وتەکانی لینین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-09-02-14:56:00 - کۆدی بابەت: 10118
وتەکانی لینین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڤلادیمێر ئیلیچ ئولیانۆڤ کە بە لینین ناسراوە (بە ئینگلیزی: Vladimir Lenin، بە عەرەبی: فلاديمير لينين) شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار و تیۆریستێکی سیاسیی ڕووسی بوو. لە ساڵی ١٩١٧ تا ١٩٢٤ وەک یەکەم و دامەزرێنەری حکوومەتی ڕووسیای سۆڤیەت و لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ وەک سەرۆکی یەکێتیی سۆڤیەت کاری کردووە. لە سەردەمی ئەودا، ڕووسیا و دواتر یەکێتیی سۆڤیەت، بوو بە دەوڵەتێکی سۆسیالیستی تاکحیزبی کە حیزبی شیوعی بەڕێوەی دەبرد. لینین لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە مارکسیستە و پێشکەوتنەکانی بۆ ئایدۆلۆژیاکە ناوی لینینیزمە.

وتەکانی

ئازادی لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا هەمیشە نزیکە لە هەمان شت کە لە کۆمارەکانی یۆنانی کۆندا هەبووە: ئازادی بۆ خاوەن کۆیلەکان.

*****

دەیان ساڵ هەیە هیچ ڕوونادات، هەفتە هەیە دەیان ساڵ ڕوودەدات.

*****

نائومێدی تایبەتە بەو کەسانەی کە لە هۆکارەکانی خراپە تێناگەن و هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون نابینن و لە تێکۆشان بێتوانان.

*****

درۆیەک کە زۆر باس دەکرێت دەبێتە ڕاستی.

*****

بەبێ تیۆری شۆڕشگێڕانە، ناتوانرێت بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە هەبێت.

*****

تەنها یەک نەوەی گەنجم پێ بدە، هەموو جیهان دەگۆڕم.

*****

ئایا میلـلەتێک دەتوانێت ئازاد بێت ئەگەر ستەم لە گەلانی تر بکات؟ ناتوانێت.

*****

هەندێک جار، مێژوو پێویستی بە پاڵنەر هەیە.

*****

باشترین ڕێگە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆپۆزسیۆن ئەوەیە کە خۆمان سەرکردایەتی بکەین.

*****

سەرمایەدارەکان ئەو پەتەمان پێ دەفرۆشن کە خۆیانی پێ هەڵدەواسین.

*****

یەکڕیزی شتێکی گەورەیە و دروشمێکی گەورەیە. بەڵام ئەوەی کە دۆزی کرێکاران پێویستی پێیەتی یەکێتیی مارکسیستەکانە نەک یەکێتیی نێوان مارکسیستەکان و نەیاران و شێواندنی مارکسیزم.

*****

هەموو کۆمەڵگەیەک سێ ژەم لە ئاژاوە دوورە.

*****

ڕێگای لەتکردنی بۆرژوازی بریتییە لە وردکردنیان لە نێوان بەردی ئاسنی باجدان و هەڵاوساندا.

*****

کاتێک لیبراڵێک سووکایەتی پێدەکرێت دەڵێت ‘سوپاس بۆ خوا لێیان نەدام.’ کاتێک لێی دەدرێت، سوپاسی خودا دەکات کە نەیانکوشتووە. کاتێک دەکوژرێت سوپاسی خودا دەکات کە ڕۆحی نەمرەکەی لە گڵی فانی (جەستەی قوڕین) ڕزگاری بووە.

*****

سێ کلیلی سەرکەوتن: خوێندنەوە، خوێندنەوە، خوێندنەوە.

*****

لە کاتێکدا دەوڵەت بوونی هەیە، ناتوانرێت ئازادی هەبێت. کاتێک ئازادی هەبێت دەوڵەت نابێت.

*****

ئیمپریالیزم: دواقۆناغی سەرمایەداری.

*****

ناتوانم زۆر گوێ لە مۆسیقا بگرم. کاریگەری لەسەر دەمارەکانت دەبێت، وات لێدەکات حەز بکەیت قسەی خۆشی گەمژانە بکەیت و لە سەری ئەو کەسانە بدەیت کە دەتوانن جوانییەکی لەو شێوەیە دروست بکەن لەکاتێکدا لەم دۆزەخە چەوتەدا دەژین.

*****

ئامانجی سۆسیالیزم کۆمۆنیزمە.

*****

بە 'ئەزموونی شۆڕش'دا تێپەڕین خۆشتر و بەسوودترە لەوەی لەسەری بنووسیت.

*****

لە سیاسەتدا ئەخلاق نییە، تەنها ئەزموونە. ڕەنگە چەقۆکێش سوودی هەبێت چونکە چەقۆکێشە.

*****

پزیشکی، بەردی کلیلی کەوانەکەی سۆسیالیزمە.

*****

هەرکات دۆزی گەل بە پرۆفیسۆر بسپێردرێت، لەدەست دەچێت.

*****

هەموو زانستێکی فەرمی و لیبراڵ بەرگری لە کۆیلایەتیی مووچە دەکات، لە کاتێکدا مارکسیزم شەڕی بێوچانی دژی ئەو کۆیلایەتییە ڕاگەیاندووە.

*****

هەرگیز ناتوانرێت پێشبینی شۆڕش بکرێت؛ ناتوانرێت پێشبینی بکرێت؛ لە خۆیەوە دێت. شۆڕش خەریکە گەشە دەکات و بە دڵنیاییەوە هەڵدەستێت.

*****

سەرنج، دەبێت بە شێوەیەکی بنەڕەتی تەرخان بکرێت بۆ بەرزکردنەوەی کرێکاران بۆ ئاستی شۆڕشگێڕان؛ ئەرکی ئێمە نییە کە دابەزین بۆ ئاستی 'جەماوەری کرێکار'.


سەرچاوەکان

296 بینین