چۆن خواردن هەرس دەکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-14:48:00 - کۆدی بابەت: 3026
چۆن خواردن هەرس دەکەین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن خواردن هەرس دەکەین؟

تەنها قوتدانی خواردن بەس نییە بۆ ئەوەی لە ژیاندا بمێنینەوە و گەشە بکەین. دەبێت خواردنەکە بگۆڕێت تا لەش بتوانێت بەکاری بهێنێت، ئەم کردارەش پێی دەوترێت ''هەرس''.
کرداری هەرس کردن لە خواردن خستنە ناو دەمەوە دەست پێدەکات، ئەمجا قوتدان و ڕۆیشتن بە ناو کەناڵی هەرسدا کە کەناڵێکی درێژی پێچاوپێچە و بە ناو لاشەدا درێژبۆتەوە و هەموو ئەندامەکانی ئەم کەناڵە پەیوەستن بە یەکەوە بەڵام لە ئیشکردندا هەریەکە و لەویتر جیاوازە. دەم لەسەر قوڕگێکی فراوان لە گەوودا دەکرێتەوە، کە بریتییە لە کەناڵێک بۆ خۆراک و هەوا پێکەوە.
بەڵام سورێنچک بەناو سنگدا دەچێت تا دەگاتە نێوان قوڕگ و گەدە و گەدە دەگەیەنێتە ڕیخۆڵە بچکۆلەی پێچاوپێچ ''قۆڵۆن'' یان ڕیخۆڵە گەورە. دوا بەشە لە کەناڵی هەرسدا. ئەمەش پێش چاو خستنێکی خێرایە، با بزانین خواردنەکە لە کاتی هەرس کردندا چی پێ دێت؟
لیکی دەم لە ناو دەمدا یارمەتی شیتەڵ کردنی نیشاستە دەدات لە ناو مەوادە خۆراکییەکانی وەکو پەتاتە و دانەوێڵەدا. دوای تەڕبوون و هاڕینی خواردنەکە لە ناو دەمدا، دەچێت بۆ گەروو و لە ڕێگەی سورێنچیکیشەوە دەڕوات بۆ ناو گەدە. زۆربەی کاری هەرس کردن لە گەدەدا دەکرێت. ئەو عوسراتانەی کە دیواری گەدە دەیانڕێژێت، لەگەڵ خواردنەکەدا تێکەڵ دەبن. لەو عوسراتانەی کە دیواری گەدە دەیانڕژێنێت، لەگەڵ خواردنەکەدا تێکەڵ دەبن. لەو عوسراتانە ترشی هایدرۆکلۆریک و هەوێنی هەرس کە لە ڕژێنەکانی گەدەیە و یارمەتی پڕۆتینات دەدات بۆ شیتەڵ بوون بۆ جۆرێکی سوکتر بۆ ئەوەی بە ئاسانی هەرس بکرێت. مەوادە نیشاستەییەکان لە شیتەڵ بوندا بەردەوام دەبن تا دەبنە مەوادی زۆر ترش لە گەدەدا. لەو کاتەدا هیچ نیشاستەی تێدا نامێنێت.
شلەکان لە گەدەدا بەردەوام دەبن تا بە تەواوی لەگەڵ عوسراتە هەرسییەکاندا تێکەڵ دەبن و کاتیک خواردنەکە دەگۆڕێت بۆ شلە پێی دەوترێت (کیمۆس). کە لە ڕێگەی سەمامێکی ژێرەوە کە پێی دەوترێت (دەرگەوان) دەچێت بۆ ڕیخۆڵە باریکە. ڕیخۆڵە باریکەش بریتییە لە بۆرییەک کە درێژییەکەی لە نێوان ٦،٥ بۆ ٧،٥ مەتردایە بە پێچاوپێچی. هەرس کردن لە بەشی یەکەمی ڕیخۆڵە باریکەدا کە پێی دەوترێت ''دوانزە گرێ'' دەست پێ دەکات و ئەو عوسراتانەی کە پەنکریاس و جگەر دەیڕژێنن یارمەتی شیکردنەوەی مەوادە خۆراکییەکان دەدات. شیتەڵ کردنی پڕۆتنیاتیش لێرەدا کۆتایی دێت.
بەڵام چەورییەکان ورد دەبن بۆ پارچەی بچوک، وەکو چۆن مەوادە نەشەویەکانیش لکە دوانزە گرێدا هەرس دەبن. لێرەشدا هەروەها خۆراکە هەرس بووەکان لە خوێن لە نفردا دەمژرێن. لە ڕیخۆڵە گەورەشدا ئاو دەمژرێت و خۆراکەکان زیاتر وشک دەبن و لاشە لە شێوەی پاشەڕۆدا لێیان ڕزگاری دەبێت.


سەرچاوەکان



801 بینین