گەورەترین دەریا لە جیهاندا کامەیە؟

له‌لایه‌ن: - سۆزیار یاسین سۆزیار یاسین - به‌روار: 2024-08-31-00:34:00 - کۆدی بابەت: 14449
گەورەترین دەریا لە جیهاندا کامەیە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی بابەت

گەورەترین دەریا لە جیهاندا چییە؟ (بە عەرەبی: ما هو اكبر بحر في العالم، بە ئینگلیزی: What is the largest sea in the world)

پێناسەی دەریا

ئاو نزیکەی ٧٠٪‏ی هەسارەی زەوی دادەپۆشێت، کە دەگۆڕێت بۆ چەندین شێوەی جیاواز وەک: دەریا، زەریا، ڕووبار و چەندین شتی تر، دەریا وەک تەنێکی ئاوی سوێرە کە ڕووبەرەکەی گەورەترە لەچاو دەریاچە، ئەم دەریایانە بەزۆری بە زەریاوە بەستراون، لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر دەریا هەن کە بە هیچ زەریایەکەوە نەبەستراون وەک دەریای قەزوین.

قوڵایی دەریاکان کۆنتڕۆڵی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوای گشتی ئەم هەسارەیە دەکەن، بەڵام؛ پرۆسەی دیاریکردنی چۆنیەتی ڕوودانی ئەم دیاردانە ھێشتا نەزانراوە، چونکە زەحمەتە بزانین لە قوڵایی ئەو دەریایانەدا چی ڕوودەدات کە ڕەنگە بگاتە قووڵایی زیاتر لە ٢٦٦.٨ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە، وە گرنگە کە بزانین لە قوڵایی دەریادا چی ڕوودەدات، بۆ ئەوەی بتوانین ڕووبەڕووی قەیرانەکانی داهاتوو ببینەوە کە لەوانەیە ڕوو بدەن وەک بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاکان.

گەورەترین دەریا لە جیھاندا

دەریای سپی ناوەڕاست یان وەک پێی دەوترێت دەریای کیشوەربڕ، ھەروەھا لە نێو نازناوەکانیدا ھەڵگری ناوی دەزگای شارستانیەتی ڕۆژئاوایە، لە ڕۆژئاوای ئەتڵەسی هەتا ڕۆژهەڵاتی ئاسیا درێژ دەبێتەوە، ھەروەھا سنووری نێوان کیشوەری ئەوروپا و کیشوەری ئەفریقا دیاری دەکات، ئەم دەریایە بە قووڵایی ١٤٢٩ مەتر دەناسرێتەوە، لە کاتێکدا ڕووبەرەکەی بە ٢،٩٦٥،٨٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە مەزەندە دەکرێت، ئاوی دەریای ناوەڕاست بە شێوەیەکی بەرچاو تووشی پرۆسەی بەهەڵمبوون دەبێت، بەو پێیەی ڕێژەی ئاوی لەدەستچوو زیاترە لە ڕێژەی ئاوی ئەو ڕووبارانەی کە تێیدا دەڕژێتە ناویەوە، ھەر بۆیە ڕێژەی ئەو ئاوەی کە لە زەریای ئەتڵەسیەوە بەرەو ئەو دەڕوات جێگیرە و ناگۆڕێت.

دەریای سپی ناوەڕاست لە ڕۆژئاواوە بە دەربەندی شاخی طارق دەبەسترێتەوە بە زەریای ئەتڵەسی، کە پانتایی تەسکترین خاڵی نزیکەی ١٣ کیلۆمەترە، دەریای  سپی ناوەڕاست لە لای باکووری ڕۆژهەڵاتەوە بەستراوەتەوە بە دەریای ڕەش، ئەویش لە ڕێگەی دەربەندی داردانێڵدا لە قوڵایی ٧٠ مەترەوە، ھەروەھا لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە بەستراوەتە بە دەریای سوورەوە لە ڕێگەی کەناڵی سوێسەوە.

گەورەترین  دەریاکانی جیهان

ئەمەی خوارەوە لیستی گەورەترین دەریاکانی سەر ڕووی زەوییە:

دەریای کاریبی

دەریایەکی گەرمە کە نوێنەرایەتی بەشێک لە زەریای ئەتڵەسی دەکات و دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای زەویەوە، ڕووبەری دەریای کاریبی نزیکەی ٢,٧١٨,٢٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و زۆربەی ناوچەی کاریبی دەگرێتەوە، لەکاتێکدا تێکڕای قووڵیەکەی دەگاتە ٢,٦٤٧ مەتر. هەموو کاریبی جگە لە کەنارەکانی دراوسێی، و هیندی ڕۆژئاوا پێی دەوترێت دەریای کاریبی. 

لەناو دەریای کاریبیدا پێنج حەوز هەیە: حەوزی یوکاتان، کایمان، کۆڵۆمبیا، ڤەنزوێلا و گرانادا. حەوزی کایمان قووڵترین خاڵی دەریایە کە دەکەوێتە نێوان کوبا و جامایکا، لە خوارەوەی دەریای کاریبی دوو کەنداوی زەریایی هەیە، لە بنی دەریای کاریبیدا دوو خەندەقی ئۆقیانوس هەیە، کە بریتین لە خەندەقی هیسپانیۆلا و خەندەقی پورتوگال، ئەمە یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان کە ناوچەکە دەخاتە بەردەم مەترسی بوومەلەرزە، چونکە بوومەلەرزەکانی ژێر ئاو هەڕەشە لە دوورگەکانی کاریبی دەکەن و دەبێتە هۆی دروستبوونی تسۆنامی کە کاریگەری خراپی لەسەریان هەیە، هەروەها ناوچەکەش لە مەترسی گەردەلوولدایە کە زۆربەیان لە مانگی ئاب و ئەیلولدا ڕوودەدەن.

دەریای چینی باشوور

ئەم دەریایە دەروازەیەکی گرنگی بازرگانییە بۆ کۆمەڵەیەکی گەورەی وڵاتانی جیهان بەھۆی بەکارهێنانی لە کارەکانی گواستنەوەی بازرگانی، وەڕووبەرەکەی ٢،٣١٩،٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، تێکڕای قووڵییەکەی ١٦٥٢ مەترە، دەریای چین گرنگی ئابووری و سیاسی ھەیە بۆ ناوچەی ھیندی زەریای ھێمن، لەسەر سنووری دەریای باشووری چین چەندین وڵات هەن، کە بریتین لە کەمبۆدیا، سەنگاپور، چین، تایلاند، ئەندۆنیزیا، فلیپین، مالیزیا، تایوان، برۆنای، ڤێتنام، سەڕەڕای ئەوەی سووتەمەنی و کەرەستەی خاو بۆ ژاپۆن و کۆریای باشوور دابین دەکات لە گەڵ ئەوەشدا ڕێگایەکی سەرەکییە بۆ کارەکانی هەناردەکردن، هەروەها بە ناوچەیەکی باش دادەنرێت بۆ ماسیگرتن چونکە دەوڵەمەندە بە زیندەوەران، سەرەڕای زۆر سوود وەرگرتن لە بەکارھێنانی سەرچاوەکانی.

دەریای بێرینگ

لەوسەری باکووری زەریای هێمن دەریای بێرینگ هەیە،  بەو پێیەی کیشوەری ئاسیا لە کیشوەری ئەمریکای باکوور جیا دەکاتەوە بە دووری ٨٥ کیلۆمەتر لە تەسکترین خاڵی دەربەندی بێرینگ، لە کاتێکدا دەبەندی بێرینگ دەریای بێرینگ بە ئۆقیانووسی جەمسەری باکوور دەبەستێتەوە، ڕووبەرەکەی ٢,٢٩١,٩٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، تێکڕای قووڵاییەکەی نزیکەی ١,٥٤٧ مەترە.

کەنداوی مەکسیک

ھەندێک جار پێی دەوترێت دەریای ئەمەریکا، دەریایەکی بێهاوتایە کە دەکەوێتە کەناراوەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان نیمچە دورگەی یوکاتان و فلۆریدا و بە نیمچە داخراو دادەنرێت، ئەم کەنداوە هاوسنوورە لەگەڵ کوبا و بەشی ڕۆژهەڵاتی مەکسیک و هەروەها لەگەڵ پێنج ویلایەت کە بریتین لە لە تەکساس، ئەلاباما، لویزیانا، میسیسیپی، فلۆریدا، کەنداوەکە لە زەریای ئەتڵەسی لە ڕێگەی دەربەندی فلۆریدا جیاکراوەتەوە، هەروەها لە دەریای کاریبی لە ڕێگەی کەناڵی یوکاتان جیا دەبێتەوە، کەنداوی مەکسیک ڕووبەرەکەی ١,٥٩٢,٨٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە کاتێکدا تێکڕای قووڵایی ١,٤٨٦ مەترە و  ٥،٠٠٠ کیلۆمەتر درێژە لە کەناراوەکانەوە، بە گەورەترین کەنداوی جیهان دادەنرێت.


سەرچاوەکان



70 بینین