دەریای مردوو

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-07-30-16:05:00 - کۆدی بابەت: 13835
دەریای مردوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەریای مردوو (بە ئینگلیزی: The Dead Sea، بە عەرەبی: البحر الميت) دەریای مردوو دەکەوێتە ناوچەی کانی گەورەی سوریا، بە تایبەتی ئەو ناوچەیەی کە دەکەوێتە دۆڵی ئوردن، لەسەر سنووری نێوان ئوردن و فەڵەستین، کە بەشێکە لە سنووری نێوان هەردوو وڵات بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی ئاوی ڕووباری ئوردن کە لە باکوورەوە دەچێتە ناو دەریای مردووەوە.

چەند چەمێکی بچووک لە ڕۆژهەڵاتەوە دەچنە ناو دەریای مردووەوە، دەریای مردوو هیچ دەرچەیەکی نییە لە شێوەی دەریاچەیەکەوە، وەک هەندێک ناویان لێناوە دەریای مردوو بەر پرۆسەی بەهەڵمبوونی ئاو دەکەوێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوی تێدایە، وەک هەندێک لێکۆڵینەوە ئاماژە بە ئەگەری نەمانی دەریای مردوو دەکەن تا ساڵی ٢٠٥٠ زایینی.

بۆچی بە دەریای مردوو ناونراوە؟

دەریای مردوو بە یەکێک لە دەریاکانی جیهان دادەنرێت، بەو پێیەی بڕێکی زۆر خوێی تێدایە کە یەکسانە بە ١٠ هێندەی ئاوی دەریاکانی دیکە، بۆیە ژیانی تێدا نییە.

شوێنی دەریای مردوو

دەریای مردوو دەکەوێتە نێوان دوو پلێتی تەکتۆنیکی و ئەم پلێتانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک شلدا هەڵکەوتوون کە بە شلەی دەریای مردوو ناسراون دەریای مردوو لە جوڵەی کارلێکەکانی نێوان خلیسکانی ئەم دوو پلاکە دروست بووە.

کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریای مردوو

هۆکارێکی سەرەکی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریای مردوو بریتییە لە بەهەڵمبوونی ئاوی دەریاکان بە شێوەیەکی ڕۆژانە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی خوێ لە دەریا بە بەراورد بە ئاوی ئێستا هەروەها دەریای مردوو ئاوی باران ناخوات، هیچ ڕێڕەوی ئاوی تر بۆ دەریای مردوو نییە. 

گرنگی دەریای مردوو چییە؟ 

دەریای مردوو دەکەوێتە قووڵایی  ٤٢٧ مەتر لە ژێر ئاستی دەریاوە، بەو پێیەی دەریای مردوو بە نزمترین ناوچەی جوگرافیای جیهان دادەنرێت.

گرنگی دەریای مردوو:

بوونی خوێ  کە سوودی زۆری هەیە بۆ مرۆڤ و چالاکییە جۆراوجۆرەکان. بوونی کانزای جۆراوجۆری تەندروست وەک: خوێی کلۆریدی مەگنیسیۆم، سۆدیۆم، پۆتاسیۆم، برۆم و چەندین جۆری تر. قوڕی دەریا چارەسەرە بۆ نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانی پێست، هەروەها پێست دەپارێزێت. 


سەرچاوەکان



134 بینین