لوقم بە جلی ئەنەناس

لوقم بە جلی ئەنەناس

له‌لایه‌ن: تارا ئه‌مین - به‌روار: 2020-08-09-10:44:00 - کۆدی بابەت: 339
لوقم بە جلی ئەنەناس

ناوه‌ڕۆك

پێویستیه‌كان 

دوو جه‌لی ئه‌نه‌ناس 

سێ كوپ شه‌كر 

یه‌ك كوپ ئاو 

كه‌وچكێكی چا تامی ئه‌نه‌ناس 

كوپێ نیشاسته‌ 

نیو كوپ ئاوی گه‌رم 

شێوازی ئاماده‌كردن 

1- جه‌لییه‌كه‌ له‌نیو كوپ ئاوه‌ گه‌رمه‌كه‌دا بتوێنه‌ره‌وه‌ 

2- نیشاسته‌كه‌ له‌كوپێ ئاودا بتوێنه‌ره‌وه‌ 

3- هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵ بكه‌و بیخه‌ره‌ سه‌ر ئاگر هه‌تا خه‌ست ده‌بێته‌وه‌ 

4- خه‌ست بویه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ی مام ناوه‌ند بكه‌و به‌رده‌وام تێكی بده‌ بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك 

5- هه‌ڵیڕژه‌ سه‌ر سینیه‌ك بانیشاسته‌ی پێوه‌ بێت كه‌ سارد بوویه‌وه‌ بیبڕه‌ 

 


سەرچاوەکان

309 بینین