ویردەکانی ئێواران

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2022-08-27-23:06:00 - کۆدی بابەت: 10042
ویردەکانی ئێواران

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ویردەکانی ئێواران یان زیکرەکانی ئێواران یان زیکری شێوان (بە عەرەبی: اذکار المساء، بە ئینگلیزی: Azkar ALMasaa) کۆمەڵە ویردێکی دیاریکراون موسڵمانان لە کاتی ئێواران دەیخوێنن چونکە خێر و چاکەی زۆری هەیە، هەر تاکێکی موسڵمان ئەگەر پەیوەستی ویردەکانی ڕۆژانە و شەوانی بێت دڵ و دەروونی ئارام دەبێت. ئەم ویردانە سوننەتن و فەرز نین، کاتەکەی لە دوای نوێژی عەسرەوە تاکوو کاتی نوێژی مەغریب و خۆرئاوابوونە، ئەگەر موسڵمان لەبیری چوو دەکرێت دوای ئەو کاتەش بیخوێنێت. ویردی ئێواران هەر کەسێک بۆ خۆی ئەنجامی دەدات واتا ئەم ویردە بە کۆمەڵ ئەنجام نادرێت. ویردەکان بە دەستی ڕاست دەکرێن، هەروەها بە دەستنوێژ و بەبێ بوونی دەستنوێژیش ئەنجام دەدرێن.

ویردەکانی ئێواران

١-خوێندنی ئایەتولکورسی ژمارە ئایەتی ٢٥٥ـی سوورەتی (البقرة)، بەپێی گێڕانەوەکانی پێغەمبەر ﷺ ھەر کەسێک ئێوارە بکاتەوە و ئەم ئایەتە بخوێنێت ئەوە لە زیانی جنۆکە پارێزراو دەبێت تاکوو بەیانی.
أعوذ بالله من الشيطان الرجيم
"اللَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ ۚ لَا تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ۚ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْ‌ضِ ۗ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِندَهُ إِلَّا بِإِذْنِهِ ۚ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ ۖ وَلَا يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلَّا بِمَا شَاءَ ۚ وَسِعَ کُرْ‌سِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْ‌ضَ ۖ وَلَا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا ۚ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ"

٢-خوێندنەوەی سوورەتی (الاخلاص) و (الفلق) و (الناس) سێ جار
هەر کەسێک ئەم سێ سوورەتە لە ئێواراندا سێ جار بخوێنێت ئەوە لە هەموو شتێکی زیانبەخش پارێزراو دەبێت.

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ﴿١﴾ اللَّـهُ الصَّمَدُ ﴿٢﴾ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ﴿٣﴾ وَلَمْ يَکُن لَّهُ کُفُوًا أَحَدٌ ﴿٤﴾

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ الْفَلَقِ ﴿١﴾ مِن شَرِّ‌ مَا خَلَقَ ﴿٢﴾ وَمِن شَرِّ‌ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ ﴿٣﴾ وَمِن شَرِّ‌ النَّفَّاثَاتِ فِي الْعُقَدِ ﴿٤﴾ وَمِن شَرِّ‌ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ﴿٥﴾

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّ‌حْمَـٰنِ الرَّ‌حِيمِ
قُلْ أَعُوذُ بِرَ‌بِّ النَّاسِ ﴿١﴾ مَلِکِ النَّاسِ ﴿٢﴾ إِلَـٰهِ النَّاسِ ﴿٣﴾ مِن شَرِّ‌ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ ﴿٤﴾ الَّذِي يُوَسْوِسُ فِي صُدُورِ‌ النَّاسِ ﴿٥﴾ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ﴿٦﴾

٤-«أَمْسَيْنَا وَأَمْسَى الْمُلْکُ للهِ وَالْحَمْدُ للهِ, لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيکَ لَهُ, لَهُ الْمُلْکُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى کُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ, رَبِّ أَسْأَلُکَ خَيْرَ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَخَيْرَ مَا بَعْدَهَا وَأَعُوذُ بِکَ مِنْ شَرِّ مَا فِي هَذِهِ اللَّيْلَةِ وَشَرِّ مَا بَعْدَهَا , رَبِّ أَعُوذُ بِکَ مِنَ الْکَسَلِ, وَسُوءِ الْکِبَرِ, رَبِّ أَعُوذُ بِکَ مِنْ عَذَابٍ فِي النَّارِ وَعَذَابٍ فِي الْقَبْرِ»
واتا: شەومان به‌سه‌رداهات و به‌رده‌وام سامان و ستاییش بۆ خودایه‌، هیچ په‌رستراوێکیش شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ (الله)ـی تاک و ته‌نیای بێ هاوه‌ڵ نه‌بێت، سامان و ستاییش بۆ ئه‌وه، هەر ئه‌و به‌ توانا و به‌ ده‌سه‌ڵاتە به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم داوای خێر و چاکه‌ی ئه‌مشەوت لێده‌که‌م لەگەڵ ئه‌و خێر و چاکه‌ییه‌ش که‌ له‌ دوای ئەمشەوەوەیە، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌مشەو و ئه‌و شه‌ڕ و خراپه‌یه‌ش که‌ له‌ دوای ئەمشەوەوەیە، ئه‌ی په‌روه‌ردگارم په‌نات پێده‌گرم له‌ ته‌مبه‌ڵی و شه‌ڕ و خراپه‌ی پیری، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ سزای ناو دۆزه‌خ و سزای ناو گۆڕ .

٥-«اللَّهُمَّ بِکَ أَمْسَيْنَا وَبِکَ أَصْبَحْنَا وَبِکَ نَحْيَا وَبِکَ نَمُوتُ وَإِلَيْکَ الْمَصِيرُ»
واتا: خودایه‌ به‌ به‌خشش و نیعمه‌تی تۆوه‌ شەو و ڕۆژمان به‌سه‌رداهات و به‌ به‌خششی تۆش ده‌ژین و ده‌مرین، زیندووکردنه‌وه‌ش هه‌ر بۆ تۆیە و بۆ لای تۆ ده‌گه‌ڕێینەوە .

٦-«اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُکَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِکَ وَوَعْدِکَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِکَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَکَ بِنِعْمَتِکَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلا أَنْتَ»
واتا: خودایه‌ تۆ په‌روه‌ردگارمیت و هیچ په‌رستراوێکیش نییه‌ که‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت جگه‌ له‌ تۆ، دروستت کردووم و منیش به‌نده‌ی تۆم، خودایه‌ من له‌سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنه‌که‌ی خۆمم که‌ به‌ تۆم داوه‌ تا چه‌نده‌ له‌ توانامدا بێت، خودایه‌ په‌نات پێده‌گرم له‌ شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌نجامم داوه‌، خودایه‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێم که‌ تۆ به‌خشش و نیعمه‌تت به‌سه‌ردا ڕشتووم، دانیش به‌ تاوانه‌کانمدا ده‌نێم و داوای لێخۆشبوونت لێ ده‌که‌م، هیچ که‌سێکیش له‌ تاوانه‌کان خۆش نابێت جگه‌ له‌ تۆ.
ھەرکەسێک لە ئێواراندا ئەم ویردە بە یەقینەوە بخوێنێتەوە و بمرێت دەچێتە بەھەشتەوە، هەروەھا پێی دەگوترێت سەرگەورەی ویردەکان.

٧-«اللَّهُمَّ إِنِّي أَمْسَيْتُ أُشْهِدُکَ وَأُشْهِدُ حَمَلَةَ عَرْشِکَ وَمَلائِکَتِکَ وَجَمِيعَ خَلْقِکَ، أَنَّکَ أَنْتَ اللهُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحْدَکَ لاَ شَرِيکَ لَکَ، وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُکَ وَرَسُولُکَ» چوار جار
واتا: خودایە شەو بەسەرمدا ھات و شایەتیت بۆ دەدەم و ئەوانەیش کە عەرشەکەی تۆیان ھەڵگرتووە شایەتیت بۆ دەدەن و فریشتەکان و ھەموو دروستکراوەکانت شایەتیت بۆ دەدەن، کە بەڕاستی تۆ خودایت و ھیچ پەرستراوێکیش شایستەی پەرسن نییە جگە لە تۆ، تاک و تەنیایت و ھیچ ھاوەڵێکت نییە، ھەروەھا شایەتیش دەدەن کە محەمەد ﷺ بەندە و نێردراوی تۆیە.

ھەرکەسێک لە ئێواراندا چوار جار ئەم ویردە بخوێنێت ئەوە خودای گەورە لە ئاگری دۆزەخ دەیپارێزێت.

٨-«اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَدَنِي، اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي سَمْعِي، اللَّهُمَّ عَافِنِي فِي بَصَرِي، لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِکَ مِنَ الْکُفْرِ وَالْفَقْرِ، وَأَعُوذُ بِکَ مِن عَذَابِ الْقَبْرِ، لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ» سێ جار
واتا: خودایه‌ له‌ لاشه‌ و بیستن و بینینمدا ساغ و سه‌لامه‌تیم پێببه‌خشه‌، هیچ په‌رستراوێکیش شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ، خودایه‌ من په‌نات پێده‌گرم له‌ بێباوه‌ڕی و هه‌ژاری، هه‌روه‌ها په‌نات پێده‌گرم له‌ سزای ناو گۆڕ، هیچ په‌رستراوێکیش شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ.

٩-«حَسْبِيَ اللهُ لا إِلهَ إِلاَّ هُوَ عَلَيْهِ تَوَکَّلْتُ وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ» حەوت جار

واتا: خودام بەسە لەھەموو کار و بارێکمدا، ھیچ پەرستراوێکیش نییە کە شایستەی پەرستن بێت جگە لەو نەبێت، پشت و تەوەکولم بەو بەستووە و ئەوە پەروەردگاری عەرشە گەورەکەی خۆی.
هەر کەسێک لە ئێواراندا حەوت جار بیخوێنێت ئەوە چی بوێت لە کار و باری دونیا و دواڕۆژدا خودا پێی دەبەخشێت.

١٠-«اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُکَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي الدُّنْيَا وَالآخِرَةِ، اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُکَ الْعَفْوَ وَالْعَافِيَةَ فِي دِينِي وَدُنْيَايَ، وَأَهْلِي، وَمَالِي، اللَّهُمَّ اسْتُرْ عَوْرَاتِي، وَآمِنْ رَوْعَاتِي، اللَّهُمَّ احْفَظْنِي مِنْ بَيْنِ يَدَيَّ، وَمِنْ خَلْفِي، وَعَنْ يَمِينِي، وَعَنْ شِمَالِي، وَمِنْ فَوْقِي، وَأَعُوذُ بِعَظَمَتِکَ أَنْ أُغْتَالَ مِنْ تَحتِي»
واتا: خودایه‌ داوای لێخۆشبوون و پارێزگارییت لێده‌که‌م له‌ دونیا و دواڕۆژدا، خودایه‌ داوای لێخۆشبوون و پارێزگاریت لێده‌که‌م له‌ ئایین و دونیا و خانه‌واده‌ و سامانمدا، خودایه‌ ناته‌واوی و که‌موکورتییه‌کانم دابپۆشه‌، خودایه‌ ترس و دڵه‌ڕاوکێم مه‌هێڵه‌، خودایه‌ پێش و پاش و ڕاست و چه‌پ و سەروومەوە لە خراپه‌ و شه‌ڕی شه‌یتان پارێزراو بکه‌، خودایه‌ په‌نا ده‌گه‌رم به‌ گه‌وره‌ییت له‌وه‌ی که‌ له‌ ژێرمه‌وه‌ سزا بدرێم.

١١-«اللَّهُمَّ عَالِمَ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ، فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ، رَبَّ کُلِّ شَيْءٍ وَمَلِيْکَهُ، أَشْهَدُ أَنْ لا إِلهَ إِلا أَنْتَ، أَعُوذُ بِکَ مِنْ شَرِّ نَفْسِي، وَمِنْ شَرِّ الشَّيْطَانِ وَشِرْکِهِ، وَأَنْ أَقْتَرِفَ عَلَى نَفْسِي سُوءًا، أَوْ أَجُرَّهُ إِلَى مُسْلِمٍ»
واتا: خودایه‌ ئه‌ی زانا به‌ شته‌ په‌نهانی و ئاشکراکان، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، ئه‌ی په‌روه‌ردگار و پادشای هه‌موو شتێک، شایه‌تی ده‌ده‌م به‌وه‌ی که‌ هیچ په‌رستراوێک شایسته‌ی په‌رستن نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ، خودایه‌ په‌نا ده‌گرم به‌ تۆ له‌ خراپه‌ی نه‌فس و ده‌روونم، هه‌روه‌ها له‌ خراپه‌ و شه‌ڕی شه‌یتان و هاوەڵەکانی، هه‌روه‌ها له‌وه‌ی که‌ ده‌روونم هانم بدات بۆ ئه‌نجامدانی خراپه‌یه‌ک یان خراپه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر موسوڵمانێک بکات.

١٢-«بِسْمِ اللهِ الَّذِي لا يَضُرُّ مَعَ اسْمِهِ شَيْءٌ فِي الأَرْضِ وَلا فِي السَّمَاءِ وَهُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ» سێ جار
واتا: به‌ ناوی ئه‌و خودایه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌ودا هیچ شتێک زیان ناگه‌یه‌نێت نه‌ له‌ زه‌وی و نه‌ له‌ ئاسماندا، ئه‌و خودایه‌یه‌ که‌ بیسه‌ر و زانایه.
هەر کەسێک لە بەیانیان و ئێواراندا ئەم ویردە بخوێنێت ھیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت.

١٣-«رَضِيتُ بِاللهِ رَبًّا، وَبِالإِسْلامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَبِيًّا» سێ جار
ڕازی بووم به‌وه‌ی که‌ (الله) په‌رستراوم بێت و ئیسلام ئایینم بێت و محه‌مه‌دییش ﷺ پێغه‌مبه‌رم بێت.
هەر کەسێک لە ئێواراندا سێ جار ئەم ویردە بخوێنێت، ئەوە خودای گەورە پێویستی کردووە لەسەر خۆی کە لە ڕۆژی دواییدا لێی ڕازی ببێت.

١٤-«يَا حَيُّ يَا قَيُّومُ بِرَحْمَتِکَ أَسْتَغِيثُ، أَصْلِحْ لِي شَأْنِي کُلَّهُ وَلا تَکِلْنِي إِلَى نَفْسِي طَرْفَةَ عَيْنٍ»
واتا: ئه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ زیندوویت و به‌رده‌وامیش ده‌مێنیت، بە به‌زه‌یی خۆت داوات لێده‌که‌م، کار و بارودۆخم به‌ چاک بگێڕه‌ و به‌ ئه‌ندازه‌ی چاو ترووکاندنێکیش خۆم نه‌ده‌یته‌ ده‌ستی دەروون و نەفسی خۆم.

١٥-«اللَّهُمَّ مَا أَمْسَى بِي مِنْ نِعْمَةٍ أَوْ بِأَحَدٍ مِنْ خَلْقِکَ، فَمِنْکَ وَحْدَکَ لاَ شَرِيکَ لَکَ، فَلَکَ الْحَمْدُ وَلَکَ الشُّکْرُ»
واتا: خودایە ھیچ بەخشش و نیعەمەتێکم نییە کە شەوی لەگەڵمدا کردبێتەوە یان بە یەکێک لە دروستکراوەکانتەوە، ئەو بەخششە نەبێت کە لەلایەن تۆی تاک و تەنیای بێ ھاوەڵەوە پێم بەخشراوە، ھەروەھا ستاییش و سوپاسیش هەر بۆ تۆیە.
ھەرکەسێک ئەم ویردە لە ئێواراندا بخوێنێت ئەوە مافی سوپاسگوزاری ئەو شەوەی داوە.

١٦-«أَمْسَيْنَا عَلَى فِطْرَةِ الإِسْلامِ، وَعَلَى کَلِمَةِ الإِخْلاصِ، وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَم، وَعَلَى مِلَّةِ أَبِيِّنَا إِبْرَاهِيمَ، حَنِيفًا مُسْلِمًا وَمَا کَانَ مِنَ الْمُشْرِکِينَ»
واتا: له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام ئێوارەمان بەسەردا هات، له‌سه‌ر شایه‌تیدان به‌ (لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ، وَمُحَمَّدٌ رَسُولُ اللهِ) و له‌سه‌ر ئایینی محەمه‌د ﷺ و له‌سه‌ر ڕێبازی پێغەمبەرمان ئیبراهیم، که‌ بریتی بوو له‌ وازهێنان له‌ هاوبه‌ش دانان و چون به‌ره‌و یه‌ک خوا په‌رستی، هه‌روه‌ها دووربوون و به‌ری بوو له‌ هاوبه‌ش دانه‌ران.

١٧-«سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ» سەد جار
واتا: پاک و بێگه‌ردی و بێکه‌م و کورتی و ستاییش بۆ (الله)ـیه‌.
ھەرکەسێک لە ئێواراندا بیخوێنێت، ئەوە لە ڕۆژی دواییدا کەسێک نییە وەکوو ئەو پلەی بەرز بێت، جگە لەو کەسە نەبێت کە وەکوو ئەو یان زیاتری خوێندبێت.

١٨-«لاَ إِلهَ إِلاَّ اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيکَ لَهُ، لَهُ الْمُلْکُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى کُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ» ده جار یان یه‌ک جار له‌ کاتی بێ تواناییدا
واتا: هیچ په‌رستراوێک نییه‌، که‌ شایسته‌ی په‌رستن بێت، جگه‌ له‌ (الله)ی تاکی بێ هاوه‌ڵ نه‌بێت، موڵک و سامانه‌کان و ستاییش بۆ ئه‌وه‌، ئه‌ویشه‌، که‌ به‌ توانایه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا.
ھەرکەسێک بیخوێنێت ئەوە دە چاکەی بۆ دەنووسرێت و دە تاوانی لەسەر لادەچێت و دە پلە بەرز دەبێتەوە و خودایش لە شەیتان دەیپارێزێت.

١٨-«سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ: عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ، وَزِنَةَ عَرْشِهِ، وَمِدَادَ کَلِمَاتِهِ» سێ جار
واتا: پاکی و بێگه‌ردی و ستاییش بۆ خودایه‌: به‌ ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی دروستکراوه‌کانی و ڕازیبوونی و قورسایی عه‌رشه‌که‌ی و زۆری وشه‌کانی.

٢٠-«أَسْتَغْفِرُ اللهِ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ» سه‌د جار له‌ ڕۆژێکدا
واتا: خودایه‌ داوای لێخۆشبوونت لێده‌که‌م و هه‌ر بۆ لای تۆش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌.

٢١-«أَعُوذُ بِکَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ» سێ جار
واتا: پەنا دەگرم بە وشە و ناوە تەواو و جوانەکانی خودا لە خراپە و زیانی دروستکراوەکانی.
ھەر کەسێک لە ئێواراندا سێ جار بیخوێنێت ئەوە پێوەدان زەرەری پێناگەیەنێت.

٢٢-«اللَّهُمَّ صَلِّ وَسَلِّمْ عَلَى نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ» دە جار
واتا: خودایە دروود و سڵاوات بڕژێنە بەسەر پێغەمبەرمان محەمەد.
هەرکەسێک لە ئێواراندا دە جار سڵاوات لەسەر پێغەمبەر بدات ئەوە لە ڕۆژی دواییدا بەر شەفاعەتی دەکەوێت.


سەرچاوەکان



630 بینین