چۆنیەتی سپیکردنەوەی ژێر باڵ

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-08-21:27:00 - کۆدی بابەت: 13463
چۆنیەتی سپیکردنەوەی ژێر باڵ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی سپیکردنەوەی ژێر باڵ (بە ئینگلیزی: How to whiten an armpit، بە عەرەبی: كيفية تبييض الإبط) ژێر باڵ یەکێکە لەو شوێنە هەستیارانەی کە پێویستی بە چاودێری بەردەوام هەیە، پشتگوێخستنی دەبێتە هۆی تاریکبوونی ناوچەی ژێر باڵ، ئەمەش ڕواڵەتێکی نەخوازراوی پێدەبەخشێت بە تایەبت بۆ خانمان. هەروەها یەکێکە لەو شوێنانەی لە جەستەدا بەردەوام ئارەقە بەرهەم دەهێنێت، دەردانی ئارەقەش بۆنی ناخۆش دروستدەکات بۆیە خانمان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی بۆنخۆشکەری جۆراوجۆر کە بەشدارن لە تاریکبوونی ئەم ناوچەیە، لەم بابەتەدا هۆکارەکانی تاریکبوونی ژێر باڵ ڕوون دەکەینەوە، لەگەڵ گرنگترین ئامۆژگارییەکانن بۆ دوورکەوتنەوە لە تاریکبوون لەگەڵ گرنگترین شێواز و ڕێچکەکان کە کاردەکەن بۆ سپیکردنەوەی.

هۆکارەکانی تاریکبوونی ژێر باڵ

تاریکبوونی ژێر باڵ و گۆڕینی ڕەنگەکەی نەخۆشی یان حاڵەتێکی پزیشکی نییە، بەڵکو لە ئەنجامی کاریگەریی پێستە بەهۆی هەندێک توخمەوە هاوشێوەی گۆڕانی ڕەنگی پێست کە لە ئەنجامی بەرکەوتنی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆرەوە دروست دەبێت. هۆکارەکان کە دەبێتە هۆی تاریکبوون و گۆڕینی ڕەنگی ناوچەی چەناگە بریتین لە: 

  • ئارەقەکردنەوە.
  • لابردنی موو بە گوێزانی ڕیش تاشین.
  • بەکارهێنانی ئەو کرێمانەی کە مادەی کیمیاییان تێدایە بۆ لابردنی موو.
  • هەواگۆڕکێی خراپ لە ناوچەی ژێر باڵ.
  • کەڵەکەبوونی خانە مردووەکانی پێست.
  • بەکارهێنانی بۆنخۆشکەر و دژە ئارەقکردنەوە کە کحولیان تێدایە .
  • جگەرەکێشان؛ جگەرەکێشان دەبێتە هۆی ڕەنگکردنی پێست و دەرکەوتنی پەڵەی ڕەش، لەوانەش لە ناوچەی ژێر باڵ، کاتێک واز لە جگەرەکێشان دەهێنیت نامێنن.

ئامۆژگاری بۆ دوورکەوتنەوە لە تاریکبوونی ژێر باڵ

ئەمانە گرنگترین ئامۆژگارییەکانن کە ڕێگری لە تاریکبوونی ژێر باڵ دەکەن و کاردەکەن بۆ کردنەوە و سپیکردنەوەی:

  • دوور بکەوەرەوە لە لابردنی موو بە تاشینی بە گوێزان، لە شوێنیدا بە شەمعە یان شیلە بیگۆڕیتەوە.
  • دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی کرێمی کیمیایی بۆ لابردنی موو، چونکە مادەی تێدایە کە دەبێتە هۆی خوران و هەستیاری و ڕەشبوونەوەی پێست.
  • دوور بکەوەرەوە لە بەکارهێنانی دژە ئارەقکردنەوە، هەروەها بە هەر جۆرە تۆزی دژە کەڕووی بۆنخۆشکەر بیگۆڕە، یان یەکێک لە ڕێچکە سروشتییەکانی دژە ئارەق بەکاربهێنە، وەک ئاوی لیمۆ بە نموونە، بەجۆرێک کە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لە ژێر بن باڵدا بمێنێتەوە.
  • پێست لەم شوێنەدا بشۆ بۆ ئەوەی لە خانە مردووەکان ڕزگارت بێت و دوور بکەویتەوە لە ڕەنگکردنی پێست کە لە ئەنجامدا دروست دەبێت.
  • بەردەوام بە لە پاککردنەوەی ژێر باڵ بەجوانی. دڵنیابە هەمیشە بە ئاو بیشۆیت و دواتر بە بەکارهێنانی خاولییەکی نەرم وشکی بکەیتەوە، بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە دروستبوونی بەکتریا کە دەبێتە هۆی تاریکبوون و بۆنێکی ناخۆش.
  • لەبەرکردنی جل و بەرگی لۆکە چونکە ئارەقە هەڵدەمژێت و ڕێگری لە خۆلێدانی پێست دەکات، بەمەش ڕێگری دەکات لە ڕەنگکردنی پێست.
  • دوور بکەوەرەوە لە خواردنی ئەو خۆراکانەی کە بەهاراتێکی زۆریان تێدایە، چونکە ئارەقکردنەوە زیاد دەکەن، یان ئەوانەی دەبنە هۆی هەستیاری پێست کە ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات بگۆڕێت بۆ پەڵەی ڕەش ئەگەر بەبێ چارەسەر جێبهێڵڕێن.
  • بۆن ڕاستەوخۆ مەڕشێنە سەر ناوچەی ژێر باڵدا، چونکە کونیلەکانی پێست دادەخەن و دەبێتە هۆی ڕەنگکردنی پێست و گۆڕینی ڕەنگی پێست.
  • ڕاوێژ بە پزیشکی پسپۆڕی پێست بکە.
  • هەندێک ڕێچکەی سروشتی بەکاربهێنە بە بەردەوامی بەکارهێنانی ئەم ڕێچکانە، تاریکبوونی ژێر باڵ نامێنێت.

ڕێچکەی سپیکردنەوەی ژێر باڵ

ڕێچکەی لیمۆ و نیشاستە

نیو لیمۆ وەربگرە و ژێر باڵی پێ بشۆ، پاشان بڕێک نیشاستە بخەرە سەر ژێر باڵ و وازی لێبهێنە تا وشک دەبێتەوە، لەم نێوەندەدا تێبینی ئەوە دەکەیت کە ڕەنگی نیشاستە دەگۆڕێت بۆ ڕەش، بۆیە بە باشی لایبدە بەبێ ئەوەی پێستەکە بشۆیت و جیاوازییەکە لەگەڵ بەکارهێناندا دەردەکەوێت ئەم ڕێگایە ڕۆژانە دوو جار بۆ ماوەی هەفتەیەک دووبارە بکەرەوە تاوەکو ئەنجامی دڵخوازت دەستدەکەوێت.

ڕێچکەی ئاوی پەتاتە و لیمۆ

بڕێکی گونجاو ئاوی پەتاتە لەگەڵ بڕێکی گونجاو ئاوی لیمۆ تێکەڵ دەکرێت، و تێکەڵەکە دەخرێتە سەر ناوچەی ژێر باڵ تا وشک دەبێتەوە، دواتر شوێنەکە دەشۆردرێت، و ئەم ڕێگایە ڕۆژانە بۆ ماوەی هەفتەیەک دووبارە دەکرێتەوە، تا ئەو کاتەی تاریکبوون لادەبات لە ناوچەی چەناگە.

ڕێچکەی خەیار

خەیار کاریگەری هەیە لە کردنەوەی پێستدا، وەک ئاوی لیمۆ و پەتاتە شێوازی بەکارهێنانی بریتییە لە شۆردنی ناوچەی چەناگە بە پارچە خەیار، یان بە دانانی ئاوی خەیار لەسەری ئەم شێوازە ڕۆژانە یەک یان دووجار دووبارە دەکرێتەوە تا ئەنجامەکەی بەدەست دێت.

ڕێچکەی زەردەچەوە و ڤازلین

زەردەچەوە بە سوودەکانی لە سووککردنی ڕەنگی پێست ناسراوە، هەروەها دەتوانرێت سوودی لێوەربگیرێت بۆ سووککردنی ناوچەی چەناگە بە تێکەڵکردنی دوو کەوچکی چێشت زەردەچەوە لەگەڵ بڕێکی گونجاو لە ڤازلین، و لێدانی لە ناوچەی چەناگە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر، دوای ئەوە شوێنەکە ئەم ڕێگایە دەبێت ڕۆژانە دووبارە بکرێتەوە تاوەکو ئەنجامە خوازراوەکە بەدەست دێت.

ڕێچکەی زەیتی زەیتون و لیمۆ

ئەمەش بە مەساجکردنی ناوچەی ژێر باڵ بە بڕێک زەیتی زیتۆن، پاشان بە نیو لیمۆ کە خوێی وردی تێکرابێت، شوێنەکە دەشۆرێت، یان بە زیادکردنی ئاوی لیمۆ لەگەڵ خوێی ورد، دواتر شوێنەکە دەشۆردرێت و بە باشی وشک دەکرێتەوە بۆ بەدەستهێنانی سەرسوڕهێنەری لە ئەنجامدا، دەبێت ڕۆژانە جارێک دووبارە بکرێتەوە.


سەرچاوەکان



148 بینین