کتێبی کاریگەری ئیسلام لەسەر فۆلکلۆری کورد

له‌لایه‌ن: - شنۆ نەوزاد شنۆ نەوزاد - به‌روار: 2024-02-11-22:32:00 - کۆدی بابەت: 11948
کتێبی کاریگەری ئیسلام لەسەر فۆلکلۆری کورد

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کتێبی کاریگەری ئیسلام لەسەر فۆلکلۆری کورد (بە ئینگلیزی: The impact of Islam on Kurdish folklore، بە عەرەبی: أثر الإسلام في التراث الشعبي الكردي) کتێبێکە باس لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دەکات کە زیاتر لە هەزار و چوار سەد ساڵە تێکەڵ بە کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردی بووە و ڕیشەی تیایاندا داکوتاوە، کایەیەکی سەرەکی کەلتوری کۆمەڵگەش فۆلکلۆرە، بۆیە گرنگە بزانین کاریگەری ئیسلام لەسەر فۆلکلۆر چۆنە و چەندە، ئەو گۆڕانکارییانە کامانەن لەم بوارەدا بەرپای کردووە، بەڵگەکان کامانەن لەسەر داهێنان و گۆڕانکارییەکان کە ئایین لەسەر فۆلکلۆر بەدیهێناوە، لە وڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە کاریگەری ڕاسەقینەی ئایین و شۆڕبوونەوەی بە ناخی کۆمەڵگەی کوردیدا ڕوون دەبێتەوە، چونکە هەر گەلێک ئاگاداری ڕابردووی کۆمەڵگەی خۆی نەبێت و نەزانێت بە چ هۆکارێک گەشەی سەندووە و گۆڕانکاری تیادا ئەنجام دراوە ئەستەمە هەنگاوی دروست بۆ ئایندە گەڵبگرێت.

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب کاریگەری ئیسلام لەسەر فۆلکلۆری کورد بەرگی یەکەم 
بابەت لێکۆڵینەوە
نووسەر تۆفیق کەریم
دیزاینەر ڕەوشت محەمەد
خەتی بەرگ نەوزاد کۆیی
تایپ ئاکار تۆفیق
هەڵەگری باخان ئەحمەد
چاپخانە تاران
تیراژ ١٠٠٠دانە لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان ژمارەی سپاردنی (١٦٢٦)ی ساڵی ٢٠١٦ پێدراوە.
ژمارەی لاپەڕەی بەرگی یەکەم ٣٩٤ لاپەڕە
ژمارەی لاپەڕەی بەرگی دووەم ٣٧٦ لاپەڕە

پێشەکی کتێب

فۆلکلۆر مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای مرۆڤایەتی و لە هەموو سەردەمێکدا خۆی نوێ کردووەتەوە، کورد خاوەنی سامانێکی ئێجگار دەوڵەمەندی فۆلکلۆرە، ئەم سامانە نەتەوەییە هێشتا وەک پێویست کۆ نەکراوەتەوە چ جای شەنوکەوکردن و توێژینەوەی تێر و تەسەل لەسەری. گەلانی دنیا هیچیان لە کورد زیادتر نییە لەم بوارەدا بەڵام ئەوان لە مێژە بە بایەخەوە لە فۆلکلۆر دەڕوانن و توێژینەوەی زانستی زۆریان لەسەر لق و بەشەکانی کردووە، لە ئەنجامی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی وردی پەیوەندی نێوان ئیسلام و فۆلکلۆر بەڵگەی زۆر و حاشا هەڵنەگر دەردەکەون لەسەر ئەو پەیوەندی کاریگەرییە بە شێوەیەک دەست بۆ هەر لقێکی فۆلکلۆر دەبەیت جێپەنجەی ئایین بە ڕوونی پێوەی دەبینیت کە ئەستەمە لە باسکردنیاندا کاریگەری ئیسلام فەرامۆش بکرێت.

ناوەڕۆک

بەرگی یەکەمی کتێبەکە

باس لە شەش بابەتی سەرەکی دەکات و هەر یەکەیان بە وردی باس دەکات بریتین لە:

دەروازە/ گۆمەڵگەی کوردی بەر لە ئیسلام، کاریگەرییەکان لەسەری.

  • هاتنی ئیسلام و گۆڕانکاری ڕیشەیی
  • پێناسەی چەمکە بنەڕەتییەکان
  • گرنگی فۆلکلۆر و تایبەتمەندییەکانی
  • سەرچاوەکانی فۆلکلۆر
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر فۆلکلۆر

بەشی یەکەم/ پاری یەکەم

  • دابونەریت و تێڕوانینی ئیسلام لەسەری: پێناسە
  • سەرچاوەکانی پەیدابوونی دابونەریت
  • تێڕوانینی ئیسلام بۆ دابونەریت
  • دابونەریتی کوردەواری
  • پاری دووەم/ مامەڵە کۆمەڵایەتییەکان:
  • هاوسەرگیری
  • منداڵبوون
  • ئامەشۆ و سەردانی نەخۆش و پرسەگێڕان
  • جەژن و گەردن ئازادی
  • هەرەوەز و گەل
  • خزمەتکردنی مەلا و فەقێ
  • پاری سێیەم/ ئاکار و بیر و باوەڕە کۆمەڵایەتییەکان:
  • جلوبەرگ
  • کۆتایی
  • ئەنجام

بەشی دووەم/ یاری کوردەواری

  • یاری بچین بچین
  • یاری بەهەشت و جەهەننەم
  • یاری بووکە بە بارانێ
  • یاری پاشا پاشا
  • یاری جەنگەگاڕان
  • ڕۆڵی مەلا و فەقێ لە داهێنانی یارییەکاندا.
    ئەنجام

بەشی سێیەم/ پەندی پێشینان:

  • پێناسە
  • مێژووی پەندی پێشینان
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر پەندی کوردی
  • دەقە ئایینییەکان و پەندی پێشینان
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر بوارە جیاوازەکانی پەندی کوردی
  • بەهەڵە تێگەیشتن لە هەندێک پەند
  • ئەنجام

بەشی چوارەم/ مەتەڵ

  • پێشدەستی
  • پێناسە
  • کاریگەری بیر و باوەڕی ئایینی لەسەر مەتەڵ

یەکەم: لە بواری بیر و باوەڕدا
دووەم: لە بواری زانستە شەرعییەکاندا
سێیەم: لە بواری ڕۆشنبیری ئایینی
چوارەم: بەسەرهاتی پێغەمبەران
پێنجەم: زاراوە و دەستەواژە ئایینییەکان
شەشەم: ئەو مەتەڵانەی لە بەرگێکی چیرۆکیدا داڕێژراون.
حەوتەم: تێڕوانینی هاوبەش

  • ئەنجام

بەشی پێنجەم/ کەلەپوور

  • پێناسە
  • مێژوو بایەخی کەلەپوور
  • بەشەکانی کەلەپوور
  • بیناسازی
  • کەرەستەکان
  • کتێبخانەکان
  • دەستخەتەکان
  • فەتواکان
  • ئیجازەنامە
  • خۆشنووسی
  • ڕۆڵی ئایین لە پاراستنی کەلەپووردا
  • ئەنجام

بەشی شەشەم/ گاڵتە و گەپ

  • پاری یەکەم: ئەدەبی گاڵتە و گەپ و تێڕوانینی ئایینی ئیسلام لەسەری: 
  • پێناسەی ئەدەبی گاڵتە و گەپ
  • سەرەتای مێژووی ئەدەبی گاڵتە و گەپ
  • گرنگی  ئەدەبی گاڵتە و گەپ
  • جۆرەکانی ئەدەبی گاڵتە و گەپ
  • تێڕوانینی ئیسلام بۆ ئەدەبی گاڵتە و گەپ
  • گاڵتە و گەپ لای پێغەمبەری خوا
  • گاڵتە و گەپ لای هاوەڵان و شوێنکەوتووانیان
  • گاڵتە و گەپ لە مێژووی ئیسلامدا
  • ڕای زانایان لەسەر یەدەبی ئەدەبی گاڵتە و گەپ
  • مەرجەکانی ئەدەبی گاڵتە و گەپ
  • پاری دووەم : گاڵتە و گەپ لە کۆمەڵگای کوردەواریدا:
  • سەرەتای ئەدەبی گاڵتە و گەپ لە کۆمەڵگای کوردەواریدا
  • گاڵتە و گەپ لە حوجرەکاندا
  • هۆکاری دروستبوونی گاڵتە و گەپ
  • مەلا وەک ڕەمزی گاڵتە و گەپ
  • قارەمانانی گاڵتە و گەپ
  • قارەمانە هاوبەشەکان
  • قارەمانە خۆماڵییەکان
  • خستنەڕوو و هەڵسەنگاندنی بەشێک لە بەرهەمە چاپکراوەکان
  • ڕشتەی مرواری
  • ترش و شیرین
  • پێکەنین پرشنگ دەدات لە ژین
  • شەوچەرەی شار
  • کاریگەربوونی ئەدەبی گاڵتە و گەپی کورد بە ئیسلام
  • ئەنجام

بەرگی دووەمی کتێبەکە

باس لە پێنچ بابەت دەکات و هەریەکەیان بە وردی ڕووندەکاتەوە کە ئەمانەن:

بەشی حەوتەم: ئەفسانە

  • پاری یەکەم/ ئەفسانە و کاریگەرییەکان لەسەر ئەفسانە
  • دەستپێک
  • ئەفسانە
  • پێناسەی ئەفسانە
  • ئەفسانە لە زمانی کوردیدا
  • ڕیشەی ئەفسانە
  • ئەفسانەی کوردی
  • ئەفسانە، ساغکەرەوەی بیروباوەڕی گەلان
  • خاڵە هاوبەشەکانی نێوان ئایین و ئەفسانە
  • کاریگەرییە جیاوازەکان لەسەر ئەفسانە
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر ئەفسانەی کوردی
  • لێکچوونی ئەفسانە و هەندێک بیروباوەڕی ئایینی
  • پاری دووەم/ سیمبولی ئایینەکان لە ئەفسانەی کوردیدا
  • دەسەڵاتی پەروەردگار
  • ڕەنگدانەوەی کەسایەتی پێغەمبەری خوا
  • بنەماڵەی پێغەمبەر(ﷺ)
  • ئەبوبەکر
  • عومەر
  • ئیمامی عەلی
  • هاوەڵانی دیکەی پێغەمبەر(ﷺ)
  • کەسایەتییە ئایینییەکان
  • خدری زیندە
  • لوقمانی حەکیم
  • کەسایەتییە مێژووییەکان
  • پەری
  • جنۆکە
  • شەیتان
  • پاری سێیەم/ ڕووداو و دیاردە سروشتییەکان
  • خۆر و مانگ گیران
  • وشکەساڵی
  • لافاو
  • بوومەلەرزە
  • پاری چوارەم/ چیرۆکە ئایینییەکان و ڕەنگدانەوەیان لە ئەفسانەی کوردیدا
  • چیرۆکە قورئانییەکان
  • چیرۆکی مووسا و فیرعەون
  • مەنجەنیق
  • هەڵتۆقینی ئاوی زەمزەم
  • سولەیمان پێغەمبەر
  • ئەسکەندەری مەکدۆنی
  • چیرۆکە فەرموودەییەکان
  • جادوگەرە لاوەکە
  • سێ هاوڕێی ئەشکەوتەکە
  • کەجەڵ و کوێر و بەڵەک
  • بەراوردکاری
  • حەکایەتی ناو تەفسیر و کتێبە ئایینییەکان
  • پاری پێنجەم/ دەقی ئایینی و کاریگەری لەسەر بیر و باوەڕە ئەفسانەییەکان
  • ژمارەکان
  • گیانداران - گیانداربوونی مرۆڤ.
  • ڕووەکەکان
  • ڕەنگەکان
  • ئامێرەکان
  • ئەنجام

بەشی هەشتەم : حەکایەت

  • پاری یەکەم/ حەکایەت و کاریگەربوونی بە دەقە ئایینییەکانەوە
  • پێناسەی حەکایەت
  • جیاوازی نیوان حەکایەت و ئەفسانە و بەسەرهات
  • جۆر و تایبەتمەندییەکانی حەکایەت
  • پەیکەری حەکایەتی کوردی
  • چەند حەکایەتێک بە نموونە و کاریگەری ئایین لەسەریان
  • پاری دووەم/ کاریگەربوونی حەکایەتەکان بە چیرۆکە ئایینییەکانەوە
  • ئەنجام.

بەشی نۆیەم/ بەیت و داستان

  • لەنێوان بەیت و داستاندا
  • بەیت
  • داستان
  • مێژووی داستان
  • داستانی کوردی
  • جۆرەکانی بەیت و داستانی کوردی
  • سەرچاوەی داستان و بەیت
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر بەیت و داستان
  • بۆچوونی شارەزانایانی بوارەکە
  • زەقی کاریگەرییەکە لەناو داستان و بەیتەکادا
  • داستانی قارەمانی
    أ. فتوحاتنامە
    ب. پاڵەواننامە
  • داستان و بەیتی کۆمەڵایەتی
  • ئەنجام

بەشی دەیەم: هونەر

  • پێناسەی هونەر
  • گرنگی هونەر
  • هونەر لە دیدی ئایینەوە
  • هونەر لە کوردەواریدا
  • پێناسە و مێژووی گۆرانی و مۆسیقا
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر گۆرانی و مۆسیقا
  • گۆرانی و مۆسیقا لە تێڕوانینی زانایانی ئیسلامدا
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر ئامێرەکانی مۆسیقا
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر جۆرەکانی گۆرانی
  • گەشتێک بەناو گۆرانییە ئەوینییە فۆلکلۆرییەکاندا
  • کاریگەری ئیسلام لەسەر گۆرانی بێژان
  • ئەنجام
  • سەرچاوەکان


سەرچاوەکان



1027 بینین