ناوهڕۆك
ناساندن
نۆكەندی سوێس لە كوێیە؟ (بەعەرەبی: أين تقع قناة السويس؟، بە ئینگلیزی: Where is the Suez Canal located)
شوێنی نۆكەندی (كەناڵی) سوێس
نۆكەندی سوێس دەكەوێتە باكوری كیشوەری ئەفریقا، باشوری ڕۆژهەڵاتی كیشوەری ئەورووپا، بەو پێیەی نۆكەندی سوێس درێژدەبێتەوە لە باكورەوە بۆ باشور لەڕێگەی ئیستموسی سوێس(كە زەوی نێوان دوو دەریا ئەكات) لە میسر، ئەمەش وای كردووە كە جیاكەرەوە بێت لە نێوان نیمچە دورگەی سینا و باقی خاكەكانی تری میسردا، هەروەها جیاكرەوەیە لە نێوان كیشوەری ئەفریقا و كیشوەری ئاسیا، نۆكەندی سوێس دەریای ناوەڕاست بە دەریای سوور دەبەستێتەوە، جگە لەوەی نۆكەندی سوێس كورتترین ڕێڕەوی ئاوییە بۆ گواستنەوە لە كیشوەری ئەوروپاوە بۆ ئەو زەویانەی كە ڕوویان لە زەریای هیندی و ڕۆژئاوای زەریای هێمن هەیە.
گرنگی شوێنی نۆكەندی سوێس
نۆكەندی سوێس بەهۆی شوێنی جواگرافیای جیاوازەوە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە گواستنەوەی دەریایی، پەیوەندی نێوان زەریای ئەتڵەسی و دەریای ناوەڕاستە لە ڕێگەی دەربەندی جبل طارقەوە بۆ پارێزگای بەندەری سەید، پەیوەندی نێوان زەریای هیندی و دەریای سوور لەڕێگەی دەربەندی باب ئەلمەندەب و ڕێگای بەستنەوەی كەناڵی سوێس و بەندەری سوێس. بەپشت بەستن بە شوێنی جوگرافیای كەناڵی سوێس كەناڵەكە ڕێڕەوێكی ئاوی كورت پێكدەهێنێت كە بەندەركانی باكور و باشوری كەناڵەكە پێكەوە دەبەستێتەوە، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە پاشەكەوتكردنی كات و كەمكردنەوەی تێچووی كارپێكردنی كەشتییەكان و بەكارهێنانی سووتەمەنی بەشەخۆراكی. هەروەها بە كورتترین ڕێگەی ئاویی دادەنرێت لە نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، كە ئاسانكاری بۆ پڕۆسەی گواستنەوەی كاڵاكان بەڕێگەی ئاوی لەنێوان وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی كیشوەری ئەفریقا، هەروەها لە نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی دوور، بەم شێوەیە بەشداری دەكەن لە كەمكردنەوەی تێچووی دارای و كەمكردنەوەی ئەو كاتەی كە پێویستە بۆ گواستنەوەی كاڵاكان، پێش دامەزراندنی كەناڵی سوێس پڕۆسەی گواستنەوەی كاڵاكان قورس بوو چونكە كەشتیەكان ناچار بوون هەموو ناوچەكانی باشوری كیشوەری ئەفریقا ببڕن لە ڕێگەی ڕێگای (cape of good hope) كە بریتییە لەخاڵی زەوی لە باشوری باشوری ئەفریقا بۆ ئەوەی بگەنە شوێنی مەبەست.
میسر بەهۆی بوونی كەناڵی سوێس چالاكی و گرنگی جوگرافیای خۆی وەرگرتووە ئەمەش وایكردووە ببێتە جێگای سەرنجی نەخشەی جیهان، بەمەش گرنگی خۆی لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەرەبی دووپاتكردەوە. كەناڵی سوێس بەزیادكردنی گرنگی بەندەركانی كەناراوەكانی كە لەوێ هەڵكەوتوون وەك(بەندەری سوێس و بەندەری سەعید) پێشكەوتنی ئابوری بۆ میسر بەدەست هێنا. هەروەها بەشداری كرد لەكەمكردنەوەی فشارەكان لەسەر ئەسكەندەرییە و بەندەری دامێتا، لەڕووی گەشتیارییەوە شارە ناوخۆییەكانی میسر گرنگییەكی زیاتریان هەیە بە هۆی بوونی كەناڵی سوێس بە لەبەرچاوگرتنی كەشوهەوای مامناوەندی ناوچەكە و سروشتی وێنەیی كە پارێزگاكانی كەناڵی سوێس جیادەكاتەوە بەمەش ناوچەكە گەشتیارانی بۆخۆی ڕاكێشا بۆ ئەوەی چالاكییە جۆراوجۆرەكانی تێدا ئەنجام بدەن. كەناڵەكە ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە پشتگیریكردنی ژیانی دانشتوانی ناوچەكە و ئاڕاستەكردنیان بۆ كاركردن وەك ماسی گرتن و بازرگانی كارەكانی پەیوەست بەجوڵەی بەندەرەكان هەروەها هۆكار بووە بۆ بوژاندنەوەی هەندێك ناوچەی جێهێڵدراو لە شارەكاندا، یارمەتی گەیاندنی ئاوی شیرین لە ڕووباری نیلەوە بۆ ناوچەی ئیسماعیل، گەشتنی پارێزگاكانی كەناڵی سوێس لە باكور و باشور بە دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور.
جوگرافیای نۆكەندی سوێس
نۆكەندی سوێس درێژدەبێتەوە لە ناوچەیەكی نزم لە نێوان دەریای سوور كەنداوی ئەلفەرما، ئەم ناوچە نزمە چەندین جۆری زەوی جوگرافی لەخۆدەگرێت بەو پێیەی نۆكەندەكە بە كۆمەڵێك دەریاچەی ئاوی وەك دەریاچەی تاڵی گەورە، دەریاچەی تیمسا و دەریاچەی مەنزالا تێدەپەڕێت، ژینگە سروشتییەكان لە ناوچەی نۆكەندی سوێس هەمەچەشن لەوانە ژینگەی كەنار دەریا، ژینگەی بیابان و ژینگەی كشتوكاڵ. سروشتی ئەو زەوییەی کە نۆكەندی سوێس بەناودا تێدەپەڕێت لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر دەگۆڕێت چونكە چینەکانی زەوی لە پۆرت سەید لە خاکی نیشتوو دروست دەبن کە لە ئەنجامی کەڵەکەبوونی سیلتی نیلەوە دروست بووە کە لە دامیتاوە گەیشتووەتە نۆكەندەكە. ئەم خاكە درێژدەبێتەوە بۆ مەودای چل کیلۆمەتر بۆ قەنتەرە لە باشوور سەبارەت بە ناوچەی ناوەڕاستی نۆكەندەكە واتە مەودای نێوان قەنتەرە و کەبریت زیاتر لە خۆڵ پێکدێت، لە کاتێکدا خاکی چڕ ڕووبەری باشووری کەناڵەکە دەگرێتەوە، ئەم خاکە لە هەندێک شوێن ڕەگی بەردینی بەردی شنی و لە شوێنی دیکەدا بەردی کالیسیۆمی تێدایە.
كەشوهەوای نۆكەندی سوێس
کەشوهەوای نۆكەندی سوێس بە گشتی بە کەشوهەوای شێدار وەسف دەکرێت، کە پلەی گەرمی مامناوەندە لە زۆربەی کاتەکانی ساڵدا ڕێژەی بارانبارین کەم دەبێتەوە چونکە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم یەکەم ئەگەری باران بارین دەبێت، هەروەها ئەگەری بارانبارین کەم دەبێتەوە لە سەرەتای مانگی یەکدا، كە هیچ بەفربارینێک لە ناوچەکەدا نەباریوە خێرایی با مامناوەندە، لە مانگی نیساندا خێراییەکەی 8.3 گرێیە، و زۆرترین خێرایی لە مانگی ئازاردا دەگاتە نزیکەی (١٥.٢) گرێ لە لایەکی دیکەوە ئاستی شێداری دەگاتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مانگی تشرینی دووەم نزیکەی (٪٥٧.٧)، لە هەندێک مانگدا ئەگەری وشکبوونەوەی هەیە بە تایبەت لە مانگی ئایاردا کە ڕێژەیی شێ دەگاتە (٪٤١). ناوچەی نۆكەندی سوێس لە وەرزێکەوە بۆ وەرزێکی تر جیاوازی توخمەکانیی کەشوهەوا بەخۆیەوە دەبینێت لە وەرزی بەهاردا پلەکانی گەرما لە نێوان (٣٣.٣-٢١.٦) پلەی سەدیدایە و ئەگەری باران بارینی زیاتر بوونی نییە، ئەمەش وایکردووە وەرزێکی گەرم و گونجاو بێت بۆ مەشقکردن و چالاکییە گەشتیارییەکان، بە پێچەوانەی وەرزی هاوین کە تێیدا ڕێژەی گەشتیاری کەم دەبێتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەو پێیەی مانگی تەمموز بەرزترین پلەی گەرما تۆمار دەکات لە ڕۆژدا دەگاتە (٣٦.٩) پلە لە شەودا دەگاتە (٢٣.٩) پلەی سەدی. وەرزی پایز لە نۆكەندی سوێس زۆر لە وەرزی هاوین دەچێت، بەو پێیەی پلەکانی گەرما لە نێوان (٢٤.٣-٣٤.٥) پلەی سەدیدایە، لەگەڵ شێ و بایەکی زۆر و هیچ ئەگەرێکی بارانبارین نییە، لە کاتێکدا وەرزی زستان چێژ لە پلەی گەرمی مامناوەند وەردەگرێت کە لە نێوان (١٩.٣-٢٣.٣) پلەی سەدیدایە، لەگەڵ ئەگەری کەمی بارانبارین.