سێ نیشانەی ناسەرەوەی جەڵتەی دڵ

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-28-23:17:00 - کۆدی بابەت: 10052
سێ نیشانەی ناسەرەوەی جەڵتەی دڵ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سێ نیشانەی ناسەرەوەی جەڵتەی دڵ (بە عەرەبی: ثلاث علامات تدل على نوبة قلبية، بە ئینگلیزی: Three signs of a heart attackجەڵتەی دڵ بەهۆی نەگەیشتنی خوێن و ئۆکسجینی پێویست بۆ سکۆڵە و بۆرییەکانی دڵ ڕوودەدات، زۆرکات لە کتووپڕ و نیشانەی پێشوەختەی لەگەڵدا نییە، یاخود دوای چەند خولەکێک لە ئازاری توندی سنگ ڕوودەدات، لە هەردوو حاڵەتەکەشدا دەبێت کەسی نەخۆشی بگەیەنرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستی.

نیشانەکان

  1. بورانەوە، بەهۆی نەگەیشتنی ئۆکسجین و خوێنی پێویست بۆ دڵ، گرژی ماسولکەکانی دڵ و لێدانەکانی تێکدەچێت کەسەکە دەبورێتەوە.
  2. ئازاری توند لە سنگدا، لە نیشانە باوەکانی نۆبە و جەڵتەی دڵە کەسەکە هەست بە حەوانەوە ناکات و ئارەقی زۆر دەکاتەوە و توشی دڵتێکهەڵاتن و تەنگەنەفەسی دەبێت، لە کاتی ئەم حاڵەتە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکە.
  3. هەستکردن بە ناڕەحەتی لە بەشی سەرەوەی سکدا، بوونی ئازار لە سەرەوەی سکدا ئاماژەیەکە بۆ جەڵتەی دڵ بەتایبەت ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو.


سەرچاوەکان



835 بینین