بێتاقەتی و بێهێزی رۆژانە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-06-29-21:16:00 - کۆدی بابەت: 13384
بێتاقەتی و بێهێزی رۆژانە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

دەکرێت ماندووێتی بەهۆی هەندێک هۆکاری سادەی وەک کەمخەوی، پەتا یان هەڵامەتەوە ڕووبدات. لەگەڵ ئەوەی هەموو کەس جارجار بەهۆکاری جیاواز دووچاری ماندووێتی دەبێتەوە، بەڵام ماندووێتی درێژخایەن زیان بە ژیانی کەسەکە دەگەیەنێت و ڕێگری لە جێبەجێکردنی کاروبارەکانی دەکات.

هۆکاری سەرەکی ئەم حاڵەتە

  • كەمخوێنی و كەمی ئاسن.
  • خەمۆكی یان ڕاڕایی و تێکچونی دەروونی بەردەوام.
  • كەمخەوی کەسەکە، نووستن كەمتر لە پێنچ کاتژمێر یان نارێکی لە شێوازی کاتی نوستن.
  • نەخۆشی شەكرە و قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە.
  • تێكچوونەکان و نەخۆشییەکانی غوودە و ڕژێنەکانی لەش.
  • كەمی ڤیتامین B12 و Vitamin D و فۆلیك ئەسید.
  • خواردنی ناتەندروست و ڕیجیمی قورس و نازانستی یان خواردنی  زۆری فاست فوود.
  • تێکچونی هۆرمۆناتی ئافرەتان یان هەوكردنی كۆئەندامی میزو میزەڕۆ.
  • تووشبوون بە نەخۆشی تری وەکو سکچون و ڕشناوە.

چارەسەر

چارەسەری هەموو كێشەیەكی تەندروستی سەرەتا بەندە بە:

  • بە دەستنیشانكردنی هۆكارەكەی دەست پێ دەكات لە وەرگرتنی مێژووی نەخۆشییەكە.
  • پشکنینی كلینکی بۆ نەخۆشەکە.
  • ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگە.

پاشان ئەتوانین چارەسەری پێوستی بۆ دابنێین.


سەرچاوەکان



91 بینین