سوودەکانی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز

له‌لایه‌ن: - زیلان ئازاد زیلان ئازاد - به‌روار: 2022-07-03-18:02:00 - کۆدی بابەت: 9265
سوودەکانی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

قورئان کتێبی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە، ئەمە کتێبێکە کە هیچ گومانێکی تێدا نییە، لە سەرووی هەمووشیانەوە پەیامی خوایە بۆ مرۆڤایەتی، خوای گەورە لە ڕێگەی ئەم کتێبە پیرۆزەوە بۆ ئیسلام بانگهێشتمان دەکات، لە هەمووی گرنگتر قورئانی پیرۆز ڕێنوێنیمان دەکات دەربارەی هەموو لایەنەکانی ژیان و ژیانکردن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست، هەروەها چەندین توێژینەوە و لێکۆڵینەوە هەیە سەبارەت بەسوودە تەندروستییەکان و ڕێگاکانی چاککردنەوەی نەخۆشی لەڕێگەی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزەوە.

گرنگترین سوود و پاداشتەکانی خوێندنەوەی قورئان

  1. زیاتر نزیکبوونەوە لە خوا: قورئانی پیرۆز پێکهاتووە لە وشەکانی خوا، بریتییە لە هەندێک پەیام لە خواوە بۆ بەندەکانی، هەر بۆیە ئەگەر دەتەوێت ببیت بە یەکێک لەو کەسانەی کە لە خواوە نزیکن، ئەوا وشە پیرۆزەکانی خوای گەورە بەبەردەوامی بخوێنەرەوە.
  2. وەرگرتنی پاداشت: پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت "(الم) یەک پیت نییە، بەڵکو (ا) بە تەنها پیتێکە (ل) بە تەنها پیتێکە (م) بە تەنها پیتێکە" هەر بۆیە بە تەنها بەهۆی خوێندنەوەی پیتەکانی (الم) خوای گەورە لە بەرانبەردا ٣٠ چاکەت بۆ دەنووسێت چونکە لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا (یەک) چاکە بەرانبەر بە (دە) چاکەیە لەلای خوا.
  3. قورئان دەبێتە هاوەڵ و پارێزگار لە ڕۆژی دواییدا بۆ ئەو کەسانەی کە خوێندویانەتەوە: پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (لە ڕۆژی دواییدا قورئان دێت و دەبێتە فریادڕەسی ئەو کەسەی کە لە دونیادا بەردەوام قورئانی کردووە بە هاوڕێ و هاوەڵی خۆی و هەر بۆیە قورئان لە ڕۆژی دوایدا دەیپارێزێت).
  4. چ کەسێکی شارەزابیت یان نا لای خوا پاداشتی تایبەتت هەیە بۆ خوێندنەوەی قورئان: ئەمە پاداشتێکی تایبەتە بۆ موسوڵمانان، پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (شارەزایانی قورئان پلە و پایەیەکی بەرزیان دەبێت و هاوتای فریشتەکانن لە کاتێکدا ئەو کەسەی کە لە کاتی خوێندنەوەی قورئان کێشەی بۆ دروست دەبێت و پاشان دەگەڕێت تاکوو ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات ئەوا پاداشتەکەی دوو هێندەیە لەلای خوا).
  5. قورئان لابەری نەخۆشییەکانە و دڵ و جەستە لە نەخۆشییەکان پاکدەکاتەوە: خوێندنەوەی قورئان بەبەردەوامی دەبێتە هۆی پاکبوونەوەی دڵەکان لە ئیرەیی و بوغز و هەستی برایەتی و میهرەبانی لە دڵی باوەڕداراندا دروست دەکات، کاتێک کەسێک بەردەوام قورئان دەخوێنێتەوە ئەوا ئارامی دەروون و پاکبوونەوەی دڵ و جەستەی دابینکردووە و هەستی مرۆڤایەتی لە دڵیدا پەرەدەسەنێت، ئەم پڕۆسەیە یارمەتی مرۆڤ دەدات کە بەزەیی بە کەسانی تردا بێتەوە و هاوکارییان بکات و بەم شێوەیەش ژیان ئاسوودەتر دەکات، خوای گەورە لە قورئاندا دەفەرموێت (بەڕاستی ئێمە قورئانمان ڕەوانەکرد بۆ چاکبوونەوەو ڕەحمەت و میهرەبانی بۆ ئەوانەی کە ئیمان و باوەڕیان هێناوە) سورەتی الاسراء.
  6. قورئان ژیان دەگەڕێنێتەوە بۆ دڵەکان، نیگەرانی و دوودڵییەکان ناهێڵێت: قورئانی پیرۆز لە چەندین ئایەت پێکهاتووە کە کاتێک دەیانخوێنیتەوە ئارامی و ئاسوودەی ڕووت تێدەکات، خوێندنەوەی ئەو ئایەتانە لەکاتە دژوار و پڕ فشارەکاندا یارمەتیدەرە بۆ ئارامبوونەوە و هەستکردن بە ئاسوودەیی و بەهێزبوون و زاڵبوون بەسەر کێشە و گرفتەکاندا، خوێندنەوەی قورئان هەموو ڕۆژێک یارمەتیدەرە بۆ هێوربوونەوەت لە نیگەرانی و فشارە ناپێویستەکان و بەهێزکردنی ئیرادەی مرۆڤ بۆ بەگژداچوونەوەی هەر بەربەستێک کە دێتە ڕێگای.
  7. نەهێشتنی گرژی و فشار و نیگەرانی: یەکێک لە باوترین سوودە تەندروستییەکانی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز ئەوەیە کە یارمەتی کەمبوونەوەی فشار و نیگەرانی دەدات، لە بارودۆخێکدا کاتێک نیگەرانی دەربارەی شتێک، ئاسانترین ڕێگا بۆ کۆتایی هێنان بەو نیگەرانییە بریتییە لە گوێگرتن یان خوێندنەوەی قورئان، لە بارودۆخێکدا ئەگەر نەتوانی قورئان بخوێنیتەوە ئەوا دەتوانیت بە ئۆنلاین گوێی لێ بگریت یان لەناو مۆبایلەکەتدا بەهەمان شێوە دەبێتە هۆی گەشانەوەی دڵ و دەروون و یارمەتی کەمبوونەوەی ئاستی فشار دەدات.
  8. یارمەتی ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ دەدات: بۆ ئەوەی لێدانەکانی دڵت بە شێوەیەکی ڕێک و تەندروست بێت، دەبێت قورئان بخوێنیتەوە، چونکە خوێندنەوەی قورئان یارمەتی ڕێکخستنی لێدانەکانی دڵ دەدات، نەخۆشییەکانی دڵ نەخۆشی زۆر مەترسیدارن و مەترسی بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە دروست دەکەن، بەڵام قورئان باشترین چارەسەرە بۆ کێشەی دڵ چونکە دڵت ئارام دەکاتەوە و یارمەتی چاکبوونەوەی نەخۆشییەکانی دەدات.
  9. چارەسەری گازە زیانبەخشەکانی گیانەوەران دەکات: یەکێک لە کاریگەرترین سوودە تەندروستییەکانی قورئان ئەوەیە کە کاتێک کەسێک لەلایەن گیانەورێکی دڕندە و ژەهراوییەوە گازی لێدەگیرێت بۆ نموونە وەک مار یان دووپشک ئەوا دەکرێت بەهۆی خوێندنەوەی سورەتی (الفاتحە) بەسەر شوێنی گازەکەدا چارەسەر بۆ نەخۆشەکە بکرێت، ئەمە بە ئاشکرایی ئەوە نیشان دەدات کە ئەم سووڕەتە بچووکانەی قورئان سوودی سەرسوڕهێنەر دەگەیەنێت بە تەندروستی مرۆڤ.
  10. چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن دەکات: کێشەکانی بەرزی پاڵەپەستۆی خوێن دەکرێت بە خێرای چارەسەر بکرێن بە خوێندنەوەی قورئان ڕۆژانە و یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی فشاری خوێن بە شێوەیەکی هاوسەنگ، خوا دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێکدا هەیە، هەر بۆیە کەسێک چاک دەبێتەوە لە ڕێگەی خوێندنەوەی قورئانەوە.

هەموو ئەو سوودە تەندروستیانەی کە لە سەرەوە باسکران لە خوێندنەوەی قورئاندا ڕەسەنن و تاقیکراونەتەوە، بەم پێیە هەموو موسڵمانێک دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام فێری خوێندنەوەی قورئان ببێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک قورئان بخوێنێتەوە و بتوانێت سوود لەو دەستکەوتە سەرسوڕهێنەرانە وەربگرێت.


سەرچاوەکان



966 بینین