هۆکارەکانی ئەسمەربوونی پێست

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-06-13-18:36:00 - کۆدی بابەت: 13168
هۆکارەکانی ئەسمەربوونی پێست

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی ئەسمەربوونی پێست (بە ئینگلیزی: Causes of darkening of the body، بە عەرەبی: أسباب اسمرار الجسم) چەند هۆکارێک هەن لە پشت گۆڕانی ڕەنگی پێستەوە. هەندێکجار پێست ڕەنگی تاریک دەبێت و تۆخ دەبێتەوە.

ئەسمەربوونی پێست

ئەسمەربوونی پێست پێشی دەوترێت زیادبوونی ڕەنگی پێست، ئەمەش دەبێتە هۆی دەرکەوتنی پێستی تاریک، ڕەنگە بەشێوەی پەڵەی بچووک ڕووبدات و بەسەر شوێنە گەورەکانی پێستدا بڵاودەبێتەوە. کاریگەریەکەی دەتوانێت هەموو بەشەکانی لەش بگرێتەوە. تاریکبوونی ڕوخسار دەتوانێن جوانی ڕووخسار بشێوێنێت، هەروەها دەکرێت نیشانەی حاڵەتە پزیشکییەکان بێت کە لە ئەنجامی زیادبوونی ڕەنگەوە دروست دەبێت، بەپێی هۆکارەکەی تۆخبوون و تاریکبوون دەتوانێت لە هەر شوێنێکی جەستەدا ڕووبدات و لە قەبارەدا بگۆڕێت.

هۆکارەکانی ئەسمەربوونی پێست

گۆڕانی هۆرمۆنەکان لە کاتی دووگیانیدا

ئەم حاڵەتە بە مێلازمای دووگیانی ناسراوە، هەروەها لە زۆر شوێن دەردەکەوێت بەتایبەتی لەسەر ڕوخسار و سک، لەئەنجامی ئەو گۆڕانکارییە هۆرمۆنانەی کە جەستەی دووگیان پێیدا تێدەپەڕێت.

تێکچوونی هۆرمۆنی

تێکچوونی هۆرمۆنیش ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی ڕەشبوونی جەستە، وەک ئەوانەی لە ئەنجامی کیسی هێلکەدان و سستبوونی ڕژێنەکانی سایرۆید و غودە ڕوودەدەن، شایەنی باسە کە تۆخبوون لە شێوەی مێلازما زیاتر کاریگەری لەسەر ژنان دەبێت وەک لە پیاوان، وەک پێشتر باسمان کرد، چونکە پەیوەندی بە گۆڕانکاری هۆرمۆنەکانەوە هەیە، و ئەو ژنانەی کە چارەسەری هۆرمۆنی جێگرەوە یان ڕێگری لە دووگیانی زارەکی دەخۆن زیاتر ئامادەن بۆ تووشبوون بە هەوکردن.

پەڵەی خۆر

ئەم پەڵانە پەیوەندییان بە زۆر بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە هەیە و تاریکبوون لەم حاڵەتەدا بە شێوەی زیادبوونی ڕەنگ دەردەکەوێت لەو شوێنانەی بەر تیشکی خۆر دەکەون، وەک دەم و دەست، چونکە بەرکەوتن بە خۆر دەبێتە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی ڕەنگی میلانین، ئەمەش دەبێتە هۆی ڕەشبوونەوە.

هەوکردنی پێست و زیادبوونی بەرهەمهێنانی میلانین

تاریکبوونی پێست لەم حاڵەتەدا لە ئەنجامی بەرکەوتنی پێست بە هەوکردن ڕوودەدات، هەروەها لەوانەیە بەهۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی میلانینەوە ڕووبدات، کە ئەو ڕەنگەکە بەرپرسە لە پێدانی ڕەنگ بە پێست. هەروەها زۆرێک لە حاڵەتەکان دەتوانن بەرهەمهێنانی ئەم ڕەنگە زیاد بکەن.

خواردنی هەندێک دەرمان

هەندێک دەرمان دەتوانن ببنە هۆی ڕەشبوونەوەی جەستە چونکە دەبنە هۆی زیادبوونی ڕەنگ، لە نێو ئەم دەرمانانەشدا بریتین لە دەرمانی چارەسەری کیمیایی بۆ شێرپەنجە کە دەبێتە هۆی ڕەشبوونەوەی جەستە وەک یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانیان، بە پشتبەستن بەو قسەیەی سەنتەری گشتگیری شێرپەنجەی زانکۆی مەکسیک وتوویەتی، جگە لە خواردنی هەندێک تەواوکەری خۆراکی، وەک دۆزی بەرزی نیاسین لەوانەیە ببێتە هۆی ڕەشبوونەوەی جەستە، هەروەها خواردنی حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون، پرینیسۆن و دەرمانی تر و دەرمانی کۆرتیزۆن، لەگەڵ ئەو دەرمانانەش کە هەستیاری پێست بە تیشکی خۆر زیاد دەکەن، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە مێلازما زیاد دەکات، سەرباری بەکارهێنانی هەندێک مادەی جوانکاری، دەرمان بۆ چارەسەرکردنی ڕژێنی غودەی دەرەقی و دەرمان بۆ چارەسەرکردنی کیسی هێلکەدان.

هەندێک جۆری نەخۆشی

هەندێک نەخۆشی دەبنە هۆی ڕەشبوونەوەی جەستە، وەک: نەخۆشییەکانی غودەی دەرەقی و نەخۆشی ئەدیسۆن، بەو پێیەی ئەم نەخۆشیانە ئاستی هۆرمۆنەکان تێکدەدەن و بەرهەمهێنانی ڕەنگی میلانین زیاد دەکەن. جگە لە بەرگری لەش بەرامبەر ئەنسۆلین و شەکرەی جۆری دووەم، بە هەمان شێوە ڕۆڵی هەیە لە گەشەکردنی تاریکبوونی پێست کە ئەمە بە بەرگری ئەنسۆلین ناسراوە. هەروەها شێرپەنجە، وەک لیمفۆما، بەتایبەت کاتێک لووەکە لە ئەندامەکانی ناوەوەی جەستەدا گەشە دەکات، وەک جگەر، گەدە و قۆڵۆن.


سەرچاوەکان



259 بینین