زمانی کۆری

له‌لایه‌ن: - دڵگەش حەسەن دڵگەش حەسەن - به‌روار: 2021-12-17-21:36:00 - کۆدی بابەت: 7290
زمانی کۆری

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆری زمانی سەرەکی بەکارهاتووی کۆرییەکانە لە هەردوو وڵاتی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور.

بەکارهێنەران

زمانی کۆری لەلایەن زیاتر لە ٧٥ ملیۆن کەسەوە بەکاردێت، کە زیاتر لە ٤٨ ملیۆنی لە کۆریای باشوور و ٢٤ ملیۆنی لە کۆریای باکوور دەژین، هەروەها زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس لە وڵاتی چین و بە نزیکەیی یەک ملیۆن کەس لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەسیش لە ژاپۆن بەم زمانە قسە دەکەن و بەکاری دەهێنن.

جیاوازی کۆریی باکوور و کۆریی باشوور

هەردوو کۆریاکە لە هەندێک شتی بچووکی حونجەکردن، ئەلفابێت کردن، و هەڵبژاردنی وشەکاندا جیاوازن (بۆ نموونە؛ ناوی پیتەکان)، بەڵام، هەردووکیان بە شێوەیەکی بنەڕەتی شێوازێکی ستانداردیان دیاریکردووە کە لەلایەن کۆمەڵگەی زمانی کۆری لە ساڵی ١٩٣٣ پێشنیار کراوە.

مێژووی زمانەوانی و ڕێکخستنی نووسین

لێکۆڵینەوەی گشتی

زۆرێک بە (کۆری ناوەندی) ئاشنان و لە سەدەی ١٥دا زمانەکە قسەی پێکراوە (ئەو کاتەی کە دەستنووس داهێنرا)، بەڵام زانیارییەکانی پێش ئەو کاتە لەبارەی زمانەکەوە سنوردارن. سەدەها وشەی کۆنی (کۆری ناوەندی) لەگەڵ شێواز و نەخشەی دەنگی پیتەکان نوسراوەتەوە، کە لەلایەن چینییەکانەوە تا ساڵی ١١٠٣ کۆکرایەوە، شێوە و شکڵی پێشتری ئەم زمانە کە هەندێک جار بە (کۆری کۆن)ـیش ناودەبرێت، لە ناوی شوێنەکان و لە ٢٥ شیعرەوە (کە پێیان دەوترێت هیانگگا) سەرچاوەی گرتووە، هەروەها لە سەردەمی کۆن و لە سەدەی ١٠یەمدا پێکهێنراوە کە وێنەدانەوەی زمانی شانشینی شیلا بووە. نوسراوەکان لەگەڵ پیت و هێما چینییەکاندا بە ڕێگای جۆراوجۆر بۆ سوود وەرگرتن لە پیشاندانی مانا و دەنگە کۆرییەکان بەکارهێنراون.
هیچ ڕێککەوتنێکی گشتی نییە لەسەر پەیوەندی نێوان زمانی کۆری و زمانەکانی دیکە. زۆرترین پەیوەندی لێکچووی لەگەڵ زمانی ژاپۆنی و زمانەکانی گرووپی ئاڵتەیکدا (بە ئینگلیزی: Altaic) هەیە. زمانەکانی ئاڵتەیک (توورکی، مەنگۆلی، و تونگەس (مانچوو - جورچەن) بەتایبەت) دەگرێتەوە.

نووسین و بەدەقکردن

کاتێک کە وشە کۆرییەکان بە بەڵگە دەهێنرێتەوە یاخود وەک سەرچاوە لە زمانەکانی دیکەدا بەکاردێت، ئەوا ئەوانی دیکە بە کۆمەڵێک ڕێگەی جیاواز وشەکان ڕێنووس دەکەنەوە، هەروەک چۆن لە نووسینی نازناوە بەناوبانگە کۆرییەکاندا دەبینرێت: ی I، یی Yi، لیی Lee، لی Li، ڕیی Ree، ڕی Ri، ڕهی Rhee، ڕای Rie، نی Ni، و هتد.
بەرواری شێواز و ڕێکخستنی نووسین دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٤٤٣، و بۆ ماوەی چەندەها ساڵ بە (ئۆنمون-Ônmun) ناسرابوو کە بە واتای (دەستنووسی پەتی) دێت، بەڵام لە ئێستادا لە کۆریای باشوور بە (هانگول Hangul) و لە کۆریای باکوور بە (چوسۆن مال Chosôn mal) ناودەبرێت. هێما زۆر سادەکان بۆ هەریەک لە فۆنیمەکان دەستەبەرکراون، وشەکان دەتوانرێت بە دانانی هێماکان یەک لەدوای یەک حونجەبکرێن، هەروەک چۆن زۆرێک لە بەرنامەی نووسینەکان وادەکەن، بەڵام کۆرییەکان وا پەسەندیان کردووە کە هێماکان بکەن بە گرووپی پارچەی چوارگۆشەیی وەک پیت و هێما چینییەکان. یەکەم بەشی پارچەکە نەبزوێنی سەرەتاییە ئەگەر بڕگەکە بە بزوێن دەست پێبکات، بازنەیەکی بچووک وەک سفرێکی سەرەتایی دادەنرێت، ئەوەی کە بەدوایدا دێت بۆ لای چەپ یان خوارەوە (یان هەردووکیان) کرۆکی بزوێنەکەیە، کە لەوانەیە سادە یاخود ئاڵۆز بێت، بەشی کۆتایی لە خوارەوە کە ئارەزوومەندانەیە پێی دەوترێت (پاتچ’یم Patch’im) کە کۆتا نەبزوێن دەنوسێت و دەکرێت یەک دانە بێت یان زیاتر.
لە سەدەی ١٥یەمدا دەق هەندێک پیتی نەبزوێنی زیاتری بەخشی کە لە سەدەکانی دواتردا پوچەڵکرانەوە و پیتێکی بزوێن زیادکرا.
سەرەتا، کۆرییەکان لە کاتی نووسینی بڕگەکاندا شکستیان دەهێنا لە جیاکردنەوەی وشەکان لە ڕستەیەکدا، بەڵام لە ساڵی ١٨٩٦ بەدواوە دەستیانکرد بە دانانی بۆشایی لە نێوان وشەکاندا، کۆرییەکان چەندەها وشەیان لە چینی کلاسیکییەوە قەرز کردووە، بۆ نموونە زۆرترین دەربڕینە تەکنیکییەکان و نزیکەی ٪١٠ی وشە بنەڕەتییەکانی وەک (سان: شاخ) و (کانگ: ڕووبار)، ئەم وشە قەرزکراوانە هەندێک جار هەر بە پیت و هێمای چینییەکان دەنوسرێت.

پیتەکان

پیتە نەبزوێنەکان

لە زمانی کۆریدا، زۆرێک لە پیتە نەبزوێنەکان دوو جۆر خوێندنەوەیان هەیە، واتە ئەگەر لە سەرەتای وشەوە بێت بە جۆرێک دەخوێنرێتەوە و ئەگەر لە کۆتاییەوە بێت بە جۆرێکی دیکە، هەندێکیشیان لە سەرەتا و کۆتاییشدا هەمان جۆر خوێندنەوەیان هەیە:

  • (گ: لە سەرەتای وشە، ک: لە کۆتایی وشە)
  • (کک: لە سەرەتای وشە، ک: لە کۆتایی وشە)
  • (ن: لە سەرەتا و کۆتایی وشە)
  • (د: لە سەرەتای وشە، ت: لە کۆتایی وشە)
  • (تت: لە سەرەتای وشە، لە کۆتایی وشەدا نایەت)
  • (ر: لە سەرەتای وشە، ل: لە کۆتایی وشە)
  • (م: لە سەرەتا و کۆتایی وشە)
  • (ب: لە سەرەتای وشە، پ: لە کۆتایی وشە)
  • (پپ: لە سەرەتای وشە، لە کۆتایی وشەدا نایەت)
  • (س: لە سەرەتای وشە، ت: لە کۆتایی وشە)
  • (سس: لە سەرەتای وشە، ت: لە کۆتایی وشە)
  • (لە سەرەتای وشەدا نایەت، ئنگ: لە کۆتایی وشە)
  • (ج: لە سەرەتای وشە، ت: لە کۆتایی وشە)
  • (جج: لە سەرەتای وشە، لە کۆتایی وشەدا نایەت)
  • (چ: لە سەرەتای وشە، ت: لە کۆتایی وشە)
  • (ک: لە سەرەتا و کۆتایی وشە)
  • (ت: لە سەرەتا و کۆتایی وشە)
  • (پ: لە سەرەتا و کۆتایی وشە)
  • (هـ: لە سەرەتای وشە، ت: لە کۆتایی وشە)

پیتە بزوێنەکان

زمانی کۆری دوو جۆر پیتی بزوێنی هەیە:

پیتە بزوێنە بنەڕەتییەکان

  • ㅏ (ئا)
  • ㅑ (یا)
  • ㅓ (ئۆ)
  • ㅕ (ییۆ)
  • ㅗ (ۆ)
  • ㅛ (یۆ)
  • ㅜ (و)
  • ㅠ (یو)
  • ㅡ (ئو)
  • ㅣ(ئی)

پیتە بزوێنە دووانییەکان

  • ㅐ (ئای)
  • ㅒ (یای)
  • ㅔ (ئی)
  • ㅖ (یێ)
  • ㅘ (وا)
  • ㅙ (وای)
  • ㅚ (ئۆی)
  • ㅝ (وۆ)
  • ㅞ (وێهـ)
  • ㅟ (ووی)
  • ㅢ (وی)


سەرچاوەکان



1488 بینین