ڕێگاکانی سەرکەوتن چین؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-01-19-20:10:00 - کۆدی بابەت: 7639
ڕێگاکانی سەرکەوتن چین؟

ناوه‌ڕۆك

ڕێگاکانی سەرکەوتن

مرۆڤ لە ژیانی تایبەتی و کۆمەڵایەتیدا پێویستی بە سەرکەوتنە و سەرچاوەی گەیشتن بە سەرکەوتن لە دەروونی خۆیدایە، لە گرنگترین و سەرەکیترین بارودۆخی سەرکەوتن بۆ مرۆڤ لە ژیانی تایبەتی و کۆمەڵایەتیدا هەبوونی هێزی کۆنتڕۆڵکردن و بەڕێوبردنی خودە، کەسی سەرکەوتوو لە دەروونی خۆیدا بەدوای سەرچاوەی سەرکەوتندا دەگەڕێت، دەستکردن بە کارێک، بەدەست هێنانی بڕوانامە لە بوارێکی تایبەتدا و پەیداکردنی کاری تازە، دەکرێت هەموو ئەمانە هۆکاری گەیشتن بە سەرکەوتن بن، بەدڵنیاییەوە کاتێک سەیری ڕابردووی خۆتان دەکەن، تێدەگەن کە چ هەڵبژاردن و هەڵەیەک بۆتە هۆکاری ئەوەی لە سەرکەوتن دووربکەونەوە، لێرەدا ئاماژە بە چەند ڕێگایەکی نوێ دەکەین بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن، کە بەسوود بێت بۆتان و ڕێگاتان ئاسانتر بکات.

  1. سەرنج بخەنە سەر پابەندبوونتان، نەک ورەتان: بیر لەوە بکەنەوە کە چەند پابەندن بە ئامانجەکانتانەوە و دڵسۆزیتان بۆی هەیە؟ ئامانجەکەتان چەندێک گرنگە بۆیان و بۆ گەیشتن پێی دەبێت چ فیداکارییەک بکەن؟ ئەگەر پابەند بن بە ئامانجەکەتانەوە، بێگومان ورەی پێویست بۆ ئەنجامدانی بەدەست دەهێنن.
  2. بەدوای زانیارییەوە بن، نەک دەرئەنجام: ئەگەر حەز لە چێژ، جۆش و خرۆشی دۆزینە و زانین بکەن، بیر لە ئەزموون وەرگرتن و پێشکەوتن بکەنەوە، بێگومان ورەتان دانابەزێت. ئەگەر تەنها سەرنج بخەنە سەر دەرئەنجام، ورەتان وەکوو هەوای لێدێت و ساتێک تۆفاناوی دەبێت و ساتێک ئارام. لەبەر ئەوە کلیلی سەرکەوتن ئەوەیە کە بیر لە ڕێگاکە بکەنەوە نەک تەنیا دەرئەنجام. بیر لەوە بکەنەوە کە لەم ڕێگایەدا دەبێت فێرببن و ئەزموون وەربگرن.
  3. خۆتان لە بیرکردنەوەی نەرێنی دووربخەنەوە: بیرکردنەوەکان زۆر کاریگەریان هەیە لەسەر هەستەکانی ئێوە و تێڕوانینتان بۆ کار و ئامانجەکەتان دەگۆڕن. ئێوە ڕۆژانە ملیۆنەها بیرکردنەوە لە مێشکتاندا هەیە، پێویستە سەرنج بخەنە سەر ئەو بیرکردنەوانەی نابنە هۆی ترس و گومان و دوو دڵی، لەبری ئەوە ئەو بیرکردنەوانە بخەنە شوێنیان کە هۆکارن بۆ پێشکەوتن، فێربوون و ئەزموون کردن.
  4. یارمەتی لە وێناکردن وەربگرن: قۆناغی دوای دوورکەوتنەوە لە بیرکردنەوەی نەرێنی ئەوەیە کە لە وێناکردن و هێزی خەیاڵکردنی خۆتان سوود وەربگرن. کاتێک کە هەموو شتێک باش دەڕوات، پڕ دەبن لە وزەی ئەرێنی و کاتێک بە سەختیدا تێدەپەڕن، پێویستتان بەوەیە کە وزە و ورەی خۆتان بەرز بکەنەوە بۆیە توانای گۆڕینی بارودۆختان هەبێت. ئەگەر بەردەوام بە خۆتان بڵێن من ڕقم لە کارەکەمە، بەدڵنیاییەوە هەموو شتێک بە خراپی دەڕوات و هیچ وێنایەکی ئەرێنی بە بیرتاندا نایەت. ئێوە دەتوانن لە قورسترین کارەکان و خراپترین بەڕێوبەرەکان شت فێرببن. بۆیە هەمیشە وێنای شتی ئەرێنی بکەن و قسەی ئەرێنی بکەن.
  5. زیاد لە پێویست لەگەڵ خۆتان میهرەبان مەبن: ورە و هەوڵدانەکانتان لەکۆتاییدا ئەنجامی هەیە، بەڵام هەندێک کات توشی شکست دەبن، تا شتێک فێرببن یان تەنانەت لە ئەنجامە سەرەکییەکە نزیک ببنەوە. لەم کاتانەدا هەوڵدەن لەگەڵ خۆتان میهرەبان بن و خۆتان نەخەنە بارودۆخێکی قورسەوە بەڵام باشتر وایە سەرکێشی بکەن. ڕووبەرووی سەختییەکان ببنەوە و نزیک ببنەوە لەو شتانەی کە لێیان دەترسن.
  6. کارکردن و هەوڵدان بەبێ وەستان.
  7. ئەو شتانە دوور بخەنەوە کە دەبێتە هۆی تێکدان و دوورخستنەوەی سەرنجتان لەسەر ئامانجەکەتان.
  8. پشت بە کەسانی تر مەبەستن: نابێت هەرگیز چاوەڕێ بن کەسانی تر کارەکانتان بۆ ئەنجام بدەن. نە هاوسەر، نە هاوڕێ، نە سەرۆک و نە کەسی تر. هەمووان سەقاڵی کاری خۆیانن و ناتوانن کارەکانی تۆش چارە بکەن. هیچ کەس ناتوانێت هێندەی خۆتان کاریگەری هەبێت لەسەر گەیشتن بە ئامانجەکانتان و دڵخۆشبوون.
  9. ژیانێکی سەلامەت و تەندروست: تا ئێستا بیستوتانە دەڵێن مێشکی تەندروست لە جەستەی تەندروستدایە. شێوازی ژیانێکی تەندروست یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرکەوتن. ئەگەر لە کاتی هەوڵدان بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن تەندروستی خۆتان لەبەرچاو نەگرن، لەوانەیە بە سەرکەوتن بگەن بەڵام ئەگەر لەپڕ توشی نەخۆشییەک ببن، ناتوانن ئەم سەرکەوتنە بۆ ماوەیەکی زۆر بپارێزن.
  10. بەرنامە دابنێن: هەمیشە بزانن کە لە قۆناغی دواتردا چی دەکەن.
  11. دیاریکردنی ئامانج: لەوانەیە لە ژیاندا ورەتان نەبێت بەڵام هۆکارەکەی تەمبەڵی نییە، هۆکارەکەی نەبوونی ئامانجە لە ژیاندا. هەمیشە ئامانجێک دیاری بکەن و هەوڵ بدەن بەپەرۆش بن لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجەکە.
  12. باشترین سوود لە کاتی خۆتان وەربگرن: کاتێک کە هەر کارێک لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدەن دڵخۆش دەبن، بۆیە ڕۆژانە بۆ هەر کارێک کات دابنێن.


سەرچاوەکان



9374 بینین