سووده‌كانی توێكڵی مۆز

له‌لایه‌ن: ئه‌حه‌مه‌د تاڵه‌بانی - به‌روار: 2020-08-15-14:56:00 - کۆدی بابەت: 366
سووده‌كانی توێكڵی مۆز

ناوه‌ڕۆك

ده‌رباره‌ی توێكڵی‌ مۆز

نوێترین توێژینه‌وه‌ی شاره‌زایانی خۆراكی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، دوای‌ خواردنی‌ مۆز توێكڵه‌كه‌ی‌ فڕێ‌ نه‌درێت، چونكه‌ سودی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌‌و ده‌توانرێ‌ به‌كاربهێنرێته‌وه‌ ، به‌وته‌ی‌ شاره‌زایان توێكڵی‌ مۆز چه‌ندین سوودی‌ جۆراوجۆری‌ هه‌یه‌ كه‌ ‌ له‌ گرنگترینیان ئه‌مانه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌ :

گرنگترین سووده‌كانی توێكڵی مۆز

  • توێكڵی‌ مۆز ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌پۆتاسیۆم، یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ هیلاكی‌ ده‌وروبه‌ری‌ چاوه‌كان، ئه‌ویش به‌دانانی‌ توێكڵه‌كه‌ له‌سه‌ر چاوه‌ هیلاكه‌كه‌، گرنگه‌ دیوه‌ زه‌رده‌كه‌ی‌ مۆزه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ بێت، پاش ماوه‌یه‌ك هه‌ست به‌جیاوازیه‌كه‌ ده‌كرێت.

 

  • دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ توێكڵه‌ مۆزه‌كه‌ بكڕێنرێت، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئاوسان‌و نه‌هێشتنی‌ خوراندن به‌سووده‌.

 

  • توێكڵی‌ مۆز وشك بكرێته‌وه‌، پاشان بكرێته‌ ئه‌و ئینجانانه‌وه‌ كه‌ هه‌ست ده‌كرێت گوڵه‌كانی‌ ناویان سیس بوون، كاریگه‌ری‌ باشی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ بڕێكی‌ زۆر ماده‌ی‌ خۆراكی‌ ڕووه‌كی‌ تێدایه‌.

 

  •  توێكڵی‌ مۆز بۆ ڕه‌ونه‌قداركردنی‌ پێڵاو باشه‌.


سەرچاوەکان

412 بینین