ناوهڕۆك
ناساندن
زۆر كەس بەدەست كەمی ڤیتامین و ماددە کانزاییەکانی لەش دەناڵێنن و دەگونجێت ئەوەش كێشەیەكی زۆری بۆ دروست بكات و پێویستە بە زوویی خۆتی لێ ڕزگار بكەیت، کەمی ماددە کانزاییەکان چەندین نیشانەی باوی هەیە کە پزیشکی پسپۆڕ دیاری دەکات.
چەند پرسیار و وەڵامێکی تەندروستی باو لەسەر کەمی ڤیتامین و کانزاکان
هۆکاری ماندوێتی بەردەوام و بێهێزی چییە؟
هۆکار: کەمی ڤیتامین D.
هۆکاری دروستبوونی پەڵەی شین لەسەر پێست چییە؟
هۆکار: کەمی ڤیتامین C و پەڕەکانی خۆێن.
چی دەبێتە هۆی گرژبوونی ماسولکەی قاچ؟
هۆکار: کەمی کالیسیۆم و مەگنیسیۆم.
هۆکاری دروستبوونی پەڵەی سپی لەسەر نینۆک چییە؟
هۆکار: کەمی زینگ و ترشی گەدە.
هۆکاری دەرکەوتنی قژی سپی چییە؟
هۆکار: کەمی ماددەی مس.
چی دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کڕێژ لە قژدا؟
هۆکار: کەمی ترشە چەورییەکان و ئۆمیگا ٣ OM3.
هۆکاری زبری پێست چییە؟
هۆکار: کەمی زینگ و ڤیتامین A.
هۆکاری درزبوونی لێو چییە؟
هۆکار: کەمی ڤیتامین B12.
هۆکاری لاوازی و ناسکی قژ چییە؟
هۆکار: کەمی ترشی فۆلیک.
ئەو نیشانانەی کە ئاگادارت دەکەنەوە لە کەمی ڤیتامین وکانزاکان لە جەستەدا
هەڵوەرینی قژ
بەڵگەی کەمی ماددەی ئاسن، ڤیتامین B7ـە، دەتوانیت بادەم و مۆز و پەتاتەی کوڵاو بخۆیت بۆ زیادکردنی ئەم ڤیتامینە لە جەستەتدا.
گرژبوونی ماسوولکە
بەڵگەی کەمی کالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆمە، دەتوانیت گوێز و مۆز و سێو و جەڕەزاتی جۆراوجۆر بخۆیت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ئەم ڤیتامینانە لە جەستەتدا.
زیپکەی دەموچاو
زۆرجار ئاماژەیە بۆ کەمی ڤیتامین B7 دەتوانیت هێلکەی کوڵاو و قارچک و پەتاتە و پەنیر و کەلەرم بخۆیت بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمی ئەم ڤیتامینە لە جەستەتدا.
زەردبوونی چاو بەڵگەی کەمی ڤیتامین B12ـە و دەتوانیت ئەم ڤیتامینە بەدەست بهێنیت بە خواردنی تونە و سەلەمون و ماست و جگەری مریشک.
درزبردنی گۆشەکانی دەم
بەڵگەی کەمی ڤیتامینەکانی B3 و B2 و B12 و ئاسن و زینگە، دەتوانیت بەسەر ئەم کێشەیە زاڵ بیت بە خواردنی ماسی و سەلەمون و هێلکە.