بزوتنەوەی گۆڕان

له‌لایه‌ن: - كارا كوردستانی - به‌روار: 2020-06-17-04:57:00 - کۆدی بابەت: 167
بزوتنەوەی گۆڕان

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی بزوتنەوەی گۆڕان

پارتێکی سیاسی باشوری کوردستانە و بەسەرکردایەتی "نەوشیروان مستەفا" لە 2009 دامەزرا، سەرەتا خۆیان وەک جوڵانەوەیەکی جەماوەری دەناساند نەک حیزب.

دامەزراندن

مێژووی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی گۆڕان وەک ڕێکخراوێکی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ 31/5/2010 کاتێك لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی ژمارە 13382 مۆڵەتی فەرمی وەرگرت.


"نەوشیروان مستەفا" جێگری سکرتێری گشتی (یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات  لە ساڵی 2006 وازی لە کاری حیزبی ھێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کە ناڵی knn، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی.


ئاڕاستەی سیاسی

-لیستی گۆڕان ڕکابەری 'لیستی کوردستانی' بوو کە لیستی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار (پارتی دیموکراتی کوردستان) و(یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان) بوو لە 25/7/2009.

 

- لە 25/7/2009بەناوی لیستی 'گۆڕان' ەوە بەسەرپەرشتی "نەوشیروان مستەفا" بەشدارییان لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد و 25 کورسییان بەدەستھێنا.

-سەرجەمی دەنگەکانیش ٪51 ی لە شاری سلێمانی بوو بەشێکی زۆر لە ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لەگەڵیدا بوون.


-لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساڵی 2010هەشت کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستهێنا.


-لە هەڵبژاردنی 2013 توانیان 24 کورسی پەرلەمانی کوردستان مسۆگەر بکەن.

-لە سەرەتای دامەزراندنییەوە "نەوشیروان مستەفا ئەمین" ڕێکخەری گشتی واتە کەسی یەکەمی بزووتنەوەکە بوو.


-لەدوای کۆچی دوایی ڕیکخەرلە ئایاری 2017 لە هەڵبژاردنی 25ی تەمموزی 2017 لە هەڵبژاردنی ناوخۆییدا "عومەری سەید عەلی"بە ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا.


"عومەی سەید عەلی" لە دوای "نەوشیروان" بووە دووەم ڕێکخەری بزووتنەوەکە لە مێژووی خۆیدا.


-لە هەڵبژاردنی 30/9/2018 بۆ پەرلەمانی کورستان بزوتنەوەکە ژمارەی دەنگەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کرد و توانیان تەنها 12 کورسی پەرلەمان بەدەست بهێنن.


سەرچاوەکان



5680 بینین