بەشی زانستە سیاسییەکان

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-08-02-01:17:00 - کۆدی بابەت: 6139
بەشی زانستە سیاسییەکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەشی زانستە سیاسییەکان (بە عەرەبی: العلوم السياسية، بە ئینگلیزی: Political Science)، یەکێکە لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان (Social Science/ Sociology) کە پەیوەستە بە خوێندن و شیکارکردنی یاسا و ڕێساکانی وڵات و هەموو بابەتەکانی پەیوەندیدار بە وڵاتەوە وەکوو بیروباوەڕی سیاسی و چالاکییە سیاسییەکان و خوڕەوشت و سیفاتی سیاسی، پەیوەستە بە بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کە پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان وڵاتان تاوتوێ دەکات.

هەروەها  گەشەپێدانی مرۆیی و ئابووری سیاسی و سیستەمە سیاسییەکان لە خۆدەگرێت، شیکارکردنی ئەو یاسایانەیە کە سیستەمی وڵاتێك پەیڕەوی دەکات.

قۆناغەکانی خوێندن 

خوێندن لەم بەشە بۆماوەی چوار ساڵە، بە زمانی عەرەبی و کوردییە، هەردوو دەرچووی بەشی زانستی و وێژەیی دەتوانن لەم بەشەدا بخوێنن، ئەم کۆلێژە لە دڵخوازاترین کۆلێژەکانە لە لای خوێندکارانی بەشی وێژەیی و هەوڵی زۆری بۆ دەدەن، دەرچووی ئەم بەشە لە دوای تەواوکردنی ماوەی خوێندن دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستە سیاسییەکان، پاشان دەتوانێت بەردەوامی بە خوێندنەکەی بدات بە خوێندنی(ماجستێر و دکتۆرا). 

تایبەتمەندی و سیفاتی بەشی زانستە سیاسییەکان

- لێهاتوویی لە شیکارکردن و شیکردنەوەی بابەتە سیاسییەکان.
- بە ئاگابوون لە بارودۆخی سیاسی وڵات.
- گەڕان و بەدواداچوون بۆ بابەتەکان.
- گرتنی ڕەخنەی بنیاتنەر و بوونی هزری فراوان، پێویستە کەسی سیاسی توانای ڕەخنەگرتنی هەبێت، لە هەمان کاتدا پاڵپشتی بیرۆکەکانی خۆی بکات و بیانخاتە ڕوو بە بەڵگەی بەهێز و قایلکەر.
- بوونی کەسایەتیەکی بەهێز و بەتوانا.
- زمان پاراوی و بوونی توانای گفتوگۆکردن و مامەڵەکردن  لەگەڵ کەسانی تر و لێهاتوو بێت لە قایلکردن و ڕازیکردنی کەسی بەرامبەر و گەیاندنی مەبەستەکەی بە شێوازێکی ئاسان و سادە بە زۆرترین کەس.
- لێهاتوویی هەبێت لە نووسین چونکە زۆر گرنگە کەسی سیاسی دەستی نووسینی هەبێت بە شێوازی ڕێك و دروست، هەروەها ئەم پسپۆڕییە پەیوەستە بە نوسینەوەی ڕاپۆرت و توێژینەوە و وتاری تایبەت هەیە لەسەر ناوەڕۆكی کێشە سیاسییە باوەکانی وڵات.
- بوونی حەزی نوێگەری و داهێنان، زۆر گرنگە کەسی سیاسی بیرۆکەی نوێی پێبێت تا یارمەتیدەری بێت بۆ گەیشتن بەچارەسەرکردنی کێشەکان.
- خاوەن یادگەیەکی بەهێز و زیرەك.
- وردکار و دووربین، خاوەن بیر و تێڕوانینی قوڵ و لۆجیکی.
- حەزی یارمەتیدان و هاریکاری کەسانی تر.
- ڕاستگۆیی و ڕاسپاردە پارێز.
- ئارامی و پشوودرێژی، دووربوون لە توڕەیی و هەڵەشەیی لە کاتی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوەدا.
- قبوڵکردنی جیاوازییەکانی کولتووری و گەلان و هەمەجۆر. 

بوارەکانی کارکردن 

بوارەکانی کارکردن لەم پسپۆڕییەدا زۆر و هەمەچەشنە، و سنوردار نییە.

- دەتوانێت لە بواری شیکارکردن و ڕاوێژکار و ڕاگەیاندنی سیاسی کاربکات.
- دەرچووی بەشی زانستە سیاسییەکان دەتوانن وەکوو شیکار و توێژەری سیاسی کاربکەن، هەروەها دەتوانن وەکوو بەڕێوبەری پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش دەستبەکار بن.
- دەرچووی ئەم بەشە بۆی هەیە دەستبەکار بێت لە پیشە دبلۆماسیەکان و وەزارەتەکان.
- دەتوانن لە وەزارەتی دەرەوە و سەفارەتەکان دەستبەکار بن.
- دەتوانن وەکوو ڕۆژنامەنووسی سیاسی کاربکەن. 

گرنگترین زانکۆکانی هەرێم کە ئەم بەشەی تێدا دەخوێنرێت 


سەرچاوەکان



3063 بینین