زمانی عیبری

زمانی عیبری

له‌لایه‌ن: ڕابەر محەمەد - به‌روار: 2021-10-18-14:13:00 - کۆدی بابەت: 6920
زمانی عیبری

ناوه‌ڕۆك

زمانی عیبری چییە؟

هاوشێوەی زۆرێک لە زمانە دێرینەکانی دیکە سەر بە کۆمەڵەی زمانە سامیەکانە وەکو زمانی عمونی، فینیقی، موئابی کە لە چاخی پێشوودا زمانی نووسین بوون، ئەم زمانە چەندین ناوی لێنراوە و زمانی جوولەکەکان بووەتە ناوی سەرەکی زمانەکە بەهۆی بوونی به زمانێکی گرنگ بۆ جوولەکەکان، هەروەها زمانێکی پیرۆزە چونکە کتێبی تەورات بەم زمانە دابەزیوەتە سەر موسا (د.خ) لەگەڵ ئەوەشدا پێی دەوترێت زمانی کەنعان چونکە له تەوراتدا وەک ئاماژەیەک بەکارهاتووە.

زمانی قسەکردنی عیبری زمانی مۆدێرنی ئێستا و مامەڵە فەرمییەکانە، زمانی عیبری کۆن لەگەڵ زمانی عیبری نوێدا جیاوازن و زمانە کۆنەکە تەنها له بۆنە و مەراسیمەکانی ئاینی یەهودیدا بەکاردەهێنرێت، زمانی عیبری بەدرێژایی ئیسرائیل و بەشێک لە خاکی فەڵەستین قسەی پێدەکرێت و ژمارەی بەکارهێنەرانیشی حەوت ملیۆن کەسە.

سەرەتای زمانی عیبری

زمانی عیبری بەردەوام لە گەشەکردن و بەرەوپێشچووندا بووە تا گەیشتۆتە ئەم بارەی ئێستا تێیدایە‌، لە سەردەمی پێش زاییندا کاریگەری هیچ زمانێکی دیکەی لەسەر نەبووە و لەم قۆناغەدا زمانی عیبری لە چیاکانی فەڵەستین بڵاوبووتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا بەوە دەناسرێتەوە کە زمانێکی پوختە و بۆ نووسینەوەی ئینجیلی کۆن و هەندێک نەخش و نیگار بەکارهاتووە، لە سەرەتاکانی سەدەی پێنجی پێش زایندا بەخێرایی زمانی عیبری بەرەو دوا هات چونکە زمانی ئارامی جێگەی گرتەوە لە بوارەکانی ئەدەب و قسەکردن، حاخامەکان هەوڵیاندا ڕێگری بکەن لەم ڕەوتە و زمانەکە بپارێزن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، لێرەوە زمانی عیبری گەیشتە قۆناغی تەلمودی کە نووسەرە جوولەکەکان ئینجیلی کۆنیان بە زمانی ئارامی نووسیەوە بۆ ئەوەی جوولەکەکان لێی تێبگەن، بەمەش زمانی عیبری لە ڕۆحیەت و دەستەواژەی عیبری کۆن دوورکەوتەوە و پاش ئەوە قۆناغی پێکهێنانی زمانی عیبری دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە، دواتر زمانی عیبری لە ئەندەلوسیا بە قۆناغی ئاڵتوونیدا تێپەڕی و کۆمەڵێک نووسەری یەهوودی داهێنەر تێدا دەرکەوتن وەکو حاخام موسای کوڕی مەیمون، پاش هەڵوەشاندنەوەی ئەندەلوسیا ئەم سەردەمەش کۆتایی هات، لە هەشتاکاندا ڕەوتێکی ئەدەبی عەلمانی نوێ دەرکەوت کە  بە زمانی عیبری بوو هەروەها لەو سەردەمەدا هەستانەوەی زمانەکە لەسەر دەستی ڕووناکبیران بوو، لەگەڵ ئەوەشدا ململانێ بەردەوام بوو بۆ دەرهێنانی زمانی عیبری لە زمانی کتێب و ئەدەبەوە بۆ زمانی قسەکردن و گێڕانەوە، ئێستا زمانی عیبری زمانی فەرمی نووسین و قسەکردنە لە وڵاتی ئیسرائیل، پاشان ئەکادیمیای زمانی عیبری بەسەرپەرشتی کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران دامەزرا لە قودس کە کاریان دەکرد بۆ پێکهێنانی ئەوەی ئێستا پێی دەوترێت زمانی عیبری نوێ.

پیتەکانی زمانی عیبری

لە پێشوودا ئەوە وتراوە زمانی جوولەکەکان زمانی زاڵ بووە لە نێوان سەردەمی پێغەمبەر داود (د.خ). و ئیمپراتۆرییەتی دووەمدا، زمانەکە لە 22 پیت پێکدێت، هەندێک پیت هەن کە دەنگەکانیان دەگۆڕێت وەک پیتەکانی غ، خ، ث، ض،ظ و ئەوانی دیکه ناگۆڕێن، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک دەنگ بۆ ئاسانکاری لە کاتی دەربڕیندا گۆڕانکاری بەسەر دێت بۆ نموونە وشەی باران لە زمانی عیبریدا پێی دەوترێت خۆشی یاخود وشەی لەزەت بە واتای کوڕ دێت.


سەرچاوەکان

149 بینین