ڕیاڵی ئێرانی

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2021-10-03-14:43:00 - کۆدی بابەت: 6778
ڕیاڵی ئێرانی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ڕیاڵی ئێرانی کە بە تمەن ناسراوە (بە ئینگلیزی: Iranian rial، بە فارسی: ریال ایران) کورتکراوی (IRR) هێماکەی (Rls یان IRدراوی فەرمی وڵاتی ئێرانە، پۆلێنیەکانی دراوی ڕیاڵ بریتییە لە 1000, 2000, 5000, 10000, 50000, 100000 ڕیال، هەروەها لەلایەن بانکی ناوەندی ئێرانەوە دەردەکرێت. 

مێژووی دراو لە وڵاتی ئێران

لە سەردەمی ئەخمەنییەکانەوە تاکوو ئێستا لە وڵاتی ئێران 50 جۆر دراو بەکارهێنراون، نموونەی دریکی ئەخمەنی و درهەم و دیناری ساسانی و شاهی و تمەن و قیران و قاجاری و سۆڵا تاکوو گەیشتوون بە ڕیاڵی ئێستا، یەکەمين دراوی فەرمی لە شاری تەبرێز دەرکرا ئەویش دراوی درهەم بوو، دراوەکە لە شاری لەندەن لە بانکی ڕۆژهەڵاتی نوێ چاپ کراوە، پاشان لەلایەن بانکی بازرگانیەوە دابەشکراوە بەسەر کەرتە جیاوازەکاندا، لە ساڵی 1929 بە فەرمی دراوی ڕیاڵ جێگەی دراوی تمەنی ئێرانی گرتەوە، یەک ڕیاڵ لە سەد دینار پێکهاتووە، هەرچەندە دراوی فەرمی ئێران ڕیاڵە بەڵام دانشتوانی ئێران تاکوو ئێستا تمەن لە مامەڵەکردنەکانیاندا بەکاردەهێنن، دراوی ڕیاڵ تەنها لە بانکەکان و دامەزراوە فەرمییەکان بەکاردەهێنرێت لە ئێران، یەك تمەن یەکسانە بە 10 ڕیاڵ.

دراوی تمەن تاکوو ساڵی 1929 دراوێکی فەرمی بووە لە وڵاتی ئێران، هەر تمەنێك 10000 دیناری کردووە، بنچینەی وشەی تمەن دەگڕێتەوە بۆ وشەی تومینی تورکی کە واتای 1000، لە ئێستادا ڕیاڵی ئێرانی دراوێکی فەرمییە، ساڵی ڕابردوو پەرلەمان بە زۆرینەی دەنگ یاسایەکی پەسەندکرد بۆ لابردنی سفرەکان لەسەر دراو و جێگرتنەوەی تمەن بەرامبەر بە ڕیاڵ، بڕی تمەنێك بوو بە 10 هەزار ڕیاڵی ئێرانی. 

داڕووخانی ئابووری 

بە پێی ڕاوبۆچوونی پسپۆڕانی ئابووری دراوی ئێران زیاتر لە نیوەی بەهاکەی لە دەستداوە، هۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ کێشە سیاسییەکانی نێوان ئێران و وڵاتی ئەمریکا، هەروەها سەپاندنی سزای ئابووری لەلایەن ئەمریکاوە کاریگەری زۆر هەبووە لەسەر نەمانی بەهای دراوی ئێران و داڕووخانی لایەنی ئابووری لەو وڵاتە.


سەرچاوەکان



1590 بینین