هۆکارەکانی گۆڕانی ڕەنگی دەریا و زەریاکان

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-07-11-21:59:00 - کۆدی بابەت: 13525
هۆکارەکانی گۆڕانی ڕەنگی دەریا و زەریاکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی گۆڕانی ڕەنگی دەریا و زەریاکان (بە ئینگلیزی: Causes of sea and ocean discoloration، بە عەرەبی: أسباب تغير لون البحار والمحيطات)، هۆکاری زۆر هەیە کە دەبێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگی دەریا و زەریاکان، دەتوانین بە چەند شێوازێک دابەشی بکەین:

ڕەنگی شین: زۆرجار ئاوی دەریا و زەریاکان بە ڕەنگی شین دەردەکەون کاتێک تیشکی خۆر دەکەوێتە سەر ڕووی دەریا و زەریاکان تیشکی شین ڕەنگ دەداتەوە وا دەکات ڕەنگی شین دەربکەوێت، هەروەها ڕەنگدانەوەی ڕەنگی ئاسمان لە ئاودا دەبێتە هۆکارێک کە ڕەنگی ئاو بە شین دەربکەوێت. 

ڕەنگی سەوز: ڕەنگی دەریا و زەریاکان سەوز دەردەکەون چونکە ڕووەک و قەوزەی تێدایە. 

ڕەنگی خۆڵەمێشی: ڕەنگی خۆڵەمێشی لە ئەنجامی ڕەنگدانەوەی ڕەنگی هەوری خۆڵەمێشی لە ئاسماندا دەردەکەوێت. 

ڕەنگی قاوەیی: ئاوی دەریا و زەریاکان قاوەیی دەردەکەون لە ئەنجامی بڕێکی زۆر لە ماددە نیشتووەکانی تێدایە. 

ڕەنگی دەریا بە هۆی ڕەنگدانەوەی ڕووناکی دەگۆڕێت

ئاوی دەریا و زەریاکان بە پاکی ڕوونی تایبەتمەندە، بەو پێیەی هۆکاری دەرکەوتنی شین و پاکی بۆ هەڵمژین و بڵاوبوونەوەی ڕووناکی دەگەڕێتەوە. لەو شوێنەی کە شەپۆلی ڕووناکی شین بڵاودەبێتەوە هاوشێوەی بڵاوبوونەوەی ڕووناکی ئاسمانی شین، بەڵام هۆکاری هەڵمژینی بەهێزترە بەهۆی پاکی زەریاکانەوە، بۆیە تیشکی سوور زۆر بەخێرایی لە ئاوەکەدا هەڵدەمژرێت، هەروەها تیشکی شینیش دەمێنێتەوە تیشکی خۆر کە دەگاتە زەریاکان هەڵدەمژرێت جگە لە تیشکەکانی نزیک کەناراوەکان، هەروەها شەپۆلەکانی سوور و زەرد و سەوزی تیشکەکان هەڵدەمژن کاتێک تیشکی خۆر بەر ئاوی زەریا و دەریاکان دەکەوێت، هەندێک لە تیشکەکان جارێکی تر ڕەنگ دەدەنەوە و هەندێکی تریش دەچنە ناو زەریاکانەوە. 

ڕەنگی دەریا بە هۆی گۆڕانی تایبەتمەندییەوە دەگۆڕێت

گەردیلەکانی هەڵواسراو لە ئاودا دەبنە هۆی زیادبوونی پەرش و بڵاوی ڕووناکی لە ناوچە کەنار دەریاکاندا، ڕەنگی ئاوی نزیک کەنار و بنی ڕووبارەکان دەتوانێت بگۆڕێت بەهۆی نیشتنی خۆڵ  لە بنەکەیدا، دەتوانن هەندێک لە درێژی شەپۆلی ڕووناکی هەڵدەمژن، بەم شێوەیە بەشدارن لە گۆڕینی تایبەتمەندییەکانی ئاوەکان، ئاو دەتوانرێت بە ڕەنگی شین ببینرێت کاتێک دەریا زۆر قووڵە، وەک چۆن ئەم شتە بە ڕوونی لە دەریای کاریبی و دەریای ناوەڕاست و دەریاچە شاخەکانی کۆلۆرادۆدا دەردەکەوێت ئەم ڕەنگەش بەهۆی گۆڕانی لەرزینەکانەوە دەردەکەوێت لە ئەنجامی کارلێکی فۆتۆنەکانی ڕووناکی لەگەڵ ئەلکترۆنەکاندا ڕوودەدات. 


سەرچاوەکان



280 بینین