چۆن ئاگاداری جەستەت بیت لە تەمەنی پێگەشتندا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-08-02-22:41:00 - کۆدی بابەت: 13881
چۆن ئاگاداری جەستەت بیت لە تەمەنی پێگەشتندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن ئاگاداری جەستەت بیت لە تەمەنی پێگەشتندا (بە ئینگلیزی:  How to take care of your body in your adult age، بە عەرەبی: كيف تعتني بجسمك في سن البلوغ) تەمەنی باڵغبوون بە هەندێک گۆڕانکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی و جەستەیی پێناسە دەکرێت کە لە ئەنجامی دەردانی هۆرمۆنە سێکسییەکان لە ڕژێنی هێلکەدان ڕوودەدەن. بەزۆری لەم قۆناغەدا مرۆڤ ئارەزووی سەربەخۆیی بوونی هەیە لە خێزانەکەی و زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ هاوڕیکانی بەسەر دەبات.  

چۆن ئاگاداری جەستەت بیت لە تەمەنی پێگەشتندا 

  • دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر چەوری تێریان تێدایە، هەروەها دڵنیابە لە پەیڕەوکردنی ڕێجیمێکی هاوسەنگ کە سەوزە و میوەی تێدایە، هەروەها کەمکردنەوەی خواردنی شیرینییەکان و شوکولاتە، ئەو خۆراکانە بخۆ کە ڕێژەیەکی بەرزی ئۆمیگا ٣یان تێدایە، بەمەبەستی پاراستنی پێست و قژ، هەروەها ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕوخسار. 
  • پاراستنی پاکوخاوێنی کەسی، بە گەرماو کردنی ڕۆژانە بۆ ئەوەی بۆنی ئارەقەت نەبێت، هەروەها گۆڕینی جل و بەرگ بە شێوەیەکی ڕۆژانە، دڵنیابوون لە بەکارهێنانی بۆنخۆشکەر. 
  • وەرزشکردنی ڕۆژانە، بەو پێیەی ماسولکەکانی لەش بەهێز دەکات، ئەمە جگە لەوەی دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە. 
  • ڕۆژانە پێست شێدار بکە، بۆ ئەوەی زیپکە دەرنەکەوێت. 
  • دوور بکەوەرەوە لە خواردنەوە گازییەکان، کە ڕێژەیەکی زۆر کافاینیان تێدایە، ئەمەش بەهۆی بوونی کاریگەری خراپی لەسەر جەستە. مرۆڤ پێویستی بە خواردنەوەیەکی زۆر شیر و وەرگیراوەکانی و شەربەتی سروشتی هەیە. 

نیشانەکانی باڵغبوون لە نێرینەدا 

  • درێژی و قەبارەی ئەندامی نێرینە زیاد دەکات. 
  • گەشەکردنی بەرچاوی کۆئەندامی زاوزێ. 
  • گەشەکردنی موو لە ناوچە جیاوازەکانی لەش، وەک: سمێڵ، ناوچەی کۆئەندامی زاوزێ، قۆڵ، قاچ و سنگ. 
  • خەونی تەڕ بریتییە لە بینینی جووتبوونی سێکسی لە خەودا، کە دەبێتە هۆی دەردانی مەنی. 
  • گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە تۆنی دەنگدا. 
  • دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕوخسار، بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا. 
  • بەرز بوونی باڵا. 

نیشانەکانی باڵغبوون لە مێینەکاندا 

  • گەشەکردنی موو لە ناوچە جیاوازەکانی لەش، وەک: ناوچەی زاوزێ، ژێر باڵ، دەست، و پێیەکان. 
  • گەشەی مەمک. 
  • بەرز بوونی باڵا 
  • دەرکەوتنی زیپکە لەسەر ڕوخسار لە ئەنجامی هەندێک گۆڕانکاری لە هۆرمۆنەکاندا. 
  • فراوانبوونی ئێسکی حەوز. 
  • ڕوودانی سوڕی مانگانە و خوێنبەربوونی سوڕی مانگانە. 
  • نەرمی دەنگ.

ڕێچکەی سروشتی بۆ گرنگیدان بە جەستە 

 

ڕێچکەیەکی سروشتی بۆ لابردنی بۆنی ئارەقە 

  • لیمۆ: پێش ئەوەی خۆت بشۆیت، نیو لیمۆ بخە ژێر باڵت مەساجی پێبکە و پاشان بیشۆ، ڕۆژانە جارێک ئەم ڕەچەتەیە دووبارە بکەوە، یان شەربەتی لیمۆ لەگەڵ نیو کوپ ئاو تێکەڵ بکە، و بە پارچەیەک پەمۆی پاک لەسەر ژێر باڵ دایبنێ و ١٠ خولەک پێش شوشتنی جەستەت ئەم کارە ئەنجام بدە.
  • زەیتی درەختی چا: دوو کەوچکی چێشت زەیتی دارچای لەگەڵ کەمێک ئاو تێکەڵ بکە، پاشان بیخە ناو بوتڵێکی سپرا، بۆ ئەوەی وەکو بۆنخۆشکەر بەکاری بهێنیت. 

ڕێچکەیەکی سروشتی بۆ چارەسەرکردنی زیپکە 

  • پاپایا: پاپایایەک ورد بکە، پاشان بیخە سەر شوێنی تووشبوو بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پێش ئەوەی بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت. 
  • خەیار: چەند پارچە خەیارێک بخەرە سەر شوێنی تووشبوو بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پێش ئەوەی بە ئاوی سارد بیشۆیت.


سەرچاوەکان



80 بینین