ئەی ساحەتی سەد جەننەت - بێخود

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-06-22:40:00 - کۆدی بابەت: 8535
ئەی ساحەتی سەد جەننەت - بێخود

ناوه‌ڕۆك

ئەی ساحەتی سەد جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت

شاعیر: بێخود

بەرهەم: دیوانی بێخود

ناوی شیعر: ئەی ساحەتی سەد جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت

ئەی ساحەتی سەد جەننەت، دەشتی عەرەبوستانت

نادەم بە هەزار گوڵشەن، یەک خاری موغەیلانت

بۆ لالەیی نوعمانت، داغدارە دڵ و جەرگم

داغدارە دڵ و جەرگم، بۆ لالەیی نوعمانت

بێ پەڕتەوی ڕوخسارت تاریکە دڵی حیربام

بەم زەڕڕەیە بنوێنە، خورشیدی درەخشانت

بۆ سەروی خەرامانت وەک قومری ئەناڵێنم

وەک قومری ئەناڵێنم بۆ سەروی خەرامانت

عەقڵ و خیرەدی بردووم نەشئەی قەدەحی چاوت

پێوەندی هەوای کردووم تای زوڵفی پەرێشانت

میحرابی دڵ و جانە، هێزی دەسی ئیمانە

عاسایی خەتیبانە، شمشێری خوراسانت

بەو قیبلەیی ئەبرۆیە، ڕۆح گەر لە قەزای کۆیە

دڵ خادیمی لای تۆیە، سەر گۆیە لە مەیدانت

خاقانە گەسک لێدەر، بۆ خادیمی بەرقاپیت

خوددامە بە ڕۆح قەیسەر، بۆ بانگوشی سەربانت

ئەی سەییدی مەخلووقان ئاگات لە ئیمانی بێ

ئەو ساتە کە بوو قوربان، ئەم عەبدە بە قوربانت

تۆ سیدرەنشین بازی، ساحێبی سەدئیعجازی

پێغەمبەری مومتازی، دەستی من و دامانت

قورئانی نوعووتی تۆ، خەتمی بە بەشەر نایێ

بێخود چییە یا حەسسان، جیبریلە سەناخوانت



750 بینین