زانیاری لەسەر سورێژە

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-24-20:06:00 - کۆدی بابەت: 14318
زانیاری لەسەر سورێژە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە تووشی کۆئەندامی هەناسە ئەبێت و له هەموو تەمەنە جیاوازەکان رووئەدات، لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر پەرەئەسێنێت و نەخۆشییەکی مەترسیدارە ئەگەر چارەسەری بۆ نەکرێت.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە

  • تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش
  • کۆخە و ئاو لەلووت هاتن
  • بێتاقەتی و بێهێزی 
  • دروست بوونی پەڵەی سوور لەسەر جەستە
  • سووربوونەوەی چاو

مەترسیداری  نەخۆشییەکە

  • مەترسیدارە لەسەر ئافرەتی دووگیان 
  • منداڵی خوار نۆ مانگ 
  • ئەوکەسانەی تووشی هەوکردنی مێشک و هەوکردنی گوێ بوونە.

خۆپارێزی

  • دوور بوون لەوکەسانەی تووشی ئەو نەخۆشیەبوون
  • کووتانی دژەسوورێژە ئەنجام بدە.

چارەسەر

چارەسەرێکی دیاریکراوی نییە بەڵام بەپێی حاڵەتی نەخۆشە چارەسەری تر وەرئەگرێت بۆنمونە:

  • پێدانی دەرمانی دژە تا
  • دەرمانی دژە کۆخە
  • پێدانی ڤیتامین
  • چارەسەری دژە هەستیاری

تێبینی 

وەرزی هاوین کاتی گەشەسەندنی ئەم نەخۆشیەیە ڕۆژانە توشبوونی نوێ تۆمار ئەکرێت بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی. پێشتر یەکێک بوو لەهەرە نەخۆشییە مەترسیدارەکان بەڵام ئێستا بەهۆی کوتانەوە ڕێژەی مردن بەم نەخۆشییە ڕوو لە کەمییە.


سەرچاوەکان



63 بینین