دە پڕفشارترین کار لە جیهاندا

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2023-10-28-16:28:00 - کۆدی بابەت: 11544
دە پڕفشارترین کار لە جیهاندا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دە پڕفشارترین کار لە جیهاندا (بە ئینگلیزی: The Ten most stressful jobs in the world، بە عەرەبی: أكثر عشرة وظائف مرهقة في العالم)، فشاری دەروونی دەبێتە هۆی نائارامی دەروونی و تێکچوونی ژیان. زۆر هۆکار وا لە پیشەکەت دەکەن سترێسیان هەبێت لەسەرت و ژیانت قورستر دەکەن.

دە کار زۆرترین فشاریان لەسەرە لە جیهاندا، بەپێی لێکۆڵینەوە ئەمریکییەکان ڕیزبەندییەکان

١. بەڕێوەبەری دارایی
بەڕێوەبەرانی دارایی بەرپرسیارێتییەکی زۆریان هەیە ئەوان بەرپرسیارن لە تەندروستی دارایی گشتی ڕێکخراوەکە، دڵنیابوون لەوەی کە ڕێکخراوەکە ئەرکە داراییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات ستراتیژی دارایی دادەڕێژن و ڕاپۆرتی دارایی بەرهەمدەهێنن.

چی وا دەکات کارەکەیان فشاری زۆر بێت؟

کارکردن لە پیشەسازی داراییدا کێبڕکێیەکی زۆری هەیە، کاتژمێری کارکردن زۆرە و هەمیشە کار تێیدا زیاترە. هەروەها بەڕێوەبەرانی دارایی ئاستێکی بەرزی بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن و هەر سەرپێچیەک سزای لەسەرە بەدانەوەی پارە.

٢. پارێزەر
پارێزەران لە دۆخە یاساییە جیاوازەکاندا لە ڕێی دانوستاندن و پێدانی ئامۆژگاری یاسایی کێشەی بریکارەکانیان چارەسەر دەکەن، بەرگریکردن یان لێپێچینەوە لە تاوانەکان و یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکان لەگەڵ کڕین و فرۆشتنی موڵک و زۆر شتی تری یاسایی کاری پارێزەری قورس کردووە.

چی وا دەکات کارەکەیان فشاری زیاتر بێت؟
پارێزەری پیشەیەکە زۆر کێبڕکێی لەسەرە و کاتژمێری کارکردن تێیدا زۆرە.

٣. پزیشک
لپسپۆڕانی پزیشکی لە بوارێکی دیاریکراوی وەک پزیشکی فریاگوزاری، دڵ، یان دەمار یان وەک پزیشکی گشتی هەمیشە کارەکەیان فشاری لەسەرە چونکە بەندەبە ڕزگارکردنی ژیانەوە.

چی وا دەکات کارەکە فشاری زۆر بێت؟
کاری چاودێری تەندروستی  کارێکی پڕ فشارە.  لەوانەیە تۆ وەڵامدەرەوەی یەکەم بیت بۆ بارودۆخی ژیان یان مردنی کەسەکە و هەڵەی بچووکیش دەتوانێت کوشندە بێت.

٤. بەڕێوەبەری بیناسازی
بەڕێوەبەرانی بیناسازی بەرپرسی شوێنەکانی بیناسازین و ئەوان پێویستە ئاگاداری پڕۆژەیەکی گەورە بێت. هەروەها پێویستە دڵنیا بێت لەوەی کە هەموو کەسێک لە هەموو کاتێکدا سەلامەتە. یەکێک لە لایەنە باشەکان وەک بەڕێوەبەری بیناسازی ئەوەیە کە شانازی بە مووچەیەکی مامناوەندی تاڕادەیەک بەرزەوە دەکات. 

چی وا دەکات کارەکە فشاری زۆر بێت؟
بوونی هەڵە لە بیناسازیدا دەبێتە هۆی ئەوەی تێچووەکەی بەڕێوبەری بیناسازی بیدات. دەکرێت قورس بێت ئەو کێشە بەردەوامانەی کە ڕووبەڕووی بەڕێوبەر دەبێتەوە و دەتوانێت لە ڕووی جەستەییەوە قورس بێت چونکە دەبێت بە درێژایی ڕۆژەکە لە شوێنی پڕۆژەکە بمێنیتەوە.

٥. بەڕێوەبەری ئایتی
بەڕێوەبەرانی ئایتی چاودێری سەرچاوەکانی ئایتی  دەکەن و دەبێت دڵنیا بێتەوە لەوەی کە تۆڕەکان بە شێوەیەکی پارێزراو کاردەکەن، کۆمپیوتەر و ئامێرەکانی تری ئایتی پارێزگارییان لێدەکرێت و هەر کێشەیەکی هەبێت پێویستە چارەسەر بکرێت.

چی وا دەکات کارەکە فشاری زۆر بێت؟
بە شێوەیەکی گشتی لەگەڵ کڕیاران کار دەکەیت کە لە بارێکی دەروونی زۆر باشدا نین و بەکارهێنەران هەمیشە پێویستیان بە یارمەتی هەیە. دەکرێت هەڵەکردنێکی بچووک لە سیستەمی ئایتی ببێتە هۆی ئەوەی خەڵک زانیاری گرنگ لەدەست بدەن یان کاری ڕێکخراۆێک بوەستێت.

٦. ئەفسەر
ئەفسەران بەرپرسیارن لە سەلامەتی و ئاسایشی گشتی و دەبێت دڵنیا بێتەوە کە یاسا جێبەجێ دەکرێت و  لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان بکات و ئامادەی حاڵەتە فریاگوزارییەکان بێت.

چی وا دەکات کارەکە فشاری زۆر بێت؟
تۆ وتکوو ئەفسەر وەڵامدەرەوەی یەکەمیت بۆ دۆخە فشارە جۆراوجۆرەکان کە هەمیشە پێویستە بە خێرایی و بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت. لەوانەیە کارەکە لە ڕووی جەستەییەوە قورس بێت و لە هەر کاتێکی ڕۆژدا دەبێت لە ئامادەباشیدا بیت.

٧. پزیشکی بێهۆشکاریی
پزیشکانی ئەم بوارە دڵنیا دەبنەوە لەوەی کە نەخۆشەکان هەست بە ئازار ناکەن یان بە سەلامەتی دەمێننەوە لەکاتی کاتی نەشتەرگەریدا چونکە کاری ئەمان بێهۆشکارییە.

چی وا دەکات کارەکە فشاری زۆر بێت؟
تۆ وەکوو پسپۆڕی ئەو بوارە دەبێت شەو و ڕۆژ ئامادە بیت بۆ کارکردن و لەکاتی کارکردن وەک بەشێک لە تیمی نەشتەرگەریت، گرنگ نییە چەند کات بخایەنێت هەڵەکان لەم کارەدا کوشندەن، بۆیە ڕەنگە ماندوو ببیت، بەڵام هەمیشە پێویستە لێهاتوویی و سەرنجت هەبێت. 

٨. ڕاوێژکاری تەندروستی دەروونی
ڕاوێژکارانی تەندروستی دەروونی ئەو کەسانە هەڵدەسەنگێنن و پشتگیریان دەکەن کە کێشەی جۆراوجۆری تەندروستی دەروونییان هەیە.

چی وا دەکات کارەکە فشاری زۆر بێت؟
لەوانەیە بەردەوام لەگەڵ ئەو کەسانەدا کار بکەیت کە لە کێشەی دەروونی دان. لەبەر ئەوەی ئەوان لە مەترسیدان، لەوانەیە تۆ بە شێوەیەک لە هەموو کاتژمێرەکانی ڕۆژدا وەڵامی پەیوەندییەکانیان بدەیتەوە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتییان.

٩. بەڕێوەبەری فرۆشتن
بەڕێوەبەرانی فرۆشتن بەشدارن لە فرۆشتنی بەرهەمەکانی کۆمپانیایەک بە کڕیارەکان. ئەم پیشەیە پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی بەهێز هەیە، دانانی ئامانج بۆ تیمەکانی فرۆشتن و بەرپرسیاربوون لە گەیشتن بەو ئامانجانە کارێکی قورسە.

چی وا دەکات کارەکە فشاریمزۆر بێت بێت؟
فرۆشتن ڕکابەرییەکی زۆری لەسەرە و هەمیشە پێویستە شوێن ڕێنماییەکان بکەویت، گرنگ نییە لە چ کاتێکی ڕۆژدا بێت ئەمەش وا دەکات داهاتەکەت جێی متمانە نەبێت، بەڕێوەبەرانی فرۆشتن مووچەیەکی مامناوەندی بەرزیان دەستدەکەوێت.

١٠. شیکەرەوەی دارایی
شیکارێکی دارایی لە بانکی وەبەرهێنان کاردەکات و ڕۆژانی کارکردنیان بە گەڕان بەدوای زانیارییە داراییەکاندا بەسەر دەبەن، کە دواتر بەکاریدەهێنن بۆ پێشنیارکردنی وەبەرهێنان. 

چی وا دەکات کارەکە فشاری زۆر بێت؟
بانکی وەبەرهێنان پیشەسازییەکی کێبڕکێی زۆری لەسەرە، وادەکانی هەرگیز کۆتایی نایەت و کاتژمێرەکانی کارکردنی زۆرە و ئەگەری سترێسی زۆرە.


سەرچاوەکان



206 بینین