کارامەییەکانی بەڕێوبەرێکی سەرکەوتوو

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-01-30-21:28:00 - کۆدی بابەت: 11904
کارامەییەکانی بەڕێوبەرێکی سەرکەوتوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کارامەییەکان یان شارەزاییەکانی بەڕێوبەرێکی سەرکەوتوو (بە ئینگلیزی: The skills of a successful manager، بە عەرەبی: مهارات المدير الناجح)، هەموو پیشەیەک زانیاری تایبەتی خۆی هەیە و پێویستە بەڕێوەبەران لە پیشەکەیاندا شارەزا بن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان پێویستە باشترین کردارەکان بزانن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داینامیکی شوێنی کار. بەڕێوەبەرەکان ئەو چەکەن کە تیمەکان بەیەکەوە دەهێڵێتەوە و ئەو سەرکردانەی کە ئەم تیمانە بەڕێوە دەبەن بۆ ئەوەی باشترینی خۆیان ئەنجام بدەن دەبێت شارزەایی تەواویان هەبێت. ئەگەر ئەم شارەزاییەی بەڕێوەبردنینان نەبێت ئەوا سەرکەوتنی ڕێکخراوەیی لەوانەیە بە شێوەیەکی بەرچاو شکست بهێنێت.

گرنگترین کارەمەییەکانی بەڕێوبەرێکی سەرکەوتوو

کارامەیی پەیوەندی
هەبوونی شارەزایی پەیوەندی باش لەوانەیە گرنگترین شارەزایی بێت بۆ بەڕێوەبەران، نابێت ببیت بە بەڕێوەبەر ئەگەر چێژ لە کارکردن لەگەڵ خەڵک نەبینیت. هەروەها پێویستە بتوانیت پەیامی ڕاست بنێریت بۆ کەسانی تر و دڵنیا بیت لەوەی کە لە تۆ تێدەگەن. ئەو جۆرە دەسەڵاتەی کە بەکاریدەهێنیت بۆ قایلکردنی ئەوانی تر لەسەر بۆچوونەکانت زۆر گرنگە.

بنیاتنانی پەیوەندی
بەڕێوەبەرێکی باش لە خاڵە بەهێز و لاوازەکانی هەر کارمەندێک تێدەگات و دواتر دەتوانێت ستراتیژی بازرگانی دروست بکات کە ئەم تایبەتمەندییانە لەبەرچاو بگرێت. بەڵام ئەم تێگەیشتنە ڕاستەوخۆ بەدەست نایەت ئەمە کاتی دەوێت و بەڕێوەبەرەکان دەبێت ئامادەبن بۆ ناسینی تایبەتمەندییە تایبەتەکانی فەرمانبەران. بەڕێوەبەرەکان کاتیان دەوێت بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەندامانی تیمەکەیان، کۆبوونەوەی ئاسایی پشکنین و ڕووداوەکانی بۆندی تیم دەتوانن یارمەتی بەڕێوەبەران بدەن بۆ باشتر ناسینی کارمەندەکان و وایان لێبکات هەست بە پشتگیری بکەن بۆ ئەنجامدانی کارێکی باش.

ڕێکخراوەیی
توانای ڕێکخستن لە گرنگترین شارەزاییەکانە کە دەتوانیت وەک بەڕێوەبەرێک هەتبێت. پێویستە بتوانیت پلانێک دابنێیت هەروەها تێگەیشتن لە پرۆسە و یاساکانی کۆمپانیاکەت لە نێوان تاکەکاندا گرنگە، پێویستە پێشبینی ئەوە بکەیت کە چی ڕوودەدات و لە چ کاتێکدا.

توانای هاندان 
لێکۆڵینەوەیەک لەسەر ٣٣٢،٨٦٠ کارمەند لەسەر ئاستی جۆراوجۆر کە لەلایەن ڕاوێژکاری سەرکردایەتی جۆزێف فۆلکمانەوە ئەنجامدراوە، ئەوەی دەرخست کە ئەو شارەزاییەی کە لە پلەی گرنگتریندایە بۆ بەڕێوەبەران توانای ئیلهامبەخشین و هاندانی کەسانی ترە. چونکە زۆرێک لە کارمەندەکان چاوەڕێی بەڕێوەبەرەکانیان دەکەن بۆ دابینکردنی پاڵپشتی و ڕێنمایی پێویست بۆ ئەنجامدانی باشترین کارەکانیان لە ڕۆژ و شەودا و هەروەها زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا. 

ڕەخنەی بنیاتنەر
ئەرکی بەڕێوەبەر ئەوەیە گفتوگۆ بکات لەگەڵ کارمەندان کاتێک کێشەی کار دروست دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕێوەبەرێکی باش ڕێگای ڕاست دەزانێت بۆ ئەوەی ئەم گفتوگۆ هەستیارە بەڕێوەببات. ئەوە بەرهەمدار نییە کە سەرزەنشتی کارمەندێک بکەیت یان پێیان بڵێیت کە بۆ هەڵە دەکەن هەروەها پێویستە ئەوان  بزانن کە دەتوانن باشتر بن لە کارەکەیاندا بەهۆی ڕەخنە بنیادنەرەکانی بەڕێوبەر. بە پێچەوانەوە کارمەندەکە لەوانەیە هەمان هەڵە بکات لە کاتێکدا کە بەڕێوبەر بە توڕەییەوە مامەڵە بکات لەگەڵ هەڵەکەدا. 

بیرکردنەوەی داهێنەرانە
لە ڕێکخستنی ئاڕاستەی ستراتیژی بۆ باشترکردنی ڕێڕەوی کار بەڕێوەبەران دەبێت لە زۆر بارودۆخدا بیرمەند و داهێنەر بن. هەندێک جار ڕێگا کۆنەکانی ئەنجامدانی کارەکان وا دەکەن کە واز لە کارکردن بهێنن و توانای بیرکردنەوە لە چارەسەری نوێ ئەم شێوازە بە خێرایی کارامەییەکی بێهاوتایە.

شارەزایی بەڕێوەبردنی کات
هەرچەندە هەبوونی شارەزایی بەڕێوەبردنی کات پێویستە بۆ تەواوکردنی ئەرکە پێویستەکان لە ڕۆڵی بەڕێوەبردندا، بەڵام هەروەها شارەزاییەکی گرنگە کە هەتبێت چونکە یارمەتیت دەدات بۆ یارمەتیدانی تیمەکەت بۆ پەرەپێدانی و وایان لێدەکات کاراتر و بەرهەمدارتر بن.

هاوکاری
بەڕێوەبەران بەرپرسیارن لە پەرەپێدانی ژینگەیەکی ئەرێنی و هاوبەش. کارکردنی تیم لە نزیکەی هەموو ڕێکخراوەکاندا گرنگە بەبێ گوێدانە پیشەکە، چونکە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کۆمپانیا. دەتوانیت یارمەتی تیمەکەت بدەیت لە دروستکردنی پەیوەندییەکی گەورە بە هاندانی کارمەندەکانت بۆ ناسینی کەسایەتییەکانی یەکتر، هەلی دروستکردنی تیم دروست بکە و دڵنیابە لەوەی کە ستافەکەت دەستیان دەگات بە ئامرازەکانی هاوکاری کە پێویستیانە.

توانای چارەسەرکردنی کێشەکان
وەک بەڕێوەبەرێک زۆر جار پێویستە یارمەتی تیمەکەت بدەیت بۆ گەیشتن بە کێشە و ئاستەنگەکان، بۆیە شارەزاییەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان زۆر گرنگن لەم ڕۆڵەدا. پێویستە بتوانیت هەڵسەنگاندن بۆ کێشەیەک بکەیت بەڵام پێویستە یارمەتی کارمەندەکانت بدەیت بۆ پەرەپێدانی ئەم شارەزاییانە بۆ خۆیان.


سەرچاوەکان



274 بینین