زانیاری لەسەر گرانەتا

له‌لایه‌ن: - محمد بهرام محمد بهرام - به‌روار: 2024-08-21-14:24:00 - کۆدی بابەت: 14229
زانیاری لەسەر گرانەتا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گرانەتا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە دەتوانێت لە جەستەدا بڵاوببێتەوە و کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ئەندامەکان دروست دەکات. ئەگەربێتوو چارەسەر نەکرێت، کاریگەری لاوەکی مەترسیدار و تەنانەت مردنیشی لێ دەکەوێتەوە.

ئەم نەخۆشییە بەهۆی بەکتریایەکەوە دروست دەبێت کە پێی دەوترێت (سالمۆنێلای تایفی)، پشکنینەکە بەدوای دژەتەنی ئەم بەکتریایەدا دەگەڕێت لە خوێنی کەسی تووشبوودا. نەخۆشییەکی کۆئەندامی هەرسە زیاتر لە وڵاتی تازەپێشگەیشتوەکان هەیە کە بەهۆی بەکتریای  salmonellaـاوە تووشی ئەبیت. دەگوازرێتەوە لە ئاژەڵ بۆ مرۆڤ بەهۆی  بەکارهێنانی بەرهەمی ئاژەڵ و لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە بەهۆی بەکارهێنانی کەرەستەی یەکتر.

هۆکارەکانی 

  • سەوزەی پیس
  • بەهەرمی سپیمەنی وەکو شیر و ماست و پەنیر.
  • گۆشتی سوور
  • ئاوی پیس

نیشانەکانی

  • بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش 
  • بێتاقەتی و بێهێزی
  • هەڵوەرینی قژ
  • سکچوون و ڕشناوە
  • سەرئێشە
  • ئازاری ماسولکە
  • وڕبوون و بورانەوە لە حاڵەتی قورس
  • ئەستووربوونی سپڵ

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە

زۆرترین هەڵە کەئەنجام ئەدرێت ئەو پشکنینەیە کە ئێستا ئەنجام ئەدرێت و دەستنیشان ئەکرێت بەگرانەتا، ئەنجام دانی شیکاری گرانەتا تەنیا لەرێگای چاندنی خوێن و چاندنی پیسایی و لە رێگای PCR ئەنجامەدرێت.

چارەسەر

یەکەم
بەکارهێنانی دەرمانەکانی وەکو:

  • Ceftriaxone vial
  • claforan vial
  • Bactrim tab
  • Amoxil cupsul or vial
  • Ciprofloxacin tab
  • Gentamycin amp

دووەم

  • وشیارکردنەوەی خەڵک لە ئاو و خواردنی پیس.

تێبینی  

لەگەڵ بەرزبوونەوەی  پلەی گەرمی گەشەی بەکتریای  salmonella زیاتر ئەبێت و ئەوەش هۆکارە بۆ دروست بوونی ئەم نەخۆشییە.


سەرچاوەکان



68 بینین