ئەحمەد تۆفیق

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-20-23:40:00 - کۆدی بابەت: 8336
ئەحمەد تۆفیق

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەحمەد تۆفیق (بە ئینگلیزی: Ahmed Tofiq)، ناسراوە بە ﻋﻪﺑﺪوڵڵا ﺋﯿﺴﺤﺎﻗﯽ، ناوی تەواوی عەبدوڵڵای کوڕی سەید حەمەدەمینی ئیسحاقییە، لە ساڵی ١٩٣١ لە گەڕەکی هەرمەنیان لە شاری مەهاباد لەدایکبووە. لە ساڵی ١٩٣٨ لە خوێندنگای سەرەتایی پەهلەوی لە مەهاباد، دەستی بە خوێندن کردووە، ئەحمەد تۆفیق لاوترین ئەندامی کۆمیتەی مەهابادی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و لە سەرجەم چالاکییەکانی حیزب لەو شارەدا لە ڕیزی پێشەوە بووە، ڕووداوەکانی ١٩٤١-١٩٤٦ـی شاری مەهاباد کاریگەریی گەورەی لەسەر دادەنێت و ئەم ساڵانە وەک دەستپێکی تێکۆشانی سیاسی ئەحمەد تۆفیق دەژمێردرێن و خۆی لە رێکخستنەکانی لاوانی ئەوکاتدا دەبینێتەوە، پاش هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی ١٩٦١ بە سەرکردایەتی مەلا مستەفا بارزانی و پەیوەستبوونی ئەحمەد تۆفیق بەو شۆڕشە، ناوبراو داوای لە خزمانی کرد بۆ بەشداریکردن لە شۆڕش خۆیان بگەیەننە باشووری کوردستان، ئەوە بوو سەید حەسەن کوڕی سەید حسێنی برای و دوو خوشکەزای تری بە ناوەکانی مەلا غەفوور و حەسەن ئیبراهیمی بۆ پێشمەرگایەتی ڕوویان لە باشووری کوردستان کرد، ئەحمەد تۆفیق تا ئەو کاتەی گیان لەدەست دەدات، بە ڕەبەنی دەمێنێتەوە و ژن ناهێنێت، رۆژنامەنوسێک بەناوی شمیدت دەڵێت: "لە ژیانیدا زۆر کەس پێیان خۆش بوو خزمایەتی لەگەڵدا بکەن، بەڵام ئەحمەد بڕیاری هاوسەرگیری هەمیشەیی لەگەڵ وڵاتەکەی دابوو"، لە ساڵی ١٩٧٣ ئەندامانی ڕژێمی بەعس و بە فەرمانی نازم گزاری بەڕێوەبەری دەزگای ئەمنی عێراق دەستبەسەرکرا و لە زیندانی (ئەبوغرێب) لەژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.


سەرچاوەکان



202 بینین