تایبەتمەندییەکانی ئەسپ

له‌لایه‌ن: - بەهار محمد بەهار محمد - به‌روار: 2024-06-25-21:57:00 - کۆدی بابەت: 13323
تایبەتمەندییەکانی ئەسپ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تایبەتمەندییەکانی ئەسپ (بە ئینگلیزی: Characteristics of the horse، بە عەرەبی: خصائص الحصانئەسپ ئاژەڵێکی کۆمەڵایەتییە، جەستە و ماسولکەیەکی بەهێزیان هەیە، ملێکی درێژ و ئەستوور، سەرێکی گەورە و درێژ و ددانەکانیان بۆ لەوەڕاندن بەکاردەهێنن، خواردنی ئەسپەکان ڕووەکە، کلکێکی درێژ و قاچێکی درێژ و باریکیان هەیە، جەستەیان بە مووی کورت داپۆشراوە. 

جۆرەکانی ڕەنگی ئەسپ

ئەسپەکان ڕەنگیان جیاوازە بەهۆی بوونی چەندین جۆری جیاوازەوە ئەسپەکان ڕەنگی سپی و ڕەش، سوور، زەرد، قاوەییان هەیە هەندێک لە ئەسپەکان بە نەخشی پەڵە دەناسرێنەوە کە لەسەر جەستەیان بە شێوەی جیاواز دەردەکەون. 

کێش و درێژی ئەسپەکان

بارستەی ئەسپێک لە نێوان ٢٢٧-٩٠٠ کیلۆگرامدایە، بەرزییەکەی لە نێوان ٠.٩-١.٧ مەتردایە، لە کاتێکدا بەرزی جۆرە بچووکەکانی ئەسپ لە ٧٦ سانتیمەتر زیاتر نییە، کێشیان تەنها نزیکەی ٥٤ کیلۆگرامە، بەرزی ئەسپ لە کۆتەوە تا شان دەپێورێت.

ڕەفتاری ئەسپ

ئەسپەکان نێچیرێکی گونجاون بۆ زۆرێک لە ئاژەڵە گەورەکان، وەک ورچ، گورگ و پڵنگ، بۆیە زۆر وریان و توانای هەستکردن بە مەترسییەکی زۆریان هەیە، ئەسپەکان ئەسپێک یان چەند ئەسپێک بەجێدەهێڵن بۆ چاودێریکردن، کاتێک یەکێکیان ئاگادارکردنەوە لە بوونی مەترسی وەردەگرێت، ئەوان خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هەڵاتن بەکۆمەڵ.

پەیوەندی نێوان ئەسپەکان

ئەسپەکان بە چەند شێوازێک پەیوەندی لەگەڵ یەکتری دەکەن: 

پەیوەندی دەنگی

ئەسپەکان چەند دەنگێک دروست دەکەن بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەسپەکانی تر، بۆ نموونە 

هاوارکردن کە بە حیلەی ئەسپ ناسراوە: دەنگێکە ئەسپەکان بۆ دەربڕینی شەڕانگێزی کۆنترۆڵکراو و ترس و سەپاندنی کۆنترۆڵکردن دروستی دەکەن.

حەپەحەپ: ئەسپەکان ئەم دەنگە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ ئەسپەکانی تر دروست دەکەن، بەتایبەتی لە کاتی نانخواردن.

فووکردن: دەنگێکە کە ئەسپەکان بۆ دەربڕینی ئاگادارکردنەوەی ئەسپەکانی تر لەکاتی مەترسیدا دروستی دەکەن و دەنگەکە هاوشێوەی فووتێکردنە لە لووتەوە دەردەچێت.

پەیوەندی جەستەیی

ئەسپەکان هاوڕێیەتی و هاوسۆزی لە نێوان خۆیاندا دەردەبڕن، هەندێک کات بە نەرمی بە یەکتر دەکێشن، ئەم جۆرە ڕەفتارانە لە نێوان دایک و بەچکەکانیدا دەبینرێت لە کاتی شیر پێدان یان لە کاتی پشوودان ئەو ڕەفتارانەی تر کە سۆز و خۆشەویستی دەردەبڕن. 

نیشانەکانی جەستەی ئەسپ و واتاکانیان

ئەسپەکان لە ڕێگەی زمانی جەستەوە پەیوەندی لەگەڵ یەکتردا دەکەن، هەروەها ئەسپ بەخێوکەران، هەرکەسێک خاوەنی ئەسپ بێت دەبێت بتوانێت لە زمانیان تێبگات.

کلک: ئەسپ بۆ دەربڕینی وریایی و ئازایی  کلکی بەرز دەکاتەوە، کاتێک هەست بە ئازار، ترس، ماندووێتی، یان ملکەچبوون دەکات، کلکی بەرز دەکاتەوە بۆ سەرووی ئاستی پشتەوە بۆ دەربڕینی خۆشی یان ترس و دڵەڕاوکێ لە لایەکەوە بۆ لایەکی تر بۆ دەربڕینی بێزاری و توڕەیی. 

قاچەکان: ئەسپەکە بۆ دەربڕینی هەستی بێزاری زەوی هەڵدەکۆڵێت، هەروەها وەک هەڕەشەیەکی سادە یەکێک لە قاچەکانی پێشەوەی بەرز دەکاتەوە، لە کاتێکدا بەرزکردنەوەی یەکێک لە قاچەکانی دواوەی جۆرێکە لە هەڕەشەی بەرگری کاتێک هەست بە مەترسی دەکات بە توندی پێی خۆی دەداتە سەر زەوی وەک جۆرێک لە گلەیی، یان وەک هەوڵێک بۆ دوورخستنەوەی مێرووەکان لە قاچی. 

گوێچکە: گوێی ئەسپەکە ڕەق دەبێت و دەرچەی گوێچکەکان ڕووی لە پێشەوەیە بۆ دەربڕینی وریایی، گوێچکەکان کە بۆ دواوەی دەبەن ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی ئەسپەکە بۆ ڕێنماییەکانی خاوەنەکەی.

هەستەکانی ئەسپ

ئەسپ پێنج هەستی هەیە کە لە ڕێگەیانەوە کارلێک لەگەڵ دەوروبەرەکەی دەکات و هەر هەستێک ئەرکی تایبەتی هەیە

هەستی بینین: ئەسپەکە چاوی هەیە و چاویلکەی گەورەیە، ئەمەش مەودای بینینی فراوانیان پێدەبەخشێت بە هەموو ئاراستەکاندا، وایان لێدەکات هەست بە مەترسی بکەن.

هەستی بیستن: بە یەکێک لە هەستەکانی پێویست دادەنرێت بۆ مانەوەی ئەسپەکە زۆر کاریگەریی لەسەر دەبێت بەهۆی ژاوەژاوەوە، بەم شێوەیەش دەمارگیری دەبێت و مامەڵەکردن لەگەڵیدا قورسە ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە دەنگە بەرزەکان دەردانی هۆرمۆنی سترێس لە خۆیاندا زیاد دەکەن، دەنگەکە لە کاتێکی جیاوازدا دەگاتە هەر گوێچکەیەکی کەمێک جیاوازە لە گوێچکەکەی تر، بەڵام بەسە بۆ ئەوەی ئەسپەکە بتوانێت سەرچاوەی دەنگەکە دیاری بکات. 

هەستی بۆنکردن: ئەسپەکان هەستی بۆنکردنێکی گەشەسەندوو و ئاست بەرزیان هەیە کە لەڕێگەی بۆنکردنەوە دەتوانن ئاو بدۆزنەوە و جیاوازی بکەن لە نێوان عەلوە و لەوەڕگە جیاوازەکاندا هەروەها بۆن ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە جووتبوون و زاوزێدا، چونکە ئەسپەکە توانای ئەوەی هەیە، لە ڕێگەی بۆنکردنەوە، مێیەکە جیا بکاتەوە کە ئامادەیە بۆ جووتبوون یاخود ئامادە نییە.

هەستی تامکردن: ئەسپ هەستی تامکردنی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ جیاکردنەوەی جۆرە جیاوازەکانی خۆراک بەڵام ناتوانرێت هەستی تامکردن لە وەڵامدانەوەی دەرئەنجامی هەستی بۆنکردن جیابکرێتەوە. 

هەستی دەست لێدان: هەستی دەست لێدان یەکێکە لە هەستە گرنگەکان لە کارلێکی نێوان ئەسپ و مرۆڤدا، هەروەها بەشەکانی جەستەی ئەسپ لەڕووی توانای وەڵامدانەوەیان بۆ هەستی دەست لێدان جیاوازن، وەک لووت، لێو، دەم، و گوێچکە هەستیارترین شوێنن.


سەرچاوەکان



226 بینین