ناوهڕۆك
جەرده هاتن
شاعیر: جەلال مەلەکشا
بەرهەم: شیعرەکان
هۆنراوە: جەرده هاتن
هاوارم کرد:
له خەو رابن
جەرده دڵی شاری کرۆژی
گوێتان نەدا
چاوتان له ناو شەوارەدا
پتر قووچان
گوانی شەوتان له دەم نابوو
شیری تاریکیتان ئەمژی!
جەردە هاتن، جەرده هاتن!
گەنجینەکانیان تاڵان کرد
خوێیان کرده رووبارەکان
ئێسک و پرووسکی شاریان شکان!
له ژێر تەوژمی پۆستاڵا
هەناسەیان له نێو سینگتانا حەپسان
تەنانەت ئاخ...
دەفری شەویان
له ئەستێره و مانگ داتەکان!
سەرچاوەکان
366 بینین