ماسکی سروشتی بۆ کرانەوەی زیاتری پێست

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-07-07-21:58:00 - کۆدی بابەت: 13450
ماسکی سروشتی بۆ کرانەوەی زیاتری پێست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ماسکی سروشتی بۆ کرانەوەی پێست (بە ئینگلیزی: Natural Masks to Brighten the Skin، بە عەرەبی: ماسكات طبيعية لتفتيح البشرة) بەکارهێنانی بەرهەمە کیمیاییەکانی کرانەوەی پێست ڕەنگێکی کراوەتر بە پێست دەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەش کاریگەری لاوەکی لەسەر پێست بەجێدەهێڵێت، بۆیە باشتر وایە کەرەستەی سروشتی بەکاربهێنرێت بۆ کرانەوەی پێست چونکە کەمتر زیانی پێدەگەیەنێت، شایەنی باسە کە مانەوە دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر تا دەتوانرێت ڕەشبوونی پێست کەمدەکاتەوە، و لێرەدا لەم بابەتەدا چەند ئامۆژگاری و ماسکی سروشتی هەیە بۆ کرانەوەی پێست.

ماسکی سروشتی بۆ کرانەوەی پێست

بابایا و هەنگوین

میوەی بابایا (میوەیەکی لە مانگو چووە بەڵام ناوکی هەیە) چەندین سوودی تەندروستی بە پێست دەبەخشێت، بەو پێیەی ئەنزیمەکانی وەک باباین و ئەلفا هایدرۆکسی ئەسید لەخۆدەگرێت، کە توانای لابردنی خانە مردووەکان و پیسیەکانیان هەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی پێستی تازە، پێکھاتەکەی تریش بریتییە لە ھەنگوین کە تایبەتمەندی دژە بەکتریای ھەیە کە دەتوانن بەشداربن لە پاراستنی پێست. شێوازی ئەم ماسکە بریتییە لە: 

پێکهاتەکانی:

  • نیو کوپ پارچە بابایایی تازە.
  • کەوچکێک هەنگوین.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • پارچە بابایاکە ورد بکە بۆ ئەوەی هەویرێکی نەرم و چڕ بەدەست بهێنیت، پاشان هەنگوین بخەرە ناو هەویرەکەوە و بە باشی تێکەڵیان بکە.
  • هەویرەکە بخەرە سەر دەموچاو بۆ ماوەی ٢٠ خولەک.
  • دەموچاوت بە ئاوی گەرم بشۆ، پاشان بە ئاوی سارد و پێستت بە نەرمی وشک بکەرەوە.
  • ڕۆژانە پێش خەوتن ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە.

تێبینی: ئەگەر هەستیاریت بە بابایا هەیە، واباشە ئەم چارەسەرە بەکارنەهێنیت.

توێکڵی پرتەقاڵی وشککراوە و ماست

میوەی پرتەقاڵ میوەیەکی باوی خێزانییە، بەو پێیەی یارمەتی سپیکردنەوەی پێست دەدات. چونکە ڤیتامین سی تێدایە کە پێستی تاریک کراوەتر دەکات. شێوازی ئەو بریتییە لە: 

پێکهاتەکانی:

  • بڕێک لە توێکڵی پرتەقاڵ.
  • کەوچکێک ماستی بێ تام (ئەو ماستانەی زیادکراوییان تێدەکرێت بۆ تام).

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • توێکڵی پرتەقاڵ لەبەر خۆر بۆ ماوەی دوو سێ ڕۆژ وشک بکەرەوە تا ئەوەی ورددەبێت.
  • توێکڵەکانی ورد بکە تا دەبنە پاودەر، پاشان کەوچکێک ماستی تێبکە بۆ ئەوەی هەویرێکی نەرم بەدەست بهێنیت.
  • هەویرەکە بدە لە پێستێکی پاک بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ.
  • ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پێش خەوتن ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە.

تەماتە و ماست و شۆفان

تەماتە ڕەنگێکی سووری هەیە بەهۆی هەڵگرتنی ماددەی لایکۆپین، کە پێست لە تیشکی خۆر و ڕووناکی دەپارێزێت، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی نیشانەکانی پیربوون، لایکۆپین مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی پێستیش کەم دەکاتەوە، هەروەها ئەو دژە ئۆکسانانەی لە تەماتەدا هەیە بەشدارن لە زیادبوونی درەوشانەوەی پێست. شۆفان قڵیشێنەرێکی سروشتییە کە تەندروستی پێست دەپارێزێت، هەروەها بۆ هەموو جۆرەکانی پێست گونجاوە، و شێوازەکەی بریتییە لە: 

پێکهاتەکانی:

  • یەک تەماتە.
  • کەوچکێک ماستی تازە.
  • کەوچکێک لە شۆفان.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • تەماتەکە بۆ نیوە لەتبکە، پاشان بیگووشە بۆ ئەوەی یەک دوو کەوچک لە شەربەتەکەیان دەربهێنیت.
  • شۆفانەکە بخەرە ناو قاپێکەوە، پاشان ئاوی تەماتە و ماستەکەی تێبکە، و باش تێکەڵیان بکە.
  • تێکەڵەکە بدە لە پێستی پاک بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ.
  • ئەم پرۆسەیە هەفتەی دوو بۆ سێ جار دووبارە بکەرەوە.

شیر و ئاوی لیمۆ و هەنگوین

ئاوی لیمۆ ڤیتامین سی تێدایە کە پێست سووک دەکات. چونکە بەرهەمهێنانی ڕەنگی میلانین کەمدەکاتەوە کە بەرپرسە لە ڕەنگی پێست. شێوازی ئەو بریتییە لە: 

پێکهاتەکانی:

  • کەوچکێک شیر.
  • کەوچکێک ئاوی لیمۆ.
  • کەوچکێک هەنگوین.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • پێکهاتەکان لە قاپێکدا پێکەوە تێکەڵ بکە.
  • تێکەڵەکە بدە لە دەموچاوێکی پاک بۆ ماوەی ٢٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ.
  • ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پێش خەوتن ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە.

تێبینی: کاتێک هەست بە هەستی سووتانەوە دەکەیت بەهۆی ترشی ئاوی لیمۆ دەبێت دەستبەجێ ماسکەکە لاببەیت، پاشان پێستەکە بشۆیت بە بەکارهێنانی کوبەی سەهۆڵ.

ئاردی نۆک و ئاوی گوڵ یان ماست

ئاردی نۆک تایبەتمەندی دژە میکرۆبی هەیە کە پێست لە هەوکردن دەپارێزێت، هاوکات ئاوی گوڵ پێست بەهێز دەکات و شێداری دەکات، هەستێکی تازەگەری پێدەبەخشێت، لەکاتێکدا ماست پێست گەشاوە دەکات. چونکە بەکتریا سوودبەخشەکان واتا پرۆبایۆتیکەکانی تێدایە، کە تەندروستی و تازەیی بە پێست دەبەخشێت. شێوازی ئەم ماسکە بریتییە لە:

پێکهاتەکانی:

  • دوو کەوچکی چێشت ئاردی نۆک.
  • ٢-٣ کەوچک ئاوی گوڵ یان ماست.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • پێکهاتەکان تێکەڵ بکە بۆ ئەوەی هەویرێکی نەرمت دەست بکەوێت.
  • هەویرەکە بدە لە دەموچاو بۆ ماوەی ٢٠-٣٠ خولەک، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆ.
  • ئەم پرۆسەیە هەفتەی سێ جار پێش خەوتن دووبارە بکەرەوە.

تێبینی: پێویستە دڵنیا بیت لە بەکارهێنانی ماست بۆ پێستی وشک لەبری ئاوی گوڵ، چونکە بەکارهێنانی ئاوی گوڵ پێست زیاتر وشک دەکاتەوە.

سێو

سێو بە یەکێک لە باشترین چارەسەرەکانی ماڵەوە دادەنرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پێست و سپیکردنەوەی پێست، چونکە ترشی سودبەخشی تێدایە وەک ئەلفا هایدرۆکسی کە لاستیکی پێست باشتر دەکات و ڕەنگەکەی دەپارێزێت. شێوازی ئەم ماسکەش بریتییە لە: 

پێکهاتەکانی:

  • یەک پارچە سێو.
  • بڕێک شیر.
  • کەوچکێک ئاوی لیمۆ.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • سێوەکە توێکڵەکەی لێبکەرەوە، پاشان لەتیبکە بۆ پارچە پارچەی بچووک.
  • سێوەکان لە شیردا بۆ ماوەی ٢٠ خولەک تێکەڵ بکە، پاشان تێکەڵیان بکە بۆ ئەوەی هەویرێکی ئەستوور بەدەست بهێنیت.
  • هەویرەکە بخەرە ناو بەفرگرەوە بۆ ماوەی ٥-١٠ خولەک، پاشان کەوچکێک ئاوی لیمۆی تێبکە، و باش تێکەڵی بکە.
  • بۆ ماوەی ١٥ خولەک تێکەڵەکە بدە لە شوێنە تووشبووەکان، پاشان بە ئاوی سارد بیشۆ و دەتوانیت سەهۆڵیشی بخەیتەسەر.
  • ئەم پرۆسەیە بۆ چەند هەفتەیەک دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی پێستێکی کراوەی سروشتی بەدەست بهێنیت.

زەیتی مۆز و بادەم

مۆز و زەیتی بادەم یەکێکن لەو چارەسەرە ماڵییەی کە لایەنی ماددی پاشەکەوت دەکات و کاریگەرە لە سپیکردنەوەی پێستدا، چونکە مۆز ڤیتامین C و ڤیتامین B6ی تێدایە کە یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات لە پێستدا، بەمەش زەیتی بادەم نەرمی و لاستیکی دەپارێزێت هەروەها ڤیتامینەکانی وەک ڤیتامین A و ڤیتامین D و ڤیتامین E، بەو پێیەی ئەم ڤیتامینانە تایبەتمەندی دژە ئۆکسانی سروشتییان هەیە کە تەندروستی پێست باشتر دەکات و دەیپارێزێت لە هەستیاری و هەوکردنی پێست، هەروەها بەو پێیەی زەیتی بادەم شێدارکەرەوەیەکی سروشتییە، یارمەتی کرانەوەی بازنەی ڕەش و شێدارکردنی پێستی وشک دەدات. شێوازی ئەم ماسکە بریتییە لە: 

پێکهاتەکانی:

  • پارچەیەک مۆزی پێگەیشتوو.
  • کەوچکێک زەیتی بادەم.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • مۆزەکە ورد بکە بۆ ئەوەی هەویرێک بەدەست بهێنیت، پاشان زەیتی بادەمەکەی تێبکە، و باش تێکەڵیان بکە.
  • تێکەڵەکە بدە لە پێست بۆ ماوەی ٢٠-٢٥ خولەک، پاشان بیشۆ.
  • ڕۆژانە ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە بۆ ئەوەی پێستت سپی بێت.

شیر

شیر کالیسیۆمی تێدایە کە گرنگە بۆ تەندروستی لەش، ئەوەش دەرکەوتووە کە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی بەربەستێک کە ڕێگری لە وشکبوونی پێست دەکات و ڕەنگی سروشتی خۆی ڕێکدەخات هەروەها ترشی لاکتیکی تێدایە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕەنگی پێست. شێوازی ئەم ماسکە بریتییە لە: 

پێکهاتەکانی:

  • کوپێک شیر.
  • خاولییەک.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • کوپێک شیر گەرم بکە تا گەرم دەبێت.
  • خاولییەک لە شیری گەرمدا نوقم بکە، و بیخە سەر شوێنە ڕەشەکانی پێست.
  • بە نەرمی پێستەکە مەساج بکە بۆ ماوەی ٣-٥ خولەک.
  • ئەم پرۆسەیە ڕۆژانە بۆ ماوەی دوو هەفتە دووبارە بکەرەوە.

تۆزی برنج

برنج ترشی پارا ئەمینۆبێنزۆیکی تێدایە کە ئاستی ڤیتامین C لە جەستەدا زیاد دەکات هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین E و ڤیتامین C و ترشی فیرولیک و دژە ئۆکسێنەری پێویست بۆ پاراستنی شێداربوونی پێست و پاراستنی لە ژەهرە زیانبەخشەکان. شێوازی ئەو بریتییە لە: 

پێکهاتەکانی:

  • نیو کوپ بۆ کوپێک برنجی نەکوڵاو.
  • بڕێک شیر.

چۆنیەتی ئامادەکاری:

  • برنجەکە ورد بکە تا دەبێتە تۆزێکی ورد، پاشان شیرەکەی تێبکە بۆ ئەوەی هەویرێک بەدەست بهێنیت.
  • هەویرەکە بدە لە پێست بۆ ماوەی ٢٥-٣٠ خولەک، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
  • هەفتەی دوو سێ جار ئەم پرۆسەیە دووبارە بکەرەوە.

ئامۆژگاری کرانەوەی زیاتری پێست

چەندین ئامۆژگاری هەیە بۆ کرانەوە و گرنگیدان بە پێستت. ئەوانیش بریتین لە: 

قڵیشاندنی پێست: ئەمەش پرۆسەی لابردنی خانە مردووە کەڵەکەبووەکانی پێستە کە سیمایەکی نەخوازراو بە پێست دەبەخشێت یەکێک لەو ماددە سروشتیانەی لەم پرۆسەیەدا بەکاردێت شەکرە یان خوێیە بە وەرگرتنی کەمێک لێی و لێدانی لەسەر پێست بە جوڵەی بازنەیی.

پاراستنی شێی پێست: بۆ ئەوەی پێست بە شێداری و نەرم بمێنێتەوە، پێویستە شێدارکەرەوەی بێ کحول بەکاربهێنرێت، چونکە کحول هۆکارێکی سەرەکییە بۆ وشکبوونەوەی پێست.


سەرچاوەکان



250 بینین