ئایا مرۆڤ دەتوانێت بە یەک گورچیلەوە بژی؟

له‌لایه‌ن: - شازین شەماڵ شازین شەماڵ - به‌روار: 2024-01-26-14:20:00 - کۆدی بابەت: 11891
ئایا مرۆڤ دەتوانێت بە یەک گورچیلەوە بژی؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئایا مرۆڤ دەتوانێت بە یەک گورچیلەوە بژی؟ (بە ئینگلیزی: Can a person live with one kidney، بە عەرەبی: هل يمكن للإنسان أن يعيش بكلية واحدةبەڵێ زۆربەی ئەو کەسانەی کە یەک گورچیلەی ئاساییان هەیە کێشەیان کەم یان هیچ کێشەیەکیان نییە، بەتایبەتی لە چەند ساڵی یەکەمدا، بەڵام بەگشتی پزیشکان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە ئەو کەسانە بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و سەردانی پزیشک بکەن لە چاو ئەوانەی دوو گورچیلەیان هەیە، بە تایبەت ئەگەر بە دوو گورچیلەوە لەدایک بووبێتن بەڵام یەکێکیان لابردرابێت.

بۆچی مرۆڤەکان یەک گورچیلەیان هەیە؟

سێ هۆکاری سەرەکی هەیە کە مرۆڤ تەنها یەک گورچیلەی هەبێت:
١- ڕەنگە کەسێک تەنها بە یەک گورچیلە لەدایک بێت، ئەم حاڵەتە پێی دەوترێت ڕێنال ئەجێنێسیس (renal agencies)، حاڵەتێکی دیکە کە پێی دەوترێت ناڕێکی گورچیلە کە دەبێتە هۆی ئەوەی کەسێک بە دوو گورچیلە لەدایک بێت بەڵام تەنها یەکێکیان کاربکات، زۆربەی ئەو کەسانەی کە بەبێ گورچیلە لەدایک دەبن (یان تەنها یەک گورچیلەی کارایان هەیە) ژیانێکی ئاسایی و تەندروست دەژین بەبێ کێشە.
٢- ڕەنگە کەسێک لە کاتی نەشتەرگەریدا یەک گورچیلەی بۆ دەرهێندرابێت بە مەبەستی چارەسەرکردنی برینێک یان نەخۆشییەکی وەک شێرپەنجە.
٣-لەوانەیە کەسێک یەک گورچیلەی بەخشیبێتە کەسێک کە پێویستی بە چاندنی گورچیلە بووبێت.

چی ڕوودەدات ئەگەر تەنها بە یەک گورچیلەوە لەدایک ببیت؟

بەگشتی زۆربەی ئەو کەسانەی بە یەک گورچیلەوە لەدایک دەبن چەند کێشەیەکی کەمیان هەیە، بەڵام چەند کێشەیەکی درێژخایەن لە هەندێک کەسدا بینراوە. لە هەندێک کەسدا کە بە یەک گورچیلەوە لەدایک بوون یان لە تەمەنی منداڵیدا گورچیلەیان دەرهێنراوە، ئەگەرێکی کەم لە لەدەستدانی کەم لەکارکردنی گورچیلەدا هەیە لە تەمەنەکانی دواتریدا، بەزۆری ئەمە ٢٥ ساڵ یان زیاتری دەوێت تا ڕووبدات هەروەها لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە دواتردا هەبێت، بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی یەک گورچیلەیان هەیە ژیانێکی تەندروست و ئاسایی و کەم کێشەیان هەیە. بە واتایەکی تر یەک گورچیلەی تەندروست دەتوانێت وەک دوو گورچیلە بە باشی کار بکات.

ئایا یەک گورچیلە چێنراو دەتوانێت وەک دوو گورچیلە بە باشی کار بکات؟

بەڵێ، پشکنینەکان دەریانخستووە کە گورچیلەیەکی چێنراو دەتوانێت قەبارە و کارکردنیشی زیاتر بێت وەک لە هی ئاسایی.

کەسێک کە یەک گورچیلەی هەبێت چەند جار دەبێت سەردانی پزیشک بکات؟

پێویستە ساڵانە لانیکەم جارێک پشکنینی کارکردنی گورچیلەکانت بۆ بکرێت، دابینکەری چاودێری تەندروستیی دەبێت کارکردنی گورچیلەکانت بپشکنێت بە پێدانی پشکنینی سادەی میز و پشکنینی سادەی خوێن، هەروەها پێویستە ساڵانە پشکنینی پەستانی خوێنت بۆ بکرێت.

ئایا کەسێک کە یەک گورچیلەی هەیە دەتوانێت بەشداری وەرزش بکات؟

وەرزشی جەستەیی تەندروست باشە بۆ ئەو کەسانە، بەڵام گرنگە کەسێک کە تەنها یەک گورچیلەی هەیە وریا بێت و بیپارێزێت لە برینداربوون، ئەم پێشنیارە بۆ هەر کەسێک دەگونجێت کە یەک گورچیلەی هەبێت و لەوانە ئەو کەسانەی کە بە یەک گورچیلە لەدایک بوون و ئەو کەسانەی کە گورچیلەیان چاندووە هەندێک لە پزیشکان پێیان وایە باشترە لە وەرزشەکانی بەرکەوتن وەک تۆپی پێ، بۆکسێن، هۆکی، هونەری جەنگی، یان زۆرانبازی دوور بکەونەوە.

ئایا پێویستە ڕێجیمێکی تایبەت پەیڕەو بکەیت؟

زۆربەی ئەو کەسانەی یەک گورچیلەیان تەندروستە پێویست ناکات ڕێجیمێکی تایبەت پەیڕەو بکەن، ئەگەر بەهۆی نەخۆشی گورچیلە یان لەکارکەوتنی گورچیلەوە چاندنی گورچیلەت بۆ کراوە، لەوانەیە هەندێک سنووردارکردنت بۆ بکرێت لەلایەن پزیشکەکەتەوە.


سەرچاوەکان



281 بینین