ناوهڕۆك
ئاوێنە
شاعیر: جەلال مەلەکشا
بەرهەم: شیعرەکان
هۆنراوە: ئاوێنە
کاتێ لە نێو ئاوێنەدا
روخساری خۆی تەماشا کرد
بەو تاوانەی ئەهریمەنی نیشان دەدا
ئاوێنەکەی ورد و خاش کرد
ئاوێنەکە
بوو بە سەد لەت
ئەم ڕاچەنی
سەد ئەهریمەن
لە نێو لەتە ئاوێنەدا پێ دەکەنی
سەرچاوەکان
420 بینین