ناوهڕۆك
چەند خۆراکێک بۆ دابەزاندنی کێشی لەش
هەمیشە دەگەڕێین بە دوای دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێڕا و گونجاو بۆ دابەزاندنی کێشی لەشمان، بەڵام دوای ماوەیەک بێزار دەبین. لێکۆڵەران پێمان دەڵێن دەتوانیت بە هێواشی و هەڵبژاردنی چەند خواردنێکی گونجاو و بێگومان وەرزش کردن کێشی لەشمان دابەزێنین.
لێرەدا هەوڵ دەدەین چەند خۆراکێکتان پێ ئاشنا بکەین کە یارمەتیتان دەدات بۆ دابەزینی کێشی لەشتان بە شێوەیەکی تەندروست .
بیبەری توون
ماددەی كاپسایسینی تێدایە، كە دەیخۆت لاشەت گەرم هەڵدێت و ئارەقە دەكەیتەوە، دەگوترێ ئەمە بەهۆی سووتاندنی زیاتری وزە و لەنێوبردنی چەوری هەڵگیراوی نێو شانەكانی جەستەیە.
ئاو
رۆژانە خواردنەوەی حهوت كوپ ئاو یان زیاتر .
قاوەی تاڵ
رۆژانە خواردنەوەی دوو كوپ قاوە كە شەكر و شیری تیادا نەبێ، وادەكات رۆژانە 100 كالۆری وزەی زیاتر بسووتێنی.
پیاز
سوڕی خوێن چالاكدەكات و پرۆسەی هەرس تاودەدات، زیندەپاڵ و سوتاندنی چەوری بەهێزدەكات.
چاوی سەوز
توێژینەوەكان دەڵێن ئەگەر رۆژانە 4-5 كوپ چای سەوز بخۆیتەوە، ئەوە وزەیەكی زیاتری جەستەت دەسووتێنی و راددەی كۆبوونەوەی چەوری لەنێو شانەكانی جەستەت كەمدەكەیتەوە.
زەنجەفیل
كردەی هەرس خێرا دەکات و كردەی سوتاندنی وزە بەهێزدەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی چەوری لەش.