باشترین نۆ ڕێگا بۆ پاککردنەوەی پێستت بە شێوەیەکی سروشتی

له‌لایه‌ن: - شنە شەماڵ شنە شەماڵ - به‌روار: 2024-05-26-17:07:00 - کۆدی بابەت: 12995
باشترین نۆ ڕێگا بۆ پاککردنەوەی پێستت بە شێوەیەکی سروشتی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

نۆ باشترین ڕێگا بۆ پاککردنەوەی پێستت بە شێوەیەکی سروشتی (بە ئینگلیزی: eight best ways to cleanse your skin naturally، بە عەرەبی: أفضل تسع طرق لتنظيف بشرتك بشكل طبيعي) چەندین ڕێگەی سروشتی هەیە بۆ پاککردنەوەی پێستت بۆ ئەوەی نەرم ببێت. دوای ڕۆژێکی درێژ لە کارکردن، ڕۆتینی چاودێری پێستت بە نزیکەی  پاککردنەوە بە پاککەرەوەی دەموچاو لەخۆدەگرێت. پاککردنەوە گرنگە بۆ ئەوەی پێستت لە پیسبوون ڕزگاری بێت و ڕێگەی پێبدات هەناسە بدات. ئەگەر ناتەوێت پاککەرەوەی کیمیایی یان بازرگانی بەکاربهێنیت، سەردانی چێشتخانەکەت بکە و سوود لە پێکهاتەی سروشتی و ڕۆژانە وەربگرە بۆ پاککردنەوەی دەموچاوت. 

پاککردنەوەی دەموچاو لە ماڵەوە ئاسانە. تەنها پێویستە پێکهاتەی گونجاوت هەبێت بۆ دروستکردنی پاککەرەوەی سروشتی دەموچاو بۆ ئەوەی ماڵئاوایی لە هەموو ئازارەکانی پێستت بکەیت.

ئاگاداربە هەرچەندە هەموو ئەو چارەسەرانەی لە خوارەوە هاتووە سروشتین و بە باشی ماددە خۆراکیەکان و گیا و زەیتەکان ئامادەکراون، بەڵام هیچ گەرەنتییەک نییە کە پێکهاتە سروشتییەکان هەمیشە لەگەڵ هەموو کەسێکدا بگونجێت. بۆیە باشتر وایە پێش ئەوەی هەریەکێک لەم پاککەرەوەی دەموچاو تاقی بکەیتەوە پشکنینی هەستیاری ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا لەگەڵ خۆتدا دەگونجێت یان نا.

ڕێگاکانی پاککردنەوەی پێست

 

ئاردی گرام و زەردەچەوە و شیر

ئەو پێکهاتانەی کە دەبێ بەکاربهێنرێن:

  • یەک کەوچکی چێشت تۆزی ئاردی گرام (ئاردی نۆک)
  • یەک کەوچک زەردەچەوەی کێوی (kasturi haldi)
  • شیر، بەپێی پێویست

چۆنیەتی ئامادەکردنی

ئاردی گرام و تۆزی زەردەچەوە لەگەڵ شیری پێویست تێکەڵ بکە تا هەویرێکی نەرم دروست بکرێت. کاتێک پاککەرەوەی دەموچاو بە شیر دروست دەکەیت، پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە لە پلەی گەرمی ژووردایە، واتە نەزۆر گەرمە و نەساردە.  مەساجی دەموچاو و مل بکە، دەتوانیت ئاردی گرام و زەردەچەوە و پاککەرەوەی شیر لەسەر پێستت بۆ ماوەی پێنج بۆ دە خولەک بەجێبهێڵیت، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆیت.

سوودەکانی

  • پاککردنەوەی پێست
  • ڕێگریکردن لە زیپکە
  • نەهێشتنی هەوکردنی پێست
  • بە گەنجی هێشتنەوەی پێست
  • شێدارکەرەوە

پاککەرەوەی هەنگوین

پێکهاتنەکان

  • هەنگوین
  • جێڵی ئالۆڤێرا

ئامادەکردنی

هەنگاوی یەکەم: لەناو قاپێکدا کەوچکێک هەنگوین و نیو کەوچکی چا ئەلۆڤێرا ئامادەبکە.

هەنگاوی دووەم: تێکەڵیان بکە ولە دەموچاوتی بدە. با بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک بمێنێتەوە، پاشان  بە ئاوی سارد بیشۆ.

سوودەکانی

  • پێست لە هەوکردن دەپارێزێت
  • بەرهەمهێنانی کۆلاجین و ئیلاستین بەرز دەکاتەوە 
  • یارمەتی زوو چاکبوونەوەی زیپکە دەدات

 ماست، لیمۆ، هەنگوین

ئەو پێکهاتانەی کە دەبێ بەکاربهێنرێن:

  • یەک کەوچکی چێشت ماست
  • نیو کەوچک هەنگوین
  • ٤ دڵۆپ ئاوی لیمۆ یان ٢ دڵۆپ زەیتی سروشتی لیمۆ

چۆنیەتی ئامادەکردنی

لەناو قاپێکدا هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە. پاشان بیدە لە دەموچاوت. با بۆ ماوەی ٥ خولەک یان زیاتر کاری خۆی بکات و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

سوودەکانی

  • خۆراک بەخشین بە پێست
  • چارەسەری وشکبوونەوە دەکات
  • بەرگری پێست بە هێز دەکات

زەیتی گوێزی هندی

  • پێداویستییەکان
  • یەک کەوچک زەیتی گوێزی هیندی پاکیزە
  • یەک کەوچکی چا هەنگوین
  • یەک کەوچک ماست

ئامادەکردنی

هەموو پێکهاتەکان تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی تێکەڵەیەکی خەست و توند بەدەست بکەوێت. بیدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی نزیکەی ١٥ خولەک بەجێی بهێڵە. پاشان بیشۆ واباشترە بە ئاوی شلەتێن بیشۆیت.

سوودەکانی

  • شێدارکەرەوە
  • ڕوونکردنەوەی پێست

شیر

پێویستییەکان

  • شیر
  • خوێ

ئامادەکردنی

بە بەکارهێنانی شیر و خوێ پاککەرەوەی دەموچاو دروست بکە. ئەمەش بە بەکارهێنانی لۆکەی بازنەیی بیدە لە دەمووچاوت.

سوودەکانی

  • نەرمکردنەوەی پێست
  • بەربەستی پێست باشتر دەکات

خەیار، هەنگوین، زەیتی گوێزی هیندی، ڤیتامین E

ئەو پێکهاتانەی کە دەبێ بەکاربهێنرێن:

  • یەک خەیار
  • یەک کەوچکی چا هەنگوین
  • ٤ بۆ ٦ دڵۆپ زەیتی گوێزی هیندی
  • ٢ دڵۆپ ڤیتامین E

چۆنیەتی ئامادەکردنی

خەیارێک بە باشی بشۆرەوە و توێکڵی لێبکەرەوە و لە  ڕەندەی بدە هەتاوەکو وەک هەویرێکی لێدێت ورد ورد دەبێت. لەگەڵ پێکهاتەکانی تر تێکەڵی بکە بە نەرمی مەساجی پێبکە  بەسەر هەموو دەموچاو و ملتدا. پاشان پێستت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.

سوودەکانی

  • یارمەتی گەنجکردنەوەی پێست دەدات
  • ڕێگری لە زیپکە دەکات
  • شێدارکەرەوە
  • ڕێگری دەکات لە هەوکردن

سەندەل و پاودەری توێکڵی پرتەقاڵ و گوێز و ئاوی گوڵ

ئەو پێکهاتانەی کە دەبێ بەکاربهێنرێن:

  • یەک کەوچکی چێشت تۆزی سەندەل
  • نیو کەوچک تۆزی گوێز
  • نیو کەوچک تۆزی توێکڵی پرتەقاڵ
  • یەک کەوچکی چێشت ئاوی گوڵەبەڕۆژە

هێلکە

پێویستت بە:

  • هێلکە
  • هەنگوین

ئامادەکردنی

هەنگاوی یەکەم: زەردێنەی یەک هێلکەی گەورە  لەگەڵ یەک کەوچک هەنگوین تێکەڵی بکە. هەنگاوی دووەم:  بە باشی پێکهاتەکانی تێکەڵ بکە و بیدە لە هەموو دەموچاو. هەروەها دەتوانیت هەویرێکی  بادەم بخەیتە ناو تێکەڵەکەوە کاتێک بە تەواوی پێکهاتەکە بە دەمووچاوەوە وشک بووەوە، بە ئاوی شلەتێن بیشۆ بۆ ئەوەی پێستت درەوشاوە و گەنج دەربکەوێت.

سوودەکانی

  • یارمەتی گەڕاندنەوەی شێداری پێست دەدات
  • خۆراک بە خانەکانی پێست دەدات

very berry

پێویستت بە:

  • شلیک
  • ماست

ئامادەکردنی

هەنگاوی یەکەم: ٢ کەوچکی چا ماست و ٢ شلیکی پێگەیشتوو وەربگرە.

هەنگاوی دووەم: هەردوو پێکهاتەکە لەناو بلیندەردا تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی گیراوەیەکی خەست دروست بکەیت. بە نەرمی مەساجبکە بۆ دەمووچاوت. بۆ ماوەی ٥ - ٧ خولەک لەسەری بیهێڵەرەوە و پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ.

سوودەکانی

  • یارمەتیدەر دەبێت بۆ لابردنی چەوری زۆری دەمووچاو

پاککردنەوە بەشێکە لە ڕێژیمی چاودێری پێست کە ناتوانین بە هیچ شێوەیەک پشتگوێی بخەین. دڵنیابە لەوەی کە کاتت بۆ شۆردنی دەموچاوت دیاری دەکەیت ڕۆژانە دوو جار - جارێک بەیانیان و جارێک لە ئێواران - بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت لە هەموو ئەو پاشماوە و پیسی و تۆزە کەڵەکەبووانەی کە بەدرێژایی کاتژمێرەکان کەڵەکە بوون. جگە لەوەش پێستت بە شێداری بهێڵەرەوە.


سەرچاوەکان



1960 بینین