دەریاچەی ساوە

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-07-19-23:09:00 - کۆدی بابەت: 13601
دەریاچەی ساوە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەریاچەی ساوە (بە ئینگلیزی: Sawa Lake، بە عەرەبی: بحيرة سوا)، دەریاچەی ساوە دەکەوێتە نزیک ڕووباری فوڕات لە پارێزگای موسەنا لە باشووری عێراق، نزیکەی ٢٣ کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شاری سەماوە دوورە،  جگە لە ڕووباری فوڕات هیچ  سەرچاوەیەکی ئاوی نییە، هەروەها ئاوی دەریاچەی ساوە وشک نابێتەوە بەهۆی هاوسەنگی نێوان پرۆسەی بەهەڵمبوون و پرۆسەی گەیشتنی ئاو لە ڕووباری فوڕاتەوە بۆ دەریاچەکە. 

گیانەوەرەکانی ناو دەریاچەی ساوە

ڕووەک لە دەریاچەی ساوە و کەنارەکانیشدا گەشە ناکات، هەروەها تەنها یەک جۆر ماسی تێیدا دەژی، ئەویش ماسی بەچکە عەرەبییە درێژی و قەبارەی بچووکە لە ١٠ سانتیمەتر زیاتر نییە، باڵندەی جۆراوجۆر هەن کە کۆچبەرن و لە دەریاچەی ساوە و ناوچەکانی دەوروبەریدا دەژین، ژمارەیان نزیکەی ٢٥ جۆرن، لەوانە: کۆتر، مریشک، کەروێشک و باڵندەی نێچیر لە وەرزی بەهار و پایزدا زۆرن. 

وەسفکردنی دەریاچەی ساوە

بە دەریاچەیەکی سەرسوڕهێنەر دادەنرێت لە عێراقدا بەو پێیەی زۆرترین ڕێژەی شووتی هەیە، هەروەها ئاستی ئاوی بە نزیکەیی ١-٤ مەتر بەرزترە لە زەویەکانی دەوروبەری و دیمەنێکی جوانی هەیە جگە لەوەش ئاستی ئاوی دەریاچەی ساوە ٥-٧مەتر بەرزترە لە ئاستی ئاوی ڕووباری فوڕات، هەروەها بە بەردی جپس دەورە دراوە کە درێژییەکەی دەگاتە نزیکەی ٦ مەتر. ئەم بەردانە لە ئەنجامی بەهەڵمبوونی ئاوی خوێ و نیشتنی خوێ لەسەر کەنارەکانی دەریاچەکە دروست دەبن ئەم بەردانە بەنداوێک پێکدەهێنن کە ڕێگری دەکات لە ڕژانی ئاوی دەریاچەکە بۆ ناوچەکانی دەوروبەری.


سەرچاوەکان



105 بینین