ئامادەکردنی زلوبیا

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-08-04-22:45:00 - کۆدی بابەت: 332
ئامادەکردنی زلوبیا

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

دوو پیاڵه‌ ئارد

سێ ڕوبعی پیاڵه‌یه‌ك نیشاسته‌ 

دوو كه‌وچك ڕۆنی زه‌یت نیو پیاڵه‌ ماست

یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته‌ خومره‌ 

یه‌ك كوپ ئاوی شله‌تێن

شیله‌ 

شێوازی ئاماده‌كردن

1- ئارد و نیشاسته‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ 

2- خومره‌ و ئاوه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ 

3- ماست و زه‌یت تێكه‌ڵ بكه‌و بیكه‌ره‌ ئارده‌كه ‌و پاشان گیراوه‌ی خومره‌كه و ئاوه‌كه‌ی تێبكه‌و به‌جوانی تێكه‌ڵی بكه‌ 

4- بیكه‌ره‌ بتڵێكی ساس یان سوراحی یان هه‌رشتێكی تر بۆماوه‌ی 15 خوله‌ك دایبنێ با هه‌ڵ بێت 

5- پێشتر ڕۆنه‌كه‌ی بۆ گه‌رم بكه‌ له‌كاتی سوركردنه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ كز بكه‌و پاشان له‌ شیله‌ی هه‌ڵكێشه‌

ئاماده‌كردنی شیله‌كه‌ 

دوو په‌رداخ شه‌كر یه‌ك په‌رداخ و نیو ئاو كه‌وچكێ ئاوی لیمۆ بیكوڵێنه‌و لێگه‌ڕێ هه‌تا سارد بێته‌وه‌ 

تێبینی 

ئه‌م قیاسه‌ قیسێكی كه‌مه‌ ئاگاداربه‌ 


سەرچاوەکان

591 بینین