عەباس کەریمی

له‌لایه‌ن: - بەهەشت ناجی بەهەشت ناجی - به‌روار: 2022-07-24-23:03:00 - کۆدی بابەت: 9534
عەباس کەریمی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

عەباس کەریمی ناسراو بە هەڵۆ لە ساڵی ١٩٧٩ لە سەقز لەدایکبووە هونەرمەند و پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە، تا ناوەندی تەواو کردووە و لە ساڵی ١٩٩٥ پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کردووە و بۆ ماوەی ساڵێک لە سەقز و دەوروبەری ئەوێ خەریکی کاری ڕێکخستن بووە و ساڵی دواتر (١٩٩٦)، رۆشتووە بۆ ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و ماوەی پێنج ساڵ لە کوردانی شواندا بووە، هەڵۆ لەناو حیزبدا سەرپەل و جێگرپەل و بەرپرسی کتێبخانە بووە لە بەشی هونەری ڕادیۆشدا هەر چالاک بووە.

هونەر

هەڵۆ چەندین سروودی شۆڕشگێڕانەی وتووە کە تاوەکوو ئێستاش لەسەر زاری خەڵکن، بەشێک لەوان بریتین لە:

  • بانگەواز (سروودی فەرمیی کۆمەڵە)
  • ڕێی خەباتمان
  • وڕ و کاس و سەرگەردان نیم
  • تۆ نامری چاوەکانم
  • من ڕەنجدەرم
  • ئینتەرناسیۆنال

کۆچی دووایی

عەباس کەریمی  لە نیسانی ٢٠٠١ دەستبەسەر کرا و یەک هەفتە دواتر (لە ٣٠ی نیسان) بەبێ ئەوەی دادگایی بکرێت، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە کۆمەڵەدا، لەگەڵ (باقی کەریمی) لە زیندانی ناوەندیی سەقز لەسێدارەدرا.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی تر لە ١ ی ئابی هەمان ساڵ لە سێدارەدراوە.


سەرچاوەکان



694 بینین