکە دیاری دەکەن بریتیین لە:
ـ شوێنی کار و پڕۆژەکە
ـ جۆری بناغەی پردە ئاوییەکە
ـ جۆری خاک و گڵی نێو ئاوەکە
ـ جۆری ئەو ئاوەی کە پردەکەی لەسەر دروست دەکرێت
ـ بارودۆخی کەشوهەوای ئەو ناوچەیەی کە پڕۆژەکەی تێدا ئەنجام دەدرێت
ـ ئاست و قووڵی و لێڵی ئاوەکە
ـ ماوە و بودجەی پێویست بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەکە
مێژووی بنیاتنانی پردی ئاوی
لە سەدەکانی ناوەڕاستەوە پردی ئاوی بنیاتنراوە و کەرەستەکانی بیناسازی سادە و سەرەتایی بوونە، نموونەی چەند جۆرە دارێکی بەهێز لەگەڵ گڵ و قوڕ وەکوو بەستەر لە دروستکردنی بەکارهێنراوە، دواتر بناغەی لە دار دروستکراو بڵاوبووەوە، داری بەڕوو بەکاردەهێنرا بۆ دروستکردنی بناغە و بنچینەی پردە ئاوییەکان، چونکە زۆر پتەو و بەهێز بوو، لەگەڵ چەند جۆرێک لە بەرد و چەند کانزایەکی سەرەتایی پاڵپشتی دەکران و لەدوای بناغەکە ستوونەکانیان لە هەمان دار دروست دەکرد.
شێوازەکانی بنیاتنانی پردی ئاوی
شێوازی کلاسیکی
شێوازی کلاسیکی ڕێگا باوەکەی بنیاتنانی پردە ئاوییەکانە و لە زۆر شوێن کاری پێدەکرێت، لەو ڕووبەرە ئاوییانە بەکاردەهێرێت کە قووڵی ئاستی ئاوەکە کەم و دیاریکراوە، لە سەرەتادا بناغەکە دوست دەکرێت دواتر ستوونەکان.
لە هەندێک شێواز بناغە و ستوونەکانی پردەکە لە شوێنێکی وشک دروست دەکرێت دواتر دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی پڕۆژەکە و جێگیر دەکرێت، لە چەند جۆرێکی تر قووڵایی و ئاستی ئاوەکە دیاری دەکرێت و پاشان بە چەند ئامێرێکی تایبەتی هەڵکەندنی بۆ دەکرێت و ستوونەکانی تێدا جێگیر دەکرێن، ئەم ڕێگایە لە کاتێکدا بەکاردەهێنێت کە قووڵی ئاوەکە کەم و دیاریکراو بێت.
بەڵام ئەو ڕووبەرە ئاوییانەی کە ئاستی قووڵییەکەیان زۆرە بەنداوی کاتی لەسەر ئاوەکە دروست دەکرێت تاکوو ڕێگری لە ئاوەکە بکات و گلیبداتەوە تا ئەو کاتەی بنیاتنانەکە تەواو دەبێت، ئەویش لە ڕێگای چەند ستوونێکی پردی کانزایی بەیەکەوەلکاو و چەقاندنی لە بنی ئاوەکە.
شێوازی Cofferdam
ئەم ڕێگایە لەسەر ڕووبەرە ئاوییە قووڵەکان دروست دەکرێت نموونەی ڕووبارە قووڵەکان و دەریاکان. ئەم تەکنیکە بریتییە لە دانانی دیوارێکی هاوشێوەی بەنداو چواردەوەری ئەو ناوچەیە دەگرێت کە شوێنی بنیاتنانەکەیە و ئاوەکە بەتاڵ دەکرێتە دەرەوە، دواتر بناغە و ستوونەکان لەناو بەنداوەکە بنیاتدەنرێت، بۆیە لەم ڕێگەیەدا پێویستە زۆر ئاگاداری هەڵکشان و داکشانی شەپۆلی ئاوەکە بن، جۆری پردی دروستکراو بەم شێوازە بەهێز و پتەوە و توانای هەڵگرتن و بەرگەگرتنی قورساییەکی زۆری هەیە.
شێوازی Case Drilling
پێشکەوتووترین و مۆدێرنترین شێوازی بنیاتنانی پردە ئاوییەکانە کە لە ئێستادا کاری پێدەکرێت، بە یارمەتی پەستانی هەوا و چەند تەکنیکێکی پێشکەوتوو ئاوی ڕووبارەکە گلدەدرێتەوە و پردەکە بنیاتدەنرێت.
جۆری پردە ئاوییەکان
ـ پردی سەرئاوکەوتوو Floating Bridges: ئەم جۆرەیان بە شێوەیەکی کاتی لەسەر ڕووبەرێکی ئاوی دروست دەکرێت، بۆیە بناغەی بەهێزی پێویست نییە.
ـ پردی هەمیشەیی Permanent Bridges: پردێکی هەمیشەییە و پێویستی بە بناغەیەکی پتەو و بەهێز هەیە، چەند جۆرێکی هەیە نموونەی: پردی هەڵواسراو، پردی جووڵاو، پردی کێبڵدار یان وایەردار و پردی ڕاگر.
پێنج سەرەکیترین کۆمپانیای جیهانی پسپۆڕ لە دروستکردنی پردی ئاوی:
- Jacop
- HDR Inc
- Lin International (TYLI)
- Arup
- Aecom
نموونەی چەند پردێکی جیهانی ناودار
ـ Tower Bridge پردی تاوەر لە لەندەن
ـ Golden Gate Bridge پردی دەروازەی زێڕین لە سانفرانسیسکۆ
ـ Brooklyn Tower پردی بڕۆکلین لە نیویۆرک
ـ Harbour Bridgev پردی بەندەر لە سیدنی
ـ Yavuz Sultan Selim Bridge پردی سوڵتان سەلیمی یەکەم لە تورکیا
ـ Siduhe Bridge پردی ڕووباری سایدۆ لە چین