جۆر و ئامانجەکانی گەشەپێدانی گەشت و گوزار

له‌لایه‌ن: - کارێز ڕەسووڵ نەبی کارێز ڕەسووڵ نەبی - به‌روار: 2023-09-02-00:52:00 - کۆدی بابەت: 11184
جۆر و ئامانجەکانی گەشەپێدانی گەشت و گوزار

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گەشەپێدانی گەشت و گوزار (بە عەرەبی: تنمیة السیاحة، بە ئینگلیزی: Development of Tourism) کەرتی گەشت و گوزار لە سەردرمی هاوچەرخدا لە زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو گرنگی زۆری پێدەدرێت ھاوشانی کەرتی (کشتوکاڵ و پیشەسازی). ئەم کەرتە سەرچاوەی سەرەکی  داھات و پێشخستنی وڵات و تێکەڵاوبوونی دابوونەریتە کۆمەڵایەتی و کولتورییەکانە ئەمەش جگە لەوەی دەبێتە مایەی ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ گەنجان و ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لە کەمکردنەوەی ڕێژەیی بێکاری و دروستبوونی پەرەپێدانی پەیوەندییە گەشت و گوزارییەکان لەگەڵ وڵاتانی تر.

کەواتە گەشەپێدانی گەشت و گوزار جەخت دەکاتەوە لەسەر دابینکردنی پێداویستیەکانی گەشتیاران و تێرکردنیان و بەرەوپێشبردنی دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەوەی گەشتیار بە تەواوی ھەست بە حەوانەوە و ئاسوودەیی دڵ و دەروونی بکات لەو ناوچەیی کە ڕووی تێکردووە لەو ماوەی کاتی گەشتەکەیدا.

پۆڵێنکردنی جۆرەکانی گەشت و گوزار

گەشت و گوزار لەسەر بنەمای دووری جوگرافی

١- گەشت و گوزاری ناوخۆیی 

٢- گەشت و گوزاری دەرەکی

٣- گەشت و گوزاری میوانداری

گەشت و گوزار لەسەر بنەمای جووڵانەوە و ماوەی مانەوەی گەشتیار

١- گەشت و گوزاری کەژی

٢- گەشت و گوزاری مانەوە

٣- گەشت و گوزاری جێگۆڕکێ

گەشت و گوزار بەپێی سروشتی کەژی گەشتوگوزاری

١- گەشت و گوزاری زستانی

٢- گەشت و گوزاری ھاوینی

٣- گەشت و گوزاری بۆنەکان

گەشت و گوزار بەپێی ڕادەی کرانەوە

١- گەشت و گوزاری ئاڕاستەکراو

٢- گەشت و گوزاری سەربەست

گەشت و گوزار بەپێی جۆر و شێوازی گواستنەوەی بەکارھێنراو

١- گەشت و گوزاری ئاوی

٢- گەشت و گوزاری وشکانی

٣- گەشت و گوزاری ئاسمانی

گەشت و گوزار بەپێی مەبەست و پاڵنەرەکان

١- گەشت و گوزاری حەوانەوە

٢- گەشت و گوزاری ڕۆشنبیری

٣- گەشت و گوزاری ئایینی

٤- گەشت و گوزاری چارەسەر

٥- گەشت و گوزاری وەرزشی

٦- گەشت و گوزاری کۆمەڵایەتی

گەشت و گوزار بەپێی ژمارەی گەشتیاران

١-  گەشت و گوزاری تاك

٢- گەشت و گوزاری بە کۆمەڵ

گرینگترین توخمەکانی گەشەپێدانی گەشت و گوزار

  • سەرەنج ڕاکێشە گەشت و گوزارییەکان پێکدێن لەمانەی خوارەوە:

یەکەم- توخمی سروشتی (بەرزی و نزمی، ئاووھەوا، سەرچاوە ئاوییەکان، ڕووەکی سروشتی، ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان).

دووەم- توخمی ناسروشتی (شوێنەوارە مێژووییەکان و شوێنەوارە ئایینییەکان).

  • گواستنەوە بە ھەموو جۆرەکانیەوە (وشکانی، ئاوی، ئاسمانی).
  • شوێنەکانی حەوانەوە وەك: (ھۆتێل، خانووی میوانداری).
  • خزمەتگوزاری ژێرخانی ئابووری وەك: (ئاو، کارەبا، ڕێگاوبان، ھێڵی ئینتەرنێت، پۆستە، گەیاندن).
  • ئاسانکاری بۆ گەشتیاران وەك: (بانك، بازاڕی ئاڵۆگۆڕکردنی دراو).

ئامانجەکانی گەشەپێدانی گەشت و گوزار

 لە ڕووی ئابوورییەوە

  • زیادبوونی ئاستی داھاتی نەتەوەیی
  • دابینکردن و ڕەخساندنی ھەلی کار
  • جیبەجێکردنی گەشەپێدانی ھەرێمی

لە ڕووی ژینگەییەوە

  • پاراستن و پارێزگاریکردن لە ژینگە.
  • ڕێگری کردن لە تێکچوون بەھۆی جێبەجێکردنی چەند یاسا و ڕێنماییەك.

لە ڕووی ڕامیاری و ڕۆشنبیرییەوە

  • بڵاوبوونەوەی ڕۆشنبیری و زیادبوونی پەیوەندی نێوان گەلان.
  • پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان دەوڵەتان، بە تایبەتی دەوڵەتە گەشت و گوزارییەکان.


سەرچاوەکان



1189 بینین