ئەو میوانەی کە تامی شیری دایک ناخۆش دەکەن و زیانیان هەیە

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-08-19-14:17:00 - کۆدی بابەت: 6353
ئەو میوانەی کە تامی شیری دایک ناخۆش دەکەن و زیانیان هەیە

ناوه‌ڕۆك

گۆڕانی تامی شیری دایک

شیری دایک باشترین سەرچاوەی خۆراکییە بۆ منداڵ تاکوو دوو ساڵی بە تایبەت تاکوو شەش مانگی، خۆراکی دایکەکە کاریگەری زۆرە لەسەر تامی شیرەکەی و بە پێی ئەو خواردنەی کە دەیخوات تامی شیری دایکەکە دەگۆڕدرێت، بۆیە گرنگە کە دایکان ئاگاداری ئەوەبن و بزانن چی دەخۆن تاکوو تامی شیرەکەیان نەگۆڕدرێت، زۆر جار کە منداڵ شیری دایکی ڕەتدەکاتەوە و نایخوات ئەگەری زۆرە بە هۆی گۆڕانی تامی شیرەکەوە بێت، چەند میوەییەک وادەکەن کە تامی شیری دایک بگۆڕدرێت.

ئەو میوانەی کە تامی شیری دایک ناخۆش دەکەن و زیانیان هەیە

مزرەمەنییەکان

میوەکانی وەک، پرتەقاڵ، ترێ، لیمۆ، لەگەڵ ئەوەی کە پڕن لە ڤیتامین C بەڵام تامی شیری دایک ترش دەکەن و دەبێتە هۆی کێشە بۆ گەدەی منداڵەکە.

شلیک

زۆر خواردنی شلیک لە ماوەی شیرداندا دەتوانێت ببێتە هۆی هەستیارییەکی توند لە منداڵەکەدا، نیشانەکانی بریتین لە، بای ڕیخۆڵەکان، سکچوون، نائارامی، هەندێک کاتیش لیرگ کردنی پێست.

کێوی

خواردنی ئەم میوەیە دەبێتە هۆی گازی گەدە و بای ڕیخۆڵەکان لە منداڵەکەدا

گێلاس

زۆر خواردنی گێلاس دەبێتە هۆی سکچوونی منداڵەکە، هەر بۆیە لەماوەی دووگیانیشدا لێی دوورکەونەوە.

هەڵوژه

بە هەمان شێوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە منداڵەکە تووشی سکچوون بێت.

سێو

زۆر خواردنی سێو دەبێتە هۆی بای نێو ڕیخۆڵەکانی منداڵەکە، دەبێت زۆر نەخورێت لە ماوەی شیرداندا.


سەرچاوەکان



6400 بینین