هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-22-16:31:00 - کۆدی بابەت: 5998
هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ 

ناوه‌ڕۆك

ماسولکەکانی دڵ

چینێک ماسولکە شانەیە کە دەکەوێتە نێوان چینەکانی ناوەوە و دەرەوەی دڵ، کە دەوری ماسولکەکانی دڵ دەدەن و جیای دەکەنەوە لە خوێن و ئەندامەکانی تر، ماسولکەکانی دڵ لە پەڕەی خانەکانی دڵ پێکهاتوون، کە پێچەوانەی ماسولکەکانی پەیکەرەماسولکەن، هەروەها تاک خانەن و پەیوەندیان پێکەوە کردووە لە ڕێگەی شانەی شێوە شریتییەوە، ئەو جیاکەرەوانەی لە خانە تایبەتمەندەکاندان و ڕێکخستنی ماسولکەکان یارمەتیدەرە لەوەی بە شێوەیەکی خێرا و چەندبارەبووەوە کورت ببنەوە، ئەوەی کە وادەکات خوێن بۆ هەموو بەشەکانی لەش پاڵبنرێت. 

هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ

هاندانێکە توشی چینی ماسولکەیی دیواری دڵ دەبێت، واتا ماسولکەی بەرپرس لە هەردوو کەدەی کرژبوون و خاوبوونەوەی دڵ بۆ پاڵنانی خوێن بۆ جەستە و گەڕانەوەشی، لەکاتی هەوکردنی ئەم ماسولکانەش توانای پاڵنانی خوێنیان کەم دەکات، کە دەبێتە هۆی ڕوودانی چەندین کێشە، وەکوو: تێکچوونی لێدانەکانی دڵ، ئازاری سنگ، قورسی هەناسەدان، جگە لەوانەش، هەروەها دەبێتە هۆی جەڵتەی خوێن کە هۆکارە بۆ توشبوون بە نۆرەدڵێ و جەڵتەی مێشک و پەککەوتنی دڵ، زۆرجار هۆکاری هەوکردنەکە وەڵامدانەوەی جەستەیە بۆ میکرۆبێک یان برینێک، لە هەندێک حاڵەتیشدا ڕەنگە لاوازی کۆئەندامی بەرگری هۆکاری ئەم لاوازییە بێت، هۆکارەکانی توشبوون بەم هەوکردنە زۆرن، لە گرنگترینیشیان: 

ڤایرۆسەکان

زۆرێک لە ڤایرۆسەکان پەیوەندییان هەیە بە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵەوە، لە نمونەی ئەو ڤایرۆسانەش ڤایرۆسی سەرمای بەربڵاو و ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر و ڤایرۆسی هێرپسی سادە و ڤایرۆسی ژەنگ و ڤایرۆسی خڕۆکە سپییەکان(ئیپشتاین باڕ)، سورێژەی ئەڵمانی هەموویان دەبنە هۆی هەوکردنی ماسولکەی دڵ، وەکوو ئەوەی کە لە توشبوانی ئایدزدا ڕوودەدات. 

بەکتریا

چەندەها جۆری بەکتریا دەبنە هۆی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ وەکوو بەکتریای تۆپەڵ و تەزبیحی و بەکتریای خنکێنەر.

وردیلەکان

کە ئەو وردیلانە دەگرێتەوە کە لەڕێی مێرووەکانەوە دەگوازرێنەوە. 

کەڕووەکان

کەڕەووەکان کە مەبەست پێی کەڕووی نان و جۆرەکانی ترە وەکوو: هیستۆپلازما، کە یەکێکە لە هۆکارەکانی هەوکردنی ماسولەکەکانی دڵ، بەتایبەت لای ئەو کەسانەی بەرگرییان لاوازە، هەروەها بەچەند هۆکارێکت تر ڕوودەدات وەکوو:

  • خواردنی هەندێک دەرمان یان خواردنی هەندێک دەرمانی نایاسایی کە دەبێتە هۆی هەستیاری و ژەهراویی بوون، وەکوو: دەرمانەکانی شێرپەنجە، هەندێک جۆری دژە زیندەییەکان، وەکوو: پەنسلین و سەڵفۆنەماید و هەندێک دەرمانی دژە نۆرەدڵێ و هەندێک دەرمانی نایاسایی وەکوو کۆکایین. 
  • بەرکەوتن بە ماددەی کیمیایی یان تیشک. 
  • توشبوون بە هەندێک نەخۆشیی وەکوو دەردەڕێوی و هەوکردنی خوێنبەرەکان. 

نیشانەکانی توشبوون بە هەوکردنی دڵە ماسولەکەکان

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا هیچ نیشانەیەک دەرناکەوێت بۆ توشبوون بە هەوکردنی دڵەماسولەکەکان، هەروەها زۆربەیان چاک دەبنەوە بەبێ ئەوەی هەست بکەن توشبوون، بەڵام دەکرێت هەندێک نیشانەش دەربکەون وەکوو: 

  • هەستکردن بە هەناسەتەنگی لە کاتی پاڵکەوتن بەتایبەتیش لە شەودا، هەروەها هەناسەتەنگی لە سەرەتای ڕاهێنان. 
  • ناڕێکی لێدانەکانی دڵ کە ڕەنگە ببێتە هۆی بورانەوە.
  • هەستکردن بە ئازار و پەستانێکی زۆر لە سنگدا کە بڵاودەبێتەوە بۆ مل و شانەکان.
  • هەست بە هیلاکی و شەکەتی.
  • دەرکەوتنی نیشانەکانی هەوکردن، وەکوو بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و هەوکردنی قوڕگ و ئازاری ماسولکە و سەرئێشە و سکچوون و کەمبوونەوەی بڕی میز و ئاوسانی جومگەکان و خوێنهێنەرەکانی مل.


سەرچاوەکان



2003 بینین