تایبەتمەندیەکانی ئاوی زەمزەم

له‌لایه‌ن: - ڕاوێژ نورالدین - به‌روار: 2021-02-22-00:02:00 - کۆدی بابەت: 2492
تایبەتمەندیەکانی ئاوی زەمزەم

ناوه‌ڕۆك

تایبەتمەندیەكانی ئاوی زەمزەم

یه‌كه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م له‌ بیرێكدا هه‌ڵده‌قوڵێت كه‌ كۆنترین بیری ئاوه‌ و تا ئێستا وشكی نه‌كردووه‌.

دووه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م خواردنه‌ و ده‌خورێت، پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست(درودى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێ: ئاوی زه‌مزه‌م، خواردنه‌ و جێگه‌ی خواردنیش ده‌گرێت و ئه‌وه‌ی بیخواته‌وه‌ تێر ده‌بێت.

سێیه‌م: ئه‌و بیره‌ی زه‌مزه‌می لێ هه‌ڵده‌قوڵێت تا ئاوی لێ ده‌ربهێنیت ئاوه‌كه‌ی زیاد ده‌بێت.

چواره‌م: ئاوی زه‌مزه‌م رێژه‌یه‌كی زۆری خوێی تێدایه‌، كه‌چی شیرینه‌! ئه‌و رێژه‌ خوێیه‌ی له‌ هه‌ر ئاوێكی دیكه‌دا هه‌بووایه‌ له‌ سوێرییان كه‌س نه‌ی ده‌خوارده‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌مزه‌م شیرینه‌.

پێنجه‌م: كه‌س ناتوانێت ئاوێكی وه‌ك ئاوی زه‌مزه‌م ئاماده‌ بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پێكهاته‌ی ئاوی زه‌مزه‌م ئاشكرایه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌وڵێكی زۆریش دراوه‌ كه‌چی كه‌س ناتوانێت ئاوێكی وه‌ك ئاوی زه‌مزه‌م ئاماده‌ بكات.

شه‌شه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م وه‌ك هه‌نگوینه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه‌ كه‌ ئاوی زه‌مزه‌م وه‌ك هه‌نگوین ره‌نگ و تام و بۆنی ناگۆڕێ، چونكه‌ هه‌نگوینیش نه‌ ره‌نگی ده‌گۆڕێت و نه‌ تامیشی.

حه‌وته‌م: ئاوی زه‌مزه‌م چاره‌سه‌ره‌، له‌ جار ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێ: (گوێم له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا بوو (درودى خواى لێبێت) ده‌یفه‌رموو: ئاوی زه‌مزه‌م بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بخورێته‌وه‌ دێته‌ دی). بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بخورێته‌وه‌ ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌.

هه‌شته‌م: هه‌موو بیره‌كانی شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز تاڵاون و ئاوه‌كانیان بۆ خواردنه‌وه‌ ده‌ست نادات، ته‌نها ئاوی زه‌مزه‌م نه‌بێت، هه‌تا دانیشتووانی مه‌ككه‌ش زۆرتر بێت ئاوی زه‌مزه‌میش زۆرتر ده‌بێت. ئێستا هه‌موو شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز له‌ زه‌مزه‌م ده‌خواته‌وه‌، ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌م هه‌موو موسڵمانه‌ی كه‌ بۆ خوداپه‌رستی ڕووی تێده‌كه‌ن.

نۆیه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ و به‌ڵگه‌ زۆر ئاشكراكانی خودای گه‌وره‌.

ده‌یه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م دڵی پێغه‌مبه‌ر (درودى خوداى لێبێت) پێ شۆراوه‌.

یازده‌هه‌م: ئاوی زه‌مزه‌م له‌ پیرۆزترین شوێنی جیهاندا هه‌ڵقوڵاوه‌، چونكه‌ ئه‌م ئاوه‌ له‌ په‌نای (بیت)ی ماڵی خودا له‌ نزیك (الركن) و (المقام) و(الصفا) و (المروە) هه‌ڵقوڵاوه‌.


له‌به‌ر هه‌موو ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (د.خ) دەفەرموێ : "سكی خۆتانی لێ پڕ بكه‌ن"


سەرچاوەکان



2158 بینین