فڕۆم سۆفتوێر

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-05-01-23:12:00 - کۆدی بابەت: 12735
فڕۆم سۆفتوێر

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فڕۆم سۆفتوێر (بە عەرەبی؛ فروم سوفتویر، بە ئینگلیزی؛ From Softwareکۆمپانیایەکی پەرەپێدان و بڵاوکەرەوەی یارییە ڤیدیۆییەکانە، کە بنکەی سەرەکی دەکەوێتە شاری تۆکیۆی وڵاتی ژاپۆن. لەلایەن ناتۆشی زین لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٨٦ دامەزێندرا. پێش بڵاوکردنەوەی یەکەم یاریان خەریکی بازرگانی پەرەپێدان بوون، بەڵام دواتر یەکەم یاریان بە ناوی (King field) بۆ کوسنڵی پلەیستەیشن بڵاوکردەوە لە ساڵی ١٩٩٤. یاریەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ئەمەش وای لە ستۆدیۆیەکە کرد کە بەتەواوی سەرنج بخەنە سەر بەرهەم هێنان یاریە ڤیدۆیەکان و دوو بەشی تریان لە یاری (King field) بڵاوکردەوە. دوای ئەمەش دەستیان کرد بە دروستکردنی زنجیرەی یارییەکی شەڕکردنی رۆبۆتی بە ناوی (Armored core) لە ساڵی ١٩٩٧، کە ئێستا یەکێکە لە هێمای بانەری کۆمپانیایەکە. تا ساڵی ٢٠٠٠ ژمارەیەکی زۆری یاریان پەرەپێدا کە بریتی بوون لە (Echo Night, shadow Tower, Lost kingdom, otogi).

هەروەها زنجیرە یاری (another century episode). لە ساڵی ٢٠٠٥ هەندێک یاری تایبەت بە کونسڵی ئێکس بۆکس بڵاوکردەوە کە بریتی بوون لە (murakumo: redegade mech pursuit, otogi myth of of demon, otogi 2: immortal warriors, metal wolf choas, chromehounds). لە ساڵی ٢٠٠٨ پێش بڵاوکردنەوەی یاری دیمۆن سۆل لە ساڵی ٢٠٠٩ کۆمپانیاکە لە بارودۆخێکی خراپی ئابووری دابوو. بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ کۆمپانیاکە سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست هێنا، بە بڵاوکردنەوەی یاری دیمۆن سۆل لە ساڵی ٢٠٠٩ و هەر دوو ساڵ دوای ئەمە بەشی دووەمی یاریەکەی بە ناوی دارک سۆل بڵاوکردەوە. ئەم زنجیرە یاریەش بووە هۆی دروستکردنی ژانرایەکی بچووکی نوێ لە نێو یاریە ڤیدیۆیەکان کە پێی دەگووترێت یاریە رۆحیەکان یاخود رۆح ئاساکان.

دوای ئەمەش هەر درێژەیدا بە بڵاوکردنەوەی یاریەکان کە پشتگیری ئەم ژانرایەیان دەکرد کە پێک هاتبوون لە سێ یاری ئەوانیش (bloodborne) کە لە ساڵی ٢٠١٥ بڵاویکردەوە تایبەت بوو بە کۆنسوڵی پلەیستەیشن ٤، (Sekiro: shadow die twice) لە ساڵی ٢٠١٩ کە بۆ سەرجەم پلاتفۆرمەکان بوو، و (Elden ring) لە ساڵی ٢٠٢٢. کە هەر سێ یارییەکە سەرکەوتنێکی زۆر گەورەیان بەدەست هێناو لە نێو باشترین یاریەکانی مێژوودا پۆلین دەکرێن و دادەندرێن.


سەرچاوەکان



33 بینین