سارکۆمای ئێسک - لووی ئێسک

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-21-11:57:00 - کۆدی بابەت: 6367
سارکۆمای ئێسک - لووی ئێسک

ناوه‌ڕۆك

سارکۆمای ئێسک 

حاڵەتی سارکۆمای ئێسک ڕوودەدات کاتێک خانە ئێسکییەکان دابەشدەبن بە شێوەیەکی هەڕەمەکی و بێ چاودێری و بارستەیەک لە شانەکاندا دروست دەکات، هەروەها زۆربەی لووەکانی ئێسک بە لووی نا شێرپەنجەیی دادەنرێن کە بڵاونابێتەوە بۆ شانەکانی تر بەڵام ڕەنگە ئێسک لاواز بکات و ببێتە هۆی شکانی، هەروەها دەکرێت لووی پیس بن کە شانەی ئێسکی ساغ تێکبشکێنن و ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆ شانەکانی تر، بەزۆری لووی پیس لە ئێسکدا بریتییە لە لوویەک کە لە شانەکانی ترەوە بۆی گوازراوەتەوە، سارکۆما بڵاوترین جۆری لووی یەکەمی ئێسکە، کە بەزۆری لە ناوچەی دەوروبەری ئەژنۆ و سەرەوەی قۆڵ دەردەکەوێت، لە تەمەنی لاویدا بڵاوە و ڕەنگە توشی پێیەکان بێت لە تەمەنی پاش توشبوون بە نەخۆشی پاگێت و ئەم لووە ئامادەیی بۆماوەیی هەیە بۆ توشبوون پێی، هەروەها دەکرێت چارەسەری تیشکی بۆ لووەکانی تر ببێتە هۆی سارکۆما.

نیشانەکانی سارکۆمای ئێسک

هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم حاڵەتە نەزانراوە، بەڵام دەکرێت ئامادەیی بۆماوەیی و ڕووشانی چەندبارەبووەوەی ئێسک و دەرمانەکانی دژە شێرپەنجە هۆکاری ڕوودانی بن، ڕەنگە نیشانەکانی بە سووکی و هێواشی دەستپێبکەن بێ ئەوەی جێی سەرنج بن، لە گرنگترین نیشانەکانیش:

  • ئازارێکی سووک لە ئێسکدا کە بە تێپەڕینی کات زیاد دەکات و بەردەوام دەبێت و ڕەنگە ببێتە هۆی بەخەبەر هاتن لە خەو لای هەندێک لە توشبووان بە تێپەڕینی کات.
  • شکانی ئێسکی توشبوو بەبێ هەبوونی نەخۆشی لە ئێسکەکەدا یان هەبوونی پێکانی پێشوو.
  • تۆپەڵە لوو لە ئێسکی توشبوودا و نیشانەی گشتی کە خۆیان دەبیننەوە لە ئارەقکردنەوەی شەوان و تا.

دەستنیشانکردن لە رێگەی پشکنینی جێگەیی دابڕاو و دڵنیابوونەوە لە مێژووی نەخۆشکەوتنی خێزانەکە دەبێت، هەروەها پشکنینی خوێن و میز، کە فۆسفەتەیزی تفت بەرزدەبێتەوە بەبۆنەی ئێسکە شیبوونەوەوە و بەهۆی چالاکی ئێسکەخانە نائاساییەکان لە ناوچەی لووەکە، هەروەها ڕێکارە تیشکییەکانی وەکوو داواکردنی وێنەی چینی ناوەندی هاوکار دەبن لە دەرخستنی قەبارەی لووەکە و ڕێژەی درێژبوونەوەی بۆ شانەکانی دەوروبەری و ڕیژەی بڵاوبوونەوەی، هەروەها وەرگرتنی نموونەی ئێسک لە ناوچەی لووەکە بە باشترین و هەستیارترین پشکنین دادەنرێت لە دەستنیشانکردنی توشبوون بە سارکۆمای ئێسک.

چارەسەری سارکۆمای ئێسک

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چارەسەری سارکۆمای ئێسکی بریتییە لە دەرهێنانی لووی ناو ئێسکەکە و کۆتایی پێ هێنانی بەتایبەت لە قۆناغەکانی سەرەتایدا، بڕی دەرهێنانەکەشی پشت دەبەستێت بە رێژەی درێژبوونەوەی بۆ شانەکانی دەوروبەری، بەر لە ئەنجامدانی نەشتەرگەری دەرهێنانەکەش پێویستە چارەسەری کیمایی بەکاربهێنرێت بۆ بچووککردنەوەی قەبارەی لووەکە و پاش نەشتەرگەریش دووبارە بەکاردێت، دەرکەوتووە کە چارەسەری کیمیایی ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە زیادبوونی ئەگەری توشبووان بۆ چاکبوونەوە، ڕەنگە چارەسەری تیشکیش لای هەندێک توشبووان بە چەند جارێک ئەنجام بدرێت، پاشان پەلی دەستکرد بەکاردێت بۆ لەدەستنەدانی ئەرکی پەلی توشبوو بە نەخۆشییەکە لەگەڵ ئەنجامدانی چارەسەری سروشتی لای کەسی تایبەتمەند.


سەرچاوەکان



1132 بینین